“ئەگەر کوردەکان بە یەک تیم دانوستان بکەن دەبنە هێزێکی کاریگەر بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق”
ن: پاوڵ ئیدن
و: هاشم حسێن
كورده‌كان به‌ر له ده‌سپێكی هه‌ڵبژاردنی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق یه‌كده‌نگ نین، به‌ڵام پێده‌چێت جارێكی تر زۆربه‌یان پشتگیری حەیدەر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق بكه‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئۆپراسیۆنه سەربازییەکانی دژی کوردەکان به‌هۆی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانەوە.
دوای چه‌ند مانگێك له گرژییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هێشتا ڕوون نییه کە كورده‌كان پشتگیری كێ ده‌كه‌ن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران دوای هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتووی ئەمساڵ، له دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییه‌وه له كوردستانی عێراق به‌غداد به‌خێرایی وه‌ڵامی هه‌رێمی دایه‌وه له‌ڕێگه‌ی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به ڕووی گه‌شته ئاسمانیە نێودەوڵەتییەکاندا، سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌غدادی به سزادانی گشتی له دژی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پێناسه كرد.
تا ئەوکاتەی كورده‌كان ڕه‌زامه‌ندییان نیشاندا فڕۆكه‌خانه‌كان بخرێنه ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی عێراقه‌وه، داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان بەردەوام بوو هه‌تا مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، پێشتریش له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو به‌غداد هێزه سه‌ربازییه‌كانی نارد بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه‌كانی و ئه‌و ناوچانه‌ش كه له‌ڕووی یاسایی و به‌پێی ده‌ستور ناوچه‌ی جێناکۆک بوون لە نێوان بەغداد و هەولێر.
له سه‌ره‌تای مانگی ئازاره‌وه عێراق به‌شه بودجه‌ی كوردەکانی له ( 17% وه بۆ 12.6% ) كه‌مكرده‌وه، به‌و هۆیه‌وه كورده‌كان بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقیان کرد تایبەت بە په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ی گشتی ٢٠١٨ی عێراق، به‌ڵام فراکسیۆنەکانی سونه و شیعه‌كان به‌رده‌وام بوون و بودجه نوێیه‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد كه مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی عێراق به “تێكدانی بنه‌ماكانی شه‌راكه‌ت (هاوبه‌شی).” ناو ببات لە نێوان کورد و عەرەبدا.
ئه‌و کارەی بەغداد بەرامبەر کورد، هه‌نگاوێكی بێ وێنه‌بوو له عێراقی دوای (2003) دا كه پێشتر وادانرابوو له‌ڕێگه‌ی سازش و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی پێكهاته جیاوازه‌كانی به‌ڕێوه ببرێن، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش وەک شیكه‌ره‌وه و لێكۆڵرانی دۆزی كورد پێشبینیان کرد، كورد جارێكی دیكه به‌شداری کردەوە لە پرۆسەی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ئایاردا.
بەپێی قسەکانی یه‌ریڤان سه‌عیدی توێژه‌ره له په‌یمانگەی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ماڵپەری (THE NEW ARABI) كورده‌كان به‌رده‌وام ده‌بن لە بەشداری سیاسیی و و كاره‌كانیان چونکە كورده‌كان نایانه‌وێت هه‌موو ئامانجه‌كانیان ببه‌ستنه‌وه به‌ته‌نها شتێك یان شوێنێكه‌وه یه‌ریڤان سه‌عید بڕوایوایه هه‌ڵبژاردنه‌كان بابه‌تێكی قورس و پێشبینینەکراو ده‌بن به‌هۆی دوو هۆكاره‌وه:
هۆكاری یه‌كه‌م:
هه‌ندێک کارەکتەر و لایەنی به‌هێزی نوێ ده‌ركه‌وتوون وه‌ك هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له‌بنه‌ڕه‌تدا چه‌ند گروپێكی میلیشیایی شیعه‌كانن، ئەوان ڕێزلێنراون لە لایەن ده‌نگده‌رانی شیعه‌وه و ڕه‌وایه‌تیان له خه‌ڵكه‌وه وه‌رگرتووه و ر ستایشکراون به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ئه‌نجامیان داوه.
هۆكاری دووه‌م:
جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو کە هه‌مووان دابه‌شبوون به‌سه‌ر چه‌ند هێڵێكی جیاوازی ڕەگه‌زی مه‌زهه‌بیدا، ئێستا مه‌ودایه‌كی فراوان و ده‌روازه‌ی زۆر هه‌یه بۆ گفتوگۆكردن و لێكگه‌شتن له نێوان هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه‌دا، توێژەرەکەی په‌یمانگەی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه كورده‌كان لیستێكی یه‌كگرتوویان نییه و هێشتا دڵنیا نییه كه ئایا لایه‌نه كورده‌كان هه‌موو یه‌كده‌گرن له پشتگیریکردنی ته‌نها كاندیدێكدا بۆ سه‌رۆكایه‌تی یان نا.
هه‌روه‌ها وتیشی.” ئه‌گه‌ر كورده‌كان شاندێكی یه‌كگرتوو پێكبهێنن بۆ دانوستان له پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی عێراقدا، ئه‌وا ئێمه ده‌توانین پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین كه كورده‌كان ده‌توانن هێزێكی كاریگه‌ربن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێ ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له داهاتوودا”
ئەو جەخت دەکاتەوە کە ” كورده‌كان لایه‌نگیریی ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌پارێزێت له داهاتوودا و هه‌ڵبژاردنی داهاتووش هه‌ڵبژاردنێكی گه‌وره و چارەنووسساز دەبێت بۆ هەموو لایەنەکان”.
له‌كاتێكدا هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كی و به‌هێزی كوردستانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێشبینی و به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازیيان هه‌یه له كوردستان و له عێراقیشدا به‌گشتی، بۆیە هەرگیز پێشبینی ئەوە نەدەکرا كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ن.
بەپێی وتەکانی عەبدوڵا حەوێز، شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی دۆزی كورده، “ئەوە شتێكی ڕوونه كه كورده‌كان به نیازنەبوون بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق بكه‌ن، چونکە هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كی نەیانویست بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكه‌ن، کاتێک پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌کات له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی پارێزگای كه‌ركوك و به‌شارێكی داگیر كراوی له‌قه‌ڵه‌مدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیًراق و حه‌شدی شه‌عبی یه‌وه، ئەو بایکۆتە گۆڕانكاری گه‌وره به‌دوای خۆیدا ناهێنێت چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان پێشتریش لاواز بوو له شاره‌كه‌دا و لاوازتریش بووه لە ئێستادا”.
لە لایەکی دیکەشەوە، پێویستە ڕۆڵی هێزه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كانیش له بیر نه‌كه‌ین له بڕیاردان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا و ئێران.
هەر بەپێی قسەکانی، حەوێز پێیوانییە کە كورده‌كان له كاتی پشتگیریكردنی كاندیدێكدا بۆ سه‌رۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق یه‌كده‌نگبن، له‌وانه‌یه هێشتا كورده‌كان پشتگیری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌مان پۆست له داهاتوودا سه‌ره‌ڕای سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی دژ به هه‌رێمی کوردستان له دوای ڕیفراندۆمه‌كه‌ی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، نوری مالیکی سه‌رۆكی وەزیرانی پێشووی عێراق كاراكته‌رێكی گرنگی مه‌یدانه‌كه‌یه و پشتگیری خۆی ده‌ربڕیووه بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد، ئه‌مه‌ش بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری كورده‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ یەکلاکردنەوەی سەرۆک وەزیران.
پێموایه عه‌بادی گونجاوتره و زۆربه‌ی كورده‌كان پشتگیری ده‌كه‌ن بۆ دووباره هه‌ڵیژاردنه‌وه‌ی بەڵام وه‌كو وتمان ” پێویسته ڕۆڵی هێزه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌كانیش له بیر نه‌كه‌ین له بڕیاردان بۆ دیاری كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو وه‌ك ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا و ئێران، له پاڵ هێزە عێراقییەکاندا.
پێموایه عه‌بادی پابه‌ندی پێوەرە نێودەوڵه‌تییه‌كان ده‌بێت له به‌هێزتربوونی عێراقدا، بۆیە هه‌ندێك له كورده‌كان به‌تایبه‌تی نه‌یارانی عەبادی له ناو پارتی دیموكراتی كوردستان پێناچێت به‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی حەیدەر عه‌بادی دڵخۆشبب، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانەش پێموایه هێشتا عه‌بادی پشتگیری كورده‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه له‌وانه‌یه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیشی له‌گه‌ڵبێت، بۆیه له كاتێكی وادا له‌وانه‌یه پارتی دیموكراتیش هه‌مان هەلوێستی ئەوانی هەبێت.
پاوڵ ئیدن
ڕۆژنامەنووس
شیکەرەوەی سیاسیی کاروباریی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست