23ی نیسان، رۆژی جیهانیی كتێبە، كە بۆ یەكەمینجار لە ساڵی 1995 لەلایەن یونسكۆوە دانرا، ساڵانە لەم رۆژەدا چالاكی جۆراوجۆر دەكرێت بۆ ئاشناكردنی خوێنەران بە كتێبی زیاتر و هاندانی ئەو كەسانەی ناخوێننەوە.
رەنگە تا ئێستا نەتوانیبێت كە ئەو كەسانەی دەخوێننەوە، كۆمەڵێك تایبەتمەندییان هەیە و لە كەسانی دیكەدا بەدی ناكرێت:
1. لە چارەسەركردنی كێشەكاندا زۆر لێهاتون و بەردەوام پلانی ستراتیژییان لایە.
2. فشاری دەرونییان كەمترە لەو كەسانەی ناخوێننەوە.
3. مێشكیان زیرەكتر و چالاكترە.
4. كەمتر روبەڕوی گرفتی دەرونی دەبنەوە.
5. سیستمی خەوتنیان رێكترە.
6. بەگشتی كەسێكی باشترن.
7. دڵخۆشترن لە كەسانی دیكە.
8. ئەو كەسانەی زیاتر دەخوێننەوە، زیاتر دەژین.
9. ئەو خوێندكارانەی ناخوێننەوە، زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە شكست بهێنن لە خوێندنەكەیاندا.