كورده‌كان هه‌رگیز ئه‌وه‌یان له‌بیرناچێت كه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌كه‌ركوكدا هۆكاری سه‌ره‌كی لكاندنی ناوچه‌كانیان بو به‌ده‌ر له‌خواستی خۆیان به‌ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی عێراقه‌وه، له‌وساوه تا ئه‌مڕۆ ئه‌و شاره‌ی كه یه‌كێك له‌پێنج كێڵگه هه‌ره گه‌وره‌كه‌ی جیهان له‌خۆده‌گرێت، له‌ئاگری ناكۆكییه‌كاندا ده‌سوتێت.
له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیه‌وه‌و تا ئه‌مڕۆ، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی نه‌وتدا، به‌شێكی گرنگ له‌ستراتیجیه‌تی وڵاته زلهێزه‌كان پێكده‌هێنێت، هێزه پیشه‌سازی‌و سه‌ربازییه‌كانی جیهان، هه‌میشه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی وزه‌دا، له‌جه‌نگ‌و ململانێدان، چونكه باڵاده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رچلوه‌كانی وزه‌دا باڵاده‌ستییه به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی جه‌نگ‌و ئاشتیدا. هه‌ربۆیه یه‌كێك له‌ستراتیژداڕێژه‌رانی رۆژئاوا وتویه‌تی “قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه جه‌نگ ده‌كات‌و خاوه‌نی نه‌وت نییه”. ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه “له‌سه‌د ساڵی رابردودا هیچ روداوێكی گه‌وره له‌جیهاندا روینه‌داوه په‌یوه‌ندی به‌نه‌وته‌وه نه‌بوبێت، له‌هه‌مو مه‌سه‌له ئاڵۆز‌و هه‌ستیاره‌كاندا ئێوه بۆ سه‌ره‌داوی نه‌وت بگه‌ڕێن”.
كه‌واته به‌هه‌مو پێوه‌رێك روداوه‌كانی ئێستا ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌عه‌ینزاله‌وه بگره تا ده‌گات به‌كه‌ركوك‌و خانه‌قین، سه‌ره‌داوی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و شاراوه ئاماده‌یه.
شاڕه‌گی ئابوری كوردستان وشك ده‌كات
نه‌وت، به‌شاڕه‌گی ئابوری كوردستان‌و عێراق داده‌نرێت، له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌نیوه‌ی بیره نه‌وته‌كانی ژێر ده‌ستی له‌ده‌ستدا، كه له‌ساڵی 2012ه‌وه پشتی به‌هه‌نارده‌كردنی به‌ستبو.
عێراق 14%ی كۆی به‌رهه‌می نه‌وتی وڵاتانی ئۆپێك به‌رهه‌مده‌هێنێت، كه 95%ی داهاتی عێراق له‌دراوی قورس دابینده‌كات. یه‌ده‌گی نه‌وتی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌سره‌و میسان‌و زیقار بە80 ملیار به‌رمیل نه‌وت مه‌زه‌نده ده‌كرێت، كه ده‌كاته 71%ی كۆی یه‌ده‌كی نه‌وتی عێراق.
یه‌ده‌گی نه‌وتی كه‌ركوك بە14 به‌رمیل نه‌وت مه‌زه‌نده ده‌كرێت، كه ده‌كاته له12%ی یه‌ده‌كی نه‌وتی عێراق. رۆژانه له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ریه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان 600 به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنرا‌و به‌شاڕه‌گی ئابوری كوردستان داده‌نرا.
كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك له‌روی فراوانییه به‌پێنجه‌مین گه‌وره كێڵگه نه‌وتی جیهان داده‌نرێت، كه له330 بیرییه‌وه نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنرێت. هه‌ربۆیه ده‌ستگرتنی هێزه عێراقییه‌كان به‌سه‌ر ئه‌م بیرانه‌دا زه‌بروه‌شاندنێكی قورسه بۆ ئابوری هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌ده‌كی نه‌وتی هه‌رێم 45 ملیار به‌رمیل نه‌وته، به‌ڵام ئاماره نوێكان ئاماژه به‌بونی ته‌نها 38 ملیار به‌رمیل نه‌وت‌و 5.66 ترلیۆن مه‌تر چوارگۆشه له‌غاز ده‌كه‌ن.
رۆژانه 367 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌رهه‌مده‌هێنرێت، به‌شێك له‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێن له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه داوا ده‌كرێنه‌وه، كه 14 بیره نه‌وتین، 6 بیره نه‌وتییان له‌پارێزگای هه‌ولێردایه، دو بیره نه‌وتیان له‌پارێزگای سلێمانیدان، دو بیره نه‌وتیش له‌پارێزگای دهۆكدان.
ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كێڵگه نه‌وتانه بكه‌ونه‌وه ده‌ست حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، ئه‌وا شاڕه‌گی ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی وشك ده‌كات.
سەرچاوە:ئاوێنە