دووشه‌ممه‌ی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی په‌سه‌ند كرد كه ده‌بووایه له‌مانگی نیسانی رابردوودا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام جه‌نگی دژ بهداعشو ئاواره‌بوونی ملیۆنان دانیشتووی سوننه له ناوچه‌كانیان بوونه‌هۆی ئه‌وه‌ی له واده‌ی دیاریكراویدا ئه‌نجام نه‌درێت، به‌ڵام واده‌ی نوێش بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری نه‌كراوه.
ناڕه‌زایی سیاسی‌و جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان سه‌ریهه‌ڵدا له‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاسا نوێیه‌كه كه هاوئاهه‌نگ بوو له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی حزبه عێراقییه گهورهكانو زیانیش به‌و حزبه سیاسیه بچووكانه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌وڵی به‌شداریی سیاسی‌و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ئه‌و حزبانه ده‌ده‌ن كه ماوه‌ی 14 ساڵه ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ركه ئاسان نییه له‌كاتێكدا حزبه گه‌وره‌كان جومگه‌كانی حكومهتو په‌رله‌مانیان كۆنترۆڵ كردووه.
په‌رله‌مان له رۆژی 1ی ئابدا ده‌نگی له‌سه‌ر 25 بڕگه‌ی یاساكه دا‌و تێیدا رێژه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی به (1.9) ئه‌ژماركردووه به‌پێی سیستمی “سانت لیگۆ” كه ئه‌وه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانی دروست كرد‌و ره‌وتی سه‌دری هاندا خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری ناوه‌ڕاستی به‌غدا ساز بكات بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنی یاساكه.
به‌ڵام په‌رله‌مان رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌موارێكی كه‌می لهماددی 12ی جێمشتومڕدا كرد ئه‌ویش به ئه‌ژماركردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ران به‌پێی سیستمی “سانت لیگۆ” به‌گوێره‌ی دابه‌شكردنی ده‌نگی هه‌ر حزبێك به‌سه‌ر ژماره (1.7) له‌بری (1.9)، كه ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و حزبه گه‌ورانه‌شدا ده‌بێت كه زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنن له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌نگانه‌ی حزبه بچووكه‌كان به‌ده‌ستیان ده‌هێنن ده‌درێنه‌وه به حزبه گه‌وره‌كان.
كوتله سیاسییه ناڕازیه‌كان داوایان ده‌كرد ئه‌و ژماره‌یه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت كه‌م بكرێته‌وه بۆ (1.4)، چونكه رێگه ده‌دات به حزبه بچووكه‌كان كورسی به‌ده‌ستبهێنن، دیارترین به‌رهه‌ڵستكاره‌كانیش بریتین له كوتله‌ی “ئه‌حرار”ی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در به سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌درو حزبی “فه‌زیله”و هاوپه‌یمانی “وتهنیه” به سه‌ركردایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆمار.
په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در هه‌وڵیان دا بههاتنهدهرهوهیان له هۆڵی په‌رله‌مان، رێژه‌ی یاسایی تایبه‌ت به دانیشتنه‌كه شكست پێبهێنن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان شكستی هێنا.
زیا ئه‌سه‌دی سه‌ركرده له ره‌وتی سه‌در به “نیقاش”ی وت: “كوتله گه‌وره‌كان سووربوون له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان بۆ هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌بێ گوێدانه داواكارییه‌كانی گه‌ل له خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ینیدا، رێژه‌ی (1.7) له به‌رژه‌وه‌ندی حزبه گه‌وره‌كاندا ده‌بێت، به‌ڵام بۆ حزب‌و كوتله بچووكه‌كان قورسه”.
حزبی “فه‌زیله”یش كه شه‌ش كورسی له په‌رله‌مان هه‌یه، ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر یاساكه دهربڕیو له راگه‌یه‌ندراوێكی ره‌سمیدا رایگه‌یاند ئه‌و شێوازه‌ی ئێستا ده‌بێته مایه‌ی به‌هه‌ده‌ردانێكی زۆری ده‌نگی عێراقییهكانو ده‌درێنه كوتله گه‌وره‌كان، هه‌روه‌ك هاوپه‌یمانی “وه‌ته‌نیه”ش به‌رهه‌ڵستی یاساكه‌ی كردووه.
په‌رله‌مان بڕیاریشدا هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی له هه‌مان ئه‌و رۆژه‌دا بكرێت كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه تێكه‌ڵ ده‌كرێن له یه‌ك واده‌دا، پێشتر جیاوازی ماوه‌ی نێوان ئه‌نجامدانی هه‌ردووكیان دوو ساڵ بوو، له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره ده‌بێت بۆ كوتله سیاسییه‌كانی عێراق.
هه‌ڵبژاردنی خۆجێی به پێوه‌رێك داده‌نرێت بۆ ئاستی جه‌ماوه‌ریی كوتله سیاسییه ناسراوهكانو زانینی سه‌نگیان له هه‌ڵبژاردن‌و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌ویشدا كوتله سیاسییه‌كان ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنی ههڵهكانیانو ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تێكه‌ڵكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكه‌وه واده‌كات سه‌ركێشی بێت بۆ هه‌مووان.
دوا هه‌ڵبژاردن كه عێراق به‌ڕێوه‌چووه له 2014دا بوو كه تایبه‌ت بوو به په‌رله‌مان، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردووش‌دا وڵات په‌ره‌سه‌ندنی سیاسی‌و ئه‌منی زۆری به‌خۆوه بینیوه، چونكه جه‌نگی درێژخایه‌نی دژ به رێكخراوی داعش هێزی سیاسی نوێی هێناوه‌ته‌ئارا له‌نێویشیاندا گرووپه چه‌كداره‌كانی “حه‌شدی شه‌عبی”و هێزی عه‌شایر، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌دای سیاسی ره‌وتی مه‌ده‌نی له وڵات كه ماوه‌ی دوو ساڵه رێبه‌ری خۆپیشاندان له‌دژی حكومه‌ت ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ر پاشه‌كشه‌كردنی ئاستی جه‌ماوه‌ریی چه‌ند كوتله‌یه‌كی سیاسی ته‌قلیدی شیعه‌و سوننه‌و كوردی، هه‌روه‌ها به‌بێ بوونی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ پێوانه‌كردنی بۆچوونه‌كانی رایگشتی ئێستای عێراق له‌رێی هه‌ڵبژاردنی خۆجێییه‌وه، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بایهخدارترینو مه‌ترسیدارترین هه‌ڵبژاردنی وڵات ده‌بێت له دوای ساڵی 2003وه.
شرۆڤه‌كاری سیاسی زیاد ئه‌حمه‌د به “نیقاش”ی وت: “كێشه پێشبیكراوهكه ئه‌وه‌یه پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئاڵۆز ده‌بێت، پێشتر ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی‌و په‌رله‌مان دوو ساڵ بوو، كوتله سیاسییه‌كانیش كاتێكی دوورودرێژیان پێده‌چوو بۆ پێكهێنانی حكومهتو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، هه‌ڵبژاردنی داهاتووش ئاڵۆزتر دهبێتو ره‌نگه كاتێكی زۆرتریشی پێ بچێت، چونكه گه‌یشتن به سازان بۆ دابه‌شكردنی پۆسته حكومییهكانو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له هه‌مان كاتدا، پێویستی به دانوستانی دوورودرێژ هه‌یه”.
بازنه دیاریكراوه‌كانی هه‌ڵبژاردن
یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئاڕاسته‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی له عێراق ده‌كرێت له‌دوای 2003وه، ژماره‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه، چونكه له یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه له ساڵی 2005 به‌ڕێوه‌چوو، حزبه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن عێراق یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت‌و لیستی داخراویش بێت كه ده‌نگده‌ر ناتوانێت كاندیدێك هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵكو ده‌بێت لیستێكی ته‌واو هه‌ڵبژێرێت.
له هه‌ڵبژاردنی 2010دا یاساكه له‌دوای رخنه ناوخۆیی‌و نێودهوڵهكان گه‌شه‌یه‌كی كه‌می به‌خۆوه‌بینی، حزبه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق بكرێته 18ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌بری یه‌ك بازنه، هه‌رچی سیستمی لیستی كاندیدهكانیشه ئه‌وا نیمچه كراوه بوو كه ده‌نگده‌ر ده‌توانێت یه‌ك كاندید ههلًبژێرێت، به‌ڵام دواجر ره‌نگه ده‌نگی ئه‌و كاندیده بچێت بۆ كاندیده‌كانی دیكه، هاوكات چه‌ند ئه‌كادیمی‌و سیاسییه‌كی سه‌ربه‌خۆ داوا ده‌كه‌ن بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی شارۆچكه بچووكه‌كانی هه‌ر پارێزگایه‌ك بن له‌بری ئه‌وه‌ی پارێزگاكه یه‌ك بازنه بێت.
دیسانه‌وه‌ش گه‌وترین كێشه پارێزگای كه‌ركوكه، چونكه شاره‌كه به پێچه‌وانه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه له ساڵی 2005وه به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كانی هه‌رسێ پێكهاته‌ی كورد‌و عهرهبو توركمان، هیچ هه‌ڵبژاردنێكی تێدا نه‌كراوه، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا سیاسییه‌كانی عێراق بۆجاری سێیه‌م شكستیان هێنا له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌دا.
له‌دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانیشدا كاتێك په‌رله‌مانتاران گه‌یشتنه گفتوگۆكردن له‌باره‌ی مادده‌ی 37 له یاساكه كه تایبه‌ته به كه‌ركوك، یاسادانه‌ران بڕیاریان دا گفتوگۆلهسهركردنی دوابخهنو ره‌زامه‌ندیشیان له‌سه‌ر پێشنیارێكی حكومه‌ت ده‌ربڕی كه داوای سه‌رله‌نوێ دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ چوار ساڵی دیكه ده‌كات له‌دوای ته‌واوكردنی سه‌رژمێری دانیشتووان‌و نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له پارێزگاكه.
عێراق به‌بێ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌زگایه‌كی جێبه‌جێكاره به‌رپرسیاره له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن له عێراق، به‌ڵام كێشه‌كه داواكاریی هێزه سیاسییه‌كانه له گۆڕینی ئه‌ندامانی ئێستای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن كه ده‌ستوور به‌پێی مادده‌ی ژماره (102) مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه كۆمسیۆن ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت‌و له‌ژێر چاودێری په‌رله‌ماندا بێت، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كانی سه‌ربه حزبه گه‌وره شیعی‌و سوننی‌و كوردیه‌كان بن به‌یه‌كسانی.
له نیسانی رابردوودا په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێی كۆمیسیاران پێكهێنا، لیژنه‌كه كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندیدكردنی بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان راگهیاندو نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كاندید داواكارییان پێشكه‌ش كرد‌و پێویسته لیژنه‌كه نۆ كه‌سیان لێ هه‌ڵبژێرێت، پاش تێپه‌ڕبوونی چوار مانگیش لیژنه‌كه نه‌یتوانیوه ئه‌ندامه نوێیه‌كان هه‌ڵبژێرێت، چونكه كوتله سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت كاندیده‌كانیان له‌نێو ئه‌ندامانی كۆمسیۆنه نوێیه‌كه‌دا بن وه‌كو پێشتر كه به‌پێی سیستمی به‌شبه‌شكاری بووه له دابه‌شكردنی پۆسته‌كاندا.
ئه‌م دواخستنه سیاسییه‌كانی عێراقی نیگه‌ران كردووه‌و هه‌ریه‌ك له فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وهزیرانو سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ناچار كرد له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیاندا كه له 3ی ئابدا ئهجامیاندا داوا بكه‌ن په‌له بكرێت له هه‌ڵبژاردنی كۆمسیۆنێكی نوێی هه‌ڵبژاردن.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش هێشتا واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاری نه‌كراوه، به‌پێی ده‌ستووریش ده‌بێت له نیسانی ساڵی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام حكومه‌ت تا ئێستا واده‌ی كۆتایی ئه‌نجامدانی دیاری نه‌كردووه، ترسیش له‌وه هه‌یه كه هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نییه ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی‌و په‌رله‌مانی داهاتوو گرنگترین‌و سه‌ختترین هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له وڵات‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه له‌دوای قۆناغی رێكخراوی داعش ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ڵبژاردنی داهاتوو وێنه‌ی ئایندهی ولات ده‌كێشێت له‌دوای كۆتاییهاتنی ئاڵنگارییه سهربازییهكانو هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاڵنگارییه‌كانی هێنانه‌دی سه‌قامگیری سیاسی‌و بنیاتنان‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه كه چه‌ند دۆسێیهكن سهختییهكهیان هیچی له جه‌نگ كه‌متر نییه.