ژیاننامه‌ی شه‌هید ره‌ئوف ئاکره‌یی
له ساڵی 1951 له خێزانێکی نیشتیمانپه‌روه‌ری شاری ئاکرێ له‌دایک بووه ، هه‌ر له منداڵیه‌وه زرنگ وشیار دیار بووه له‌ته‌مه‌نی تازه گه‌نجێتیدا هه‌ستی به زوڵم و سته‌می سه‌ر گه‌له‌که‌ی کردووه ، سه‌ره‌تا له ریزه‌کانی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان دا کاری کردووه ، به‌شداری هه‌ردوو کۆنگره‌ی 6- 7 ی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستانی کردووه .له‌کۆنگره‌ی حه‌فته‌م به‌ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێری هه‌ڵبژێردراوه ، له‌ساڵی 1974 په‌یوه‌ندی به شۆڕش کردووه تا ئاداری 1975 ، هاته‌وه ده‌وامی زانکۆ .
له‌ساڵی 1976 به‌شداری له دامه‌زراندنی یه‌کێتی خوێندکارانی شۆڕشگێڕی کوردستان کرد ، له‌ساڵی 1978 به‌شداری له دامه‌زراندنی ڕێکخراوی تێکۆشانی ره‌نجده‌رانی کوردستان کرد ، له ساڵی 1976-1977 به پله‌ی نایاب کۆلیژی به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری ته‌واو کرد ، یه‌که‌می سه‌ر کۆلێژ بووه . دووه‌م بووه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو کۆلیژه‌کانی عێراق .
له‌ساڵی 1986 وه‌ک کڕێکار له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی رێکخراوی تێکۆشان و که‌سانی چه‌پ کرێکاری له‌خوارووی عێراق ده‌کرد چونکه دائره‌ی به‌جێهێشتبوو له‌به‌ر نه‌چوون بۆ جه‌یش شه‌عبی ،له‌ساڵی 1987 خۆی گه‌یانده رێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان تا راپه‌ڕینی 1991 هاته‌وه ، که‌سی یه‌که‌می کۆمیته‌ی رابه‌رایه‌تی ڕێکخراوی تێکۆشانی ره‌نجده‌رانی کوردستان بوو . له‌هاوینی 1992 له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی کۆمیته‌ی رابه‌رایه‌تی تێکۆشان سه‌ردانی به‌رێز عه‌بدوللا ئۆجه‌لانیان کرد له ناوچه‌ی بقاعی لوبنان ، سوای گه‌ڕانه‌وه له رۆژی 26-8-1992 له هه‌ولێر به‌شداری لهخۆپیشاندانهکی کرد دژ به‌کۆمه‌ڵکوژی شه‌رناخ ، له‌سه‌ر ئه‌مه گیرا بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی 5 مانگ له‌لایه‌ن ئاسایشی کوردستانه‌وه ، له دوای به‌ربوون یه‌که‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی رێگای ره‌نجده‌رانی ده‌رکرد ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ژماره دووی نه‌دیت و له‌شه‌وی 26/27- 5-1992 له‌دهۆک له‌نزیک ماڵی خۆیان له‌پێش چاوی دام‌و ده‌زگاکانی ئه‌وکاتی حکومه‌ت و حزب به‌ده‌ستی چه‌په‌ڵی کۆنه‌په‌رستان شه‌هیدکرا، تا ئێستاش لێکۆلینه‌وه‌یان له فایله‌که‌ی و چۆنیه‌تی شه‌هیدبوونیان نه‌کرد .
شه‌هید ره‌ئووف ئه‌ندامی کۆمیته‌ی رابه‌رایه‌تی رێکخراوی تێکۆشانی ره‌نجده‌رانی کوردستان بوو
سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ڕێگای ره‌نجده‌ران بوو ، که‌سێکی رۆشنبیر و خۆشه‌ویسی ناو خه‌لک و براده‌رانی بوو دڵسۆز و خۆبووردهبوو ، تاسه‌ر ئێسقان باوه‌ڕی به کوردستانیه‌ت هه‌بوو .له‌کاتێکدا ئه‌و هه‌ڵگر و داکۆکیکه‌ری بیری کوردستانیه‌ت بوو ، زۆر له‌سه‌رکرده‌کانی ئه‌وکات دژی ئه‌و بیرهبوون .
له‌پێش شه‌هیدبوونی دوو په‌رتووکی به‌زمانی عه‌ره‌بی نوسی بوو :
1- حمله على بادينان واحوال اللاجئين / 1990
2- قضية كوردستان الجنوبية وافاق المستقبلية /1990
له‌دوای خۆی دهستنووسهکی به‌جێهێشتبوو دوای له‌لایه‌ن رێکخراوی تێکۆشان چآپکرا به‌ناوی
مدخل الى اقتصاد السياسي .
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هید ره‌ئوف و هه‌موو شه‌هیدانی رزگاریخوازی گه‌لی کوردستان
لە ئەکاوەنتی مامۆستا عەباس نادر وەرگیراوە بە سوپاسەوە