لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت محسین دەشتی:کاری ئێمە رێگرتنە لە بەتایبەتیکردنی کەرتە خزمەتگوزارییەکان و هەڕاجکردنی

محسین دەشتی:کاری ئێمە رێگرتنە لە بەتایبەتیکردنی کەرتە خزمەتگوزارییەکان و هەڕاجکردنی

0 تێبینییەکان 22 بینینەکان

ئێمە لە سایتی ئاشتی لەچوارچێوەی کەمپینی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەوەرێکی تایبەتیمان کردۆتەوە بۆ کاندیدانی لیستی ئازادی ژمارە (١٦٤) ، بۆ ئەم جارە هاوڕی محسین دەشتی ( محسین سادق هێلەوەیی )کاندیدی ژمارە ( 5 ) وەڵامی پرسیارەکانی داینەوە :

سایتی ئاشتی 🙁 خاک – نان – ئازادی ) دورشمی لیستی ئازادییە بۆ ئەو خولەی پەرلەمانی کوردستان ، دەتانەوێت لەرێگای ئەو دورشمە چی بە خەڵک و  دەنگدەرانتان بڵێن ؟

محسین دەشتی :وەكو لاى هەمووان ئاشكرايه ناعەدالەتيەكى زۆر له دابەشكردنى سەروەت و سامانى ئەو وڵاته هەیه بۆيه ئێمە دەمانەوێت دەستورێکی ديموكراسى و مەدەنی و عەلمانی  له كوردستاندا بچەسپێت لەسەر بنەماى سيستەمى پەرلەمانى و ئاڵوگورى ئاشتيانەى دەسەڵات دوور له دەست تێوەردانی حزبی .

سایتی ئاشتی : وەکو لای هەمووان ئاشکرایە ناعەدالەتیەکی زۆر لە دابەشکردنی سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە هەیە و جیاوازیەکی چینایەتی گەورە لە کۆمەڵگا بە روونی بەدیدەکرێت،کەسانێک دەستیان بەهەموو رەفاهیەتێک دەگات و بەشی هەرە زۆری خەڵکیش لە نانی بەیانی مناڵەکانی دڵنیا نیە، ئێوە لەم بارەیەوە بەرنامە و پلانتان چیە بۆ کەمکردنەوەی ئەو جیاوازییە ؟

محسین دەشتی :بەرنامەى ئێمە بۆ كەمكردنەوەی  جياوازى چينايەتى له كۆمەڵگا كاردەکەين بۆ گەشەپێدانى مرۆيى و پاراستنى بەردەوامى سامانى نيشتمانى و مالى گشتى و رووبەروبونەوەی گەندەڵی و ريگاگرتن له هەراجكردنى ئابوورى كوردستان .

سایتی ئاشتی : دەسەڵاتدارانی کوردستان ماوەیەکە خەریکی بەتایبەتیکردنی کەرتەکانی خزمەتگوزارین وەکو ئاو و کارەبا ونەخۆشخانە و قوتابخانە ….هتد ، بێگومان ئەوە زەنگێکی خەتەرناکە و شیوعیەکان هەر زوو درکیان بەم مەترسیە کرد و بەشیوازی جۆراو جۆر نارەزایەتیان دەربڕی ، لەپەرلەمان چۆن رێگری لەم سیاسەتە نیو لیبرالزیمە دەکەن ؟

محسین دەشتی :له چالاكييه جۆرا و جۆرەكانى شيوعييەكان له پێش پەرلەمان هەوڵمان بۆداوە بۆ رێگرتن له كەرتى تايبەت و هەراجكردنى سەروەت و سامانى كوردستان به تايبەتى له خزمەتگوزارى تەندرووستى و خوێندن و پەروەرده كه خزمەتى بورژواى بيروكرات و مشه خۆر دەکات كاردەكەين بۆ هەمواركردنەوەى ياساى وەبەررهێنان .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە