قۆناغی پاش داعش دۆزی كورد به‌ڕوی ده‌یان ئه‌گه‌ردا ده‌كاته‌وه، راستی ئه‌وه‌ش كاتێك بۆ كورد ده‌ركه‌وت جگه له‌په‌رله‌مانتاره كورده‌كان كه‌س پشتیوانی كورد نه‌بو له‌په‌رله‌مانی عێراق، به‌پێی وته‌ی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانیش “هێرشكردنه سه‌ر كوردستان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه”.
ئا: وریا حسێن
دكتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری دیاری هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕی وایه هێشتاش ئه‌و ئه‌گه‌رانه به‌ڕونی ده‌رنه‌كه‌وتون كه چاوه‌ڕوانی كورد ده‌كه‌ن بۆ قۆناغی پاش داعش، ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ره‌كان زۆرن له‌باره‌ی پرسی كوره‌ده‌وه، به‌ڵام گفتوگۆكانی كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی ئاینده‌ی ئه‌م پرسه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، ئه‌وكاته ئه‌مریكاو ئێران‌و توركیا رۆڵی خۆیان له‌پرسه‌كه‌دا ده‌گێڕن”.
په‌رله‌مانتارانی عێراق به(شیعه‌و سونه)و پێكهاته‌كانی تره‌وه كاتێك پێكه‌وه ده‌نگیاندا بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان‌و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی عێراقه‌وه‌و كوردیش به‌یه‌ك ده‌نگ هاته ده‌ره‌وه هۆڵی په‌رله‌مانی جێهێشت، ئه‌وكات قۆناغی دوای داعش سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتن‌و جیاوازی نێوان كورد پێكهاته‌كانی تر رونبوه‌وه.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان باوه‌ڕی وایه پرسی سه‌ربه‌خۆیی وروژاوه‌و هیوداره كورد به‌وردی ئه‌گه‌رەكانی لێكدابێته‌وه، وتی “ئێستا شیعه‌و سونه سه‌رقاڵی داعشن، له‌دوای داعش كێشه روبه‌ڕوی كورد ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت حسابی ئه‌وه بكه‌ین دوای داعش كێشه‌ی سونه‌و شیعه‌ش له‌ئارادایه هه‌ر كورد نابێت”.
وتیشی “جارێ زوه پێشبینی دروستبونی ده‌وڵه‌تی كوردی بكه‌ین، ئه‌وه‌ش ده‌بێت دوای ریفراندۆم قسه‌ی لێبكرێت، ئایا ئه‌كرێت ناكرێت؟”
هاوكاتی قسه‌كانی مه‌حمود عوسمان، بڕیاره لیژنه‌یه‌ك له‌كوردستانه‌وه روه‌و به‌غدا بڕوات‌و پرسی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق باسبكات، به‌وه‌ش ره‌نگه ده‌ستپێكی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق سه‌رهه‌ڵبده‌ن، چونكه تائێستا به‌رپرسانی شیعه‌و سونه له‌عێراق به‌ڕونی نایشارنه‌وه كه له‌گه‌ڵ عێراقی یه‌كپارچه‌ن‌و هه‌وڵ بۆ ئه‌و پرسه ده‌ده‌ن.
دكتۆر عه‌بدوڵا ئاگرین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان باوه‌ڕی وایه پرسی كورد رو له‌هه‌ورازه‌و ئاسۆیه‌كی رون بۆ پرسه‌كه به‌دی ده‌كرێت ته‌نها كێشه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م كوردابو كێشه‌ی نه‌بونی یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردییه‌كان بوه، وتی “شه‌قی زه‌مانه كوردی یه‌كخست”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دۆخی دوای داعش باوه‌ڕیوایه به‌ئاسانی كۆتایی نایه‌ت، كورد نابێت بڕوای وابێت نه‌مانی داعش رێگای بۆ ته‌خت ده‌كات، چونكه عه‌قڵی عه‌ره‌بی شۆڤێنی به‌سونه‌و شیعه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر كوردستان، وتی ” ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان روبدات، ئه‌و هێزه‌ی براوه بۆ موسڵ هێرشبكاته سه‌ر كوردستان‌و حه‌شدی شه‌عبی شه‌ڕمان له‌گه‌ڵبكات”.
دكتۆر عه‌بدوڵا ئاگرین تاكه‌كه‌س نیه پێشبینی ئه‌م شه‌ڕه ده‌كات، به‌ڵكو ئێستا پێشبینیه‌كی زۆر به‌هێز هه‌یه بۆ شه‌ڕی كورد‌و حه‌شدی شه‌عبی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مه‌ترسی دابه‌شبونی هێزی پێشمه‌رگه‌ش بونی هه‌یه.
سه‌عید كاكه‌یی راوێژكاری پێشوی سه‌ربازی له‌سوپای ئه‌مریكا چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی ستراتیژی سه‌ربازی بۆ شه‌ڕی موسڵ كرده‌وه ئه‌و گه‌یشتوه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كورد له‌به‌رده‌م شه‌ڕو ئاسته‌نگی ململانێ سه‌ربازیه‌كاندایه، ده‌ڵێت “له‌كاتێكدا كورد یه‌ك نیه له‌ناوخۆداو خاوه‌نی هێزێكی یه‌كگرتو نیه، ئه‌گه‌ری زۆره پێكدادان دروستببێت له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌رژەوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی‌و پارتی توشی پێكدادان بكات كه ئێستا یه‌كڕیزن له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ، له‌وانه‌یه ئه‌وكاته ئه‌و یه‌كڕیزیه ده‌ستەبه‌رنه‌بێت چونكه به‌رژەوه‌ندیه هه‌رێمی‌و ناوخۆییه‌كانی ئه‌م دوهێزه جیاوازن، ئه‌وه‌ش راسته‌یه‌كی تاڵه”.
سه‌عید كاكه‌یی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش شیده‌كاته‌وه ره‌نگه ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكیه‌كان پێكدانانی پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقیه‌كان بوه‌ستێنێت چونكه به‌هێزێكی گه‌وره‌وه له‌عێراقه، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت “سیاسه‌تی دۆناڵد ترامپ بڕوای به‌گۆڕانكاری هه‌یه له‌كێشه‌كان به‌جۆرێك سود به‌نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا بگه‌یه‌نن، بڕواناكه‌م ئه‌مریكا رێگه به‌ئێران‌و توركیا بدات كورد بكه‌نه داشی شه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌و راسته‌یش هه‌یه ئه‌مریكا نفوزی توركیا‌و ئێرانی له‌ناوچه‌كه نیه هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراق‌و فیدراڵیدایه”.
بارتاقای ئاڵۆزی دۆخه‌كانیش شیكردنه‌وه‌كان ئاڵۆزن، به‌ڵام شیكردنه‌وه‌ی هیچ كام له‌سیاسیه‌كان له‌و خاڵه‌دا ناكۆك نیه، یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌توانێت ئاسۆیه‌كی گه‌ش له‌به‌رده‌م دۆزی كوردا بكاته‌وه له‌قۆناغی دوای داعش.