لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت ئەو 7 ئاماژەیەی نابێت پشتگوێ بخرێت.. رەنگە نیشانەی نەخۆشییەکانی دڵ بێت

ئەو 7 ئاماژەیەی نابێت پشتگوێ بخرێت.. رەنگە نیشانەی نەخۆشییەکانی دڵ بێت

0 تێبینییەکان 51 بینینەکان

دڵ یەکێکە لە گرنگترین ئەندامەکان کە بێ وەستان کار دەکات، بەڵام زۆرجار نیشانە سەرەتاییەکانی لاوازبوونی فەرامۆش دەکرێن.

 دکتۆر سوکریتی بەهالا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی ئەکاش لە هیندستان، ئاماژە بە 7 نیشانەی سەرەکیی دەکات کە نابێت وەک ئاماژەی ئاسایی سەیر بکرێن:

 تەنگەنەفەسی: هەستکردن بە گرانی هەناسەدان لەکاتی ڕۆیشتن یان سەرکەوتن بە پەیژەدا، کە نیشانەی کۆبوونەوەی شلە لە سییەکاندا.

ماندوێتیی بەردەوام: هەستکردن بە بێهێزیی تەنانەت دوای پشوودانیش، چونکە دڵ ناتوانێت خوێنی پێویست بۆ ماسولکەکان بنێرێت.

ئاوسانی پەلەکان: کۆبوونەوەی شلە لە قاچ و پاژنەی پێیەکاندا بەهۆی خاوبوونەوەی سووڕی خوێن.

ناڕێکی لێدانی دڵ: خێرا لێدان یان دڵەکوتێ وەک هەوڵێکی دڵ بۆ قەرەبووکردنەوەی لاوازییەکەی.

ئازاری سنگ: هەستکردن بە پەستان یان قورسی لە سنگدا، بەتایبەت لەکاتی کارکردن یان فشاری دەروونی.

گێژخواردن: نیشانەیەک بۆ کەمبوونی گەیشتنی خوێن بۆ مێشک کە ڕەنگە ببێتە هۆی بووراندنەوە.

 کەمبوونەوەی توانای جەستەیی: ئەنجامدانی کارە ناوماڵییە ئاساییەکان کە پێشتر ئاسان بوون، ئێستا دەبنە مایەی ماندوێتییەکی زۆر.

ناسینەوەی ئەم نیشانانە لە کاتی خۆیدا نەک هەر ڕێگری لە ئاڵۆزییەکان و لێکەوتە تەندروستییە مەترسیدارەکان دەکات، بەڵکو دەبێتە هۆی ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤ.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە