ئه‌و دووكهڵانهی به‌ره‌و ئاسمان به‌رزبوونه‌ته‌وه به‌ڵگه‌ی شه‌ڕێكی سه‌ختن، چیرۆكی تراژیدی لەوێ رووده‌ده‌ن كه ته‌نیا خاوه‌نه‌كانیان پێی ده‌زانن.
شه‌ڕێكی سه‌خت له‌به‌ری راستی موسڵ له‌ئارادایه كه مرۆڤ‌و داروبه‌رد پێكه‌وه ده‌هاڕێت، هه‌مووان له‌وێ له‌ئاماده‌باشیدان، داعش‌و هێزه عێراقیه‌كان‌و مه‌ده‌نیه‌كانیش كه بوونه‌ته سووته‌مه‌نی جهنگو ته‌نیا ئه‌وه‌یان له‌ده‌ست دێت خۆیان له‌پاڵ دیواری ماڵه‌كاندا حه‌شار بده‌ن كه ئه‌ویش لهموشهكو بۆمبی چێندراو نایانپارێزێت، چونكه زۆرێك لهسهقفهكان به‌سه‌ریاندا رووخاون.
كاتێك حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی 19ی شوباتی رابردوودا ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئازادكردنی به‌ری راستی راگه‌یاند، بۆمب‌و موشه‌ك به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی باشوور دههاتنو ئه‌بو مه‌عد له‌گه‌ڵ 50 كه‌س له‌ئه‌ندامانی خێزانهكهیو خزمانیدا چووبووه ژێرزه‌مینی ماڵه‌كه‌ی.
ئه‌بو مه‌عد (45 ساڵ) كه‌سانی ده‌وروبه‌ری دڵنیاده‌كاته‌وه كه گوێیان له‌ده‌نگی شه‌ڕو ته‌قینه‌وه لهنزیكیان دهبێتو ده‌ڵێت “ئێمه به‌ختێكی زۆرمان هه‌یه كه له‌م ژێرزهمینهداین، ئه‌مه سه‌لامه‌تترین شوێنه له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م جه‌نگه شێتانه‌یه‌دا”.
دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری راستی موسڵ ته‌نیا گیرۆده‌ی ترس نین، به‌ڵكو برسێتی‌و تینوێتی‌و كه‌می دهرمانو دابڕن له‌جیهانیش به‌هۆی پچڕانی كاره‌باو تۆڕه‌كانی پهیوهندیو ئینته‌رنێت له‌ئارادایه، ئه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌مانگی تشرینی دووه‌می 2016وه به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پێندراوه كاتێك هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رێگای موسڵ‌و سوریایان داخست.
ئه‌بو مهعدو په‌نجا كه‌سه‌كه كه زۆربه‌یان ژن‌و منداڵ بوون 15 رۆژیان له 90 مه‌تری چوارگۆشه‌دا به‌سه‌ر برد‌و تێیدا به‌ده‌ست كه‌می ئۆكسجینه‌وه ده‌یانناڵاند. ئه‌و كه له‌پاڵ داروپه‌ردووی ماڵه‌كه‌یدا دانیشتبوو، بهگلهییو گازه‌نده‌یه‌كی زۆر‌و نائومێدیه‌وه چیرۆكه‌كه‌ی بۆ “نیقاش” گێڕایه‌وه‌و وتی “زیندانێكی بێ پاسه‌وان بوو، كه‌سمان نه‌ده‌چووینه ده‌ره‌وه بۆ كارێكی زۆر پێویست نه‌بووایه”.
ته‌نانه‌ت ئه‌و بارودۆخه زۆر خراپه‌ش به‌رده‌وام نه‌بوو، رۆژی 8ی ئازار هێزه عێراقییه‌كان گه‌یشتنه نزیك ماڵه‌كه‌و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌و گیڤه‌ی گولله‌وه كه وه‌ك باران ده‌باری، ژێرزه‌مینه‌كه به‌توندی ده‌له‌ریه‌وه، كاتی خۆرئاوابوون چه‌كدارێكی رێكخراوی داعش له‌و كونانه‌وه كه ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان پێكه‌وه ده‌به‌سته‌وه‌و رێكخراوه‌كه چه‌ند رۆژێك له‌وه‌وبه‌ر وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و ساته دروستیكردبوون، چووه نێو ماڵه‌كه‌و له‌نهۆمی سه‌ره‌وه ته‌قه‌ی له‌هێزه عێراقیه‌كان كرد‌و به‌په‌له رۆیشت‌و هه‌ر له‌نێو كونهكانهوه ونبوو.
ئه‌بو مه‌عد وتیشی “له‌و كاته‌دا سێ كه‌س (خوشكهكهمو منداڵه‌كه‌ی‌و ئامۆزاكه‌م) ناچاربوون له‌ژێرزه‌مینه‌كه بچنه ده‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ی نان‌و ئاو بهێننو هه‌ندێكی پێویستی تر جێبه‌جێ بكه‌ن، منیش داوام لێ‌كردن به‌خێرایی بگه‌ڕێنه‌وه چاویشم هه‌ر له‌سه‌ر ده‌رگاكه بوو كه به‌كراوه‌یی مابووه‌وه”.
له‌و كاته‌دا سه‌ربازێكی عێراقی كه له‌ماڵێكی نزیكدا خۆی حه‌شار دابوو زانیاری ده‌داته فڕۆكه‌وانه‌كه “له‌و شه‌قامه‌وه ته‌قه‌مان لێده‌كرێت (شوێنی ماڵی ئه‌بو مه‌عدی ده‌ستنیشان كردبوو)، تكایه ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ری بكه‌ن”، كاتێكیش بانگه‌وازه‌كه‌ی دووباره ده‌كاته‌وه یه‌كێك لهدراوسێكان گوێی لێ دهبێتو به‌په‌له پێی راده‌گه‌یه‌نێت كه ماڵه‌كه 51 هاووڵاتی مه‌ده‌نی تێدایه‌و تكای لێ ده‌كات ده‌ستبه‌جێ بانگه‌وازه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
سه‌ربازه‌كه له‌ڕێی ئامێری بێ سیمه‌وه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كه ده‌كات، چونكه ئه‌و شوێنه هاووڵاتی مه‌ده‌نی تێدایه، به‌ڵام موشه‌كه‌كه خێراتر دهبێتو ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ماڵه دوو نهۆمیه‌كه خاپوور دهكاتو ده‌یكاته داروپه‌ردوو.
ده‌یان خانوو رووبه‌ڕووی هه‌مان چاره‌نووس بوونه‌ته‌وه، هه‌ندێك له‌دانیشتووان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر رزگاریان بووه وه‌كو ئه‌و پێنج خێزانه‌ی رۆژی 12ی ئازار له‌ناوچه‌ی موسڵی نوێ دوای “چاره‌سه‌ركردنی ماڵه‌كانیان” له‌لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كانه‌وه رزگاركران، به‌ڵام هاوڵاتی مه‌ده‌نی دیكه‌ش هه‌ن كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردوو ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی داعش ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوی له‌نێو ماڵه‌كانی ناوچه‌ی مهئمون ته‌قانده‌وه‌و ته‌رمه‌كانیشیان دوای دوو هه‌فته هه‌ڵگیرانه‌وه، ئه‌مڕۆش هه‌مان شت لهگهڕهكه به‌رته‌سك‌و له‌رزۆكه‌كانی موسڵی كۆن رووده‌دات.
وادیاره هێزه عێراقیه‌كان له‌شه‌ڕه‌كانی به‌ری راستدا گورزی توند ده‌وه‌شێنن كه تێیدا نزیكه‌ی 750 هه‌زار كه‌س له‌رووبه‌رێكی بچووكتر له‌به‌ری چه‌پ نیشته‌جێن، بۆیه بوونی هه‌ر قه‌ناس به‌ده‌ستێك یاخود چه‌كدارێكی داعش له‌ناو بینایه‌كدا دووچاری بۆردومانی ده‌كاته‌وه‌و به‌و پێیه‌ش هاووڵاتییه مه‌ده‌نییه‌كان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی مردن ده‌كاته‌وه.
ئه‌بو مه‌عه‌د به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گێڕانه‌وه‌ی ورده‌كاری چیرۆكه‌كه‌ی “ئه‌و موشه‌كه‌ی به‌ر ماڵه‌كه كه‌وت زۆر به‌هێز بوو، كڵپه‌ی ئاگر له‌گه‌ڵ پارچه‌و ته‌پوتۆز چووه ژێرزه‌مینه‌كه، هه‌مووان كه‌وتن بهزهویو دیواره‌كاندا، تاریكی داهاتو منداڵان هاواریان دهكردو به‌توندی دهكۆكینو ژنانیش به‌هه‌مان شێوه، كه هه‌موویانم پشكنی، بینیم چواریان تووشی سووتاویو شكانی توند هاتوون”.
چاوه‌ڕوانی كه‌سێك بووم فریامان بكه‌وێت، كاتێكیش كه‌س نه‌هات، پشتم به‌خۆم به‌ستو ده‌ستمكرد به‌لابردنی ئه‌و داروپه‌ردووانه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌رگای ژێرزه‌مینه‌كه‌دا كه‌ڵه‌كه بووبوون، دیمه‌نه‌كه تۆقاندمی، ماڵ نه‌مابوو ته‌نیا پاشماوه بوو، به‌دوای ئه‌و سێ كه‌سدا گه‌ڕام كه چووبوونه سه‌ره‌وه، بینیم له‌هۆش خۆیان چوون‌و له‌ژێر داروپه‌ردوودا خوێنێكی زۆریان له‌به‌ر ده‌ڕوات، به‌په‌له خۆم گه‌یانده هێزه عێراقیه‌كان بۆ داوای یارمه‌تی، به‌ڵام رازی نه‌بوون بێن، “بگه‌ڕێوه ژووره‌وه” یه‌كێكیان به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دامه‌وه‌و ده‌ستی له‌سه‌ر تفه‌نگه‌كه‌ی بوو چاویشی چاودێری شه‌قامه‌كه‌ی ده‌كرد، چونكه چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه هێشتا له‌و نزیكانه بوون.
جارێكی تر گه‌ڕامه‌وه‌و گه‌مارۆدراوه‌كانی نێو ژێرزهمینهكهم گواسته‌وه بۆ ماڵێكی دراوسێ، كه‌س نه‌یده‌توانی یارمه‌تیم بدات، چونكه ره‌وشه‌كه هێشتا ئارام نه‌بوو، سێ برینداره‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێنێكی زۆریان لێ رۆیشتبوو به‌به‌رچاومانه‌وه گیانیان سپارد، چواره‌كه‌ی تریش به‌درێژایی شه‌و له‌تاو ئازار هاواریان ده‌كرد تا ئۆتۆمبیلێكی هێزه عێراقیه‌كان هاتو گواستنیه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گه‌یاره له‌باشووری موسڵ.
ئه‌بو مهعهدو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا رزگاریان بوو هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و رۆژه شومه له‌بیر بكه‌ن هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆیان “مه‌نسور” ماون، ئه‌وان گلهییو گازه‌نده‌ی زۆر له‌ده‌ست ئه‌و رۆژه ده‌رده‌بڕن، هه‌روه‌ك هێشتا له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و رووداوهدانو كه‌سیان نه‌یانوێراوه بچنه شوێنی كاره‌ساته‌كه، به‌ڵام سوپاسگوزاری ئه‌و ژێرزهمینهن كه له‌مردنی ته‌واو رزگاری كردن.
ئه‌و پیاوه‌ی سێ كه‌سی خێزانهكهیو ماڵه‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه، سه‌رباری ئۆتۆمبیله‌كه‌شی كه چه‌كدارانی داعش سووتاندوویانه، هیواداره قه‌ربوو بكرێته‌وه، به‌ڵام وادیاره ئه‌و هیوایه زۆر لاوازه، چونكه هیچ به‌رپرسێك سه‌ردانی نه‌كردووه‌و به‌سه‌ری نه‌كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیشیان وای پیشان داوه كه ده‌ستی هه‌بووه لهرزگاركردنو فریاكه‌وتنی گهمارۆدراوهكاندا.
سەرچاوە:نیقاش