هەی قێزەونی ترسنۆک، ئەمە ئەو وووشەیە
کە دەتوانم لە بەرامبەرت بیڵێم
هەی درۆزن، تۆ دێت بۆ لام، بێ ئەوانی تر
تۆ کە گەورەترین ئازارت بۆ من دروستکرد،
زیاتر لە هەر کەسێکی تر لەم دونیایەدا
ئارام نابم و دڵخۆشنابم
تا تامی ئەو ئازار و ئیهانەیەت پێنەچێژم، کە من لە تۆم چەشت…..
( لە شانۆگەری میدیا)ەوە
نوسەری گریکی یۆربیدس (٣٠٠٠) ساڵ لەمەوبەر له شانۆنامەی میدیادا له ڕێی كارەكتەری (میدیا)وه، وەسفێكی زۆر وردو دانسقه ی هەستو سۆز و كاردانەوەی ژنی خیانه تلێكراو دەكات. وەسفێك كه هەموو ئەو حاڵەته دەرونی و جەستەییانه دەردەخات كه میدیا به رێدەكەوێت و تامیدەکات و دەیچێژێت، له دوای ئه وەی بۆی دەردەكەێت كه(جاسۆن)ی هاوسەری لەگەڵ ژنێكی تردا خیانەتی لێ دەكات.
دیارە زۆر ئەستەمە لە هەست و سۆزی ژنێكی خیانه تلێكراو تێبگەیت، تەنانەت زۆر قورسیشه بهێنیته به رچاوی خۆت کە له هەڵومەرجێكدایت تیایدا ئیراده و زیرەكی و تێگەشتنت بۆ ژیان و كەسەكان تاقیدەكرێتەوه. ڕەنگه هەستكردن و كه شفكردنی خیانەت له یەكێكه وه بۆ یەكێكی تر، له حاڵەتێكەوه بۆ حاڵەتێكیتر، له كەلتورێكەوه بۆ كەلتورێكیتر بگۆڕێت، بەڵام دواجار هەمووی له یه ك خاڵدا یەكدەگرنەوه ئەویش هەستكردنه به خیانەت .
خیانەت وەک تاوانێکی ڕەها بە پەلەی نایاب كه دژ به متمانه و وجودی كەسی بەرامبەر ئەنجام دەدرێت. ئەوەی لێرەدا دەمەوێت باسی لێوەبكەم ئەو حاڵەته دەروونی و جەستەییه كه كەسى خیانه تلێكراو دووچاری دەبێتەوه ،بەبێ جیاوازی كه كەسێكی ئاسایی بێت یان ئەكادیمی، گەر به خۆشەویستی بێت یان هاوسەرگیرییەكی تەقلیدی كۆیكردبنەوه ، دوو سال پێكەوه بووبن یان بیست ساڵ، مناڵیان پێكەوه هەبێت یان نەبێت ! ئەمانه لەوكاتەدا ، لە کاتی کەشفکردن و زانین بە خیانەت پرسیاری گرنگ نین، تاكه پرسیارێك كه كەسی خیانه تلێكراو له خۆی دەكات ،بۆچی من، بۆ دەبێت ئەمە بە سەر مندا بێت ؟ تەنها من ؟ حاڵەتێك له ترس ونائومێدی هەست به دۆڕاندن و لە دەستچوون، له دهستدانی هه مو شتێك، له دهستدانی ڕێز بۆ خود و کەرامەتی خۆت بەر لە ئەو، هه ستكردن به ئیهانه و كه رامه ت شكاندن، وروژمێك له ڕقو كینه، كۆنترۆڵنه كردنی مێشك و بیركردنه وه،گریان و بێده نگبون،هه ستكردن به زه رورەتی تۆڵه كردنه وه هه موو ئه م هه سته دژ به یه كانه له یه ك كاتدا دا ووروژم دەکەن و دائه بارنه سه ر كه سی خیانه تلێكراو. دۆخێکی تراوماتیکی پڕ لە شۆک و شپرزەیی دەروونی. نه بوونی ئه زمونیش له م مه سه له یه دا هێنده ی تر كاردانه وه ی كه سه كه توندترو بێبه رنامه تر ده كات، چونکە با بیرمان نەچێت کە ترواما لە ساناترین پێناسەیدا لێکدابڕانە لە نێوان ئەزمون و بیرکردنەوەدا، کەسی ترواماتیکی خاوەن هیچ ئەزمونێک نییە تا بتوانێت لەو دۆخەی کە تراوماکەی بۆ دروستکردوە بە شێوەیەکی ئاقڵانە، لەبارو گەورانە هەڵسوکەوت بکات.
هەڵبەت ێوربیدس له ڕێی كاردانه وەی میدیاوه دەیەوێت ئەوپەڕی ئەم حاڵەتە لە تراوما و شۆكەمان بۆ بەرجەسته بكات ئه ویش به وەی كه(میدیا) هه ڵدەستێت به كوشتنی هه ردوو كوڕه بچكۆلەكەی خۆی، وەك تۆڵەیەك له(جاسۆن)ی هاوسەری، توندترین سزای بدات ئه ویش له دەستدانی خۆشەویسترین خۆشەویسته،کە مناڵەکانیەتی! به دڵنیایەوه ئەمه كاردانه وه یەكی زۆر نامەتیقی ونابەجێیه، بەڵام ێوربیدس دەیەوێت پێمان بڵێت كه ژنی خیانه تلێكراو توشی حاڵه تێك له شپرزه یی و له تبوونی دەروونی دەبێت كه چیدی بۆ ئەو ڕاستیەكان ڕاستی نین و هەڵەكانیش هەڵەنین. ێوربیدس بەم شێوه یه وەسفی بارودۆخی دەروونی و جەستەیی (میدیا) دەكات له سه ر زاری (ئامان)ه وه،
میدیاك هەیه له سه ر ئه رز كەوتوو،
چاوەكانی هه ڵنابڕێ و به رزی ناكەتەوه، ناوچەوانی توند و گرژ،
نه نان دەخوات و نه ئاویش ده خواتەوه،
ئازار، ناڕەحەتی،جەستەیەكی له رزیوو و بێدەنگ،
قسه ناكات هەروەك به ردێكی ڵاڵ، وەك كەڕو ڵاڵێک
گوێ له ئامۆژگاری و دڵدانەوەی هاوڕیەكانی ناگرێت!
وەك شەپۆلێكی دەریای لێهاتووه،
له و ساتەوەی كه بۆی دەرکەوتووە هاوسەرەكەی خیانەتی لێكردوه،
به بێ وەستان دەگری..
با لێرەدا واز له شانۆگەریەكەی یۆربیدس و كارەكتەره برینداره دڵ ڕەنجاوەکەی بێنین، وبزانین له دونیای ئه مڕۆماندا شاره زایانی بواری په یوهندی خێزان و ده روونناسان جۆن لەم بابەتە ده ڕوانن.
ئوڤه وڵسۆن ده رونزان و پێداگۆگی سویدی له بواری په یوه ندی خێزان له چاوپێكه وتنێكدا خیانه ت به م شێوه یه پێناسه دهكات:(بوونی هه ر په یوه ندیه ك كه بە بێ ئاگا و زانینی كه سی به رامبه ر، جا ئه م په یوه ندیه سێكسی بێت یان به ته نها بینین و قسه كردن، یاخود چاتكردن بێت له ڕێی ئینته رنێته وه، به شێوەیەك كه ژیانی خێزانه كه بخاته مه ترسی جیابونه وه ئه وا به خیانه ت داده نرێت).به ڕای ئوڤه هه موو پرۆسه یه كی خیانه ت له پێشدا به سه رنج ڕاكێشان ده ست پێده كات، واته سه رنجڕاكێشانی پیاو بۆ ژنێكی تر یان كچێكی دی، یان بە پێچەوانەوە. له م قۆناغه دا کەسەکە زیاتر له خه یاڵ وفانتازیادا ده بێت، پیاو وه ك میكانیزمێكی به رگری به كاریده هێنێت بۆ هاوسه نگبون و هارمۆنی ده روونی خۆی. دواتر ئه م سه رنجڕاكێشانه ڕووبه رێك له ئه قڵ و بیری پیاو داگیر ده كات و ده بێت به واقیع و ڕاستیه ك له ژیانیدا کە چیتر ناتوانێت بوونی كه سی دووه م پشت گوێ بخات و وەلای بنێت. لێرهش به دواوه ده ست ده كات به درۆ كردن به دیوێكدا، بۆ شاردنه وه ی ئه و په یوه ندیه،به دیوه كه ی تریشدا ئه م درۆكردنه ئاماژە و وئیشاره تدانه بۆژنی یه كه م به مەبه ستی به ئاگاهێنانەوەی. هۆكاری سەرەكیش ڕازینه بون و به دڵنه بوونی پیاوه بۆ ئه و په یوه ندیه ی كه هه یەتی له گه ڵ ژنه كه یدا. لێره دا هه ر پیاوه حكایه تێكی خۆی هه یه بۆ قه ناعه تكردن به خۆیی و ئه و کەسەش كه په یوه ندی له گه ڵدا دروستده کات. به ڵام پیاوه كان هه موویان له یه ك خاڵدا ته بان ئه ویش ئه وه یه كه له ڕووی ئارەزووی سێكسیانه وه وه لانراون و ژنه كانیان به پێی پێویست خۆشه ویستی و سێكسیان ناده نێ، كه سی ساردو سڕن له ڕووی هەستو سۆزداریه وه هیچ لە خۆشەویستی عەشقی پیاو نازانن.
به ڕای من به كارهێنانی پیاو بۆ ئه م هۆكاره ئه بستراكته واته سێكس و خۆشه ویستی له ژندا، شتێك نیه له خۆیه وه بێت بهڵكو زاده ی ئه و ستراكتور و بونیادە كۆمه ڵایه تی و ئایینیه باوه یه كه پێوایە ئیش و وه زیفه ی یه كه می ژن ڕازیكردن و تێركردنی پیاوه له ڕووی سێكسوالتیەوەوه ئه وه یشی بڕیاری گەرموگوڕی و تێروپڕی ئەو په یوهندیه ده دات هه ر پیاو خۆیەتی و بەس. كاتێك پیاو له و په یوه ندیه دا کە هەیەتی لە گەڵ ژنەکەی خۆی به به شخوراو دەزانێت، ئه وا مافی خۆیه تی له گه ڵ ژنێكی ترو له شوێنێكی تر ئه م خۆشیه ببینێت و ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە کە ژنی یەکەم بۆی دروستکردوە،. لە ملایشەوە ژن ده بێت ئه م دۆخە به بێ دهنگه ده نگو لێپرسینه وه قبوڵبكات چونكه ئەوەی پیاوەکەی به م ڕۆژه ڕه شه گه یاندوه(واتە ناچارکردنی بەوەی بە دوای باوەشێکی گەرمتردا بگەڕێت) تەنها و تەنها ساردوسڕی ژنه كه یەتی هیچی تر.
به بیروڕای من تیۆرەی ڕۆڵی كۆمه ڵایه تی(ئیڤرینگ گۆفمان)ی كۆمه ڵناسی كه نه دی باشترینه بۆ ئه وه ی بتوانین ڕاڤە و شیکاری ڕه فتاری پیاوی له پرۆسه ی خیانه تدا،
پێبكه ین.گۆفمان له كتێبی (خودو ده مامكه كان)دا، باس له وه ده كات كه چۆن خودی مرۆڤ به رده اوم له گۆڕاندایه به پێی ئه و سیاق و کۆنتێکستە كۆمه ڵایه تیه ی كه تێیده كه وێت. به و پێه ش ته نانه ت خودیش شتێكی شه خسی نیه و به ڵكو ده وروبه ر كاریگه ری زۆری له سەر دروستبون و فۆڕمبونی هەیە. بۆ ئەم مەبەستەش گۆفمان له دونیای شانۆدا میتافۆڕ
وه رده گرێت و به كاریده هێنێت بۆ لێکدانەوە و شیکارکردنی هه ڵسوكه وتی مرۆڤ له ژیانی ڕۆژانەیدا. به ڕای گۆفمان ئێمه جگه له كۆستیمهكانی به رمان و ده مامكه كان، وئه و ته ختی شانۆیه ی كه ڕۆڵی له سه ر ده بینین هیچی تر نین، وه ئه وه ی كه باشی و خراپی ڕۆڵه كانمان دەنرخێنێت، جه ماوه ره واته ده وروبه ر.
بەبەکارهێنانی ئەم تێزەی گۆفمان ئەوا من پێم وایە كاتێك پیاو په یوه ندی له گه ڵ ژنێكی دیكه دروست ده كات ئەوا له سه ره تادا هه رخۆی و ئه و خانمه ن له سه رته خته ی شانۆ، له یه ك كاتدا ئه كته رن و هه رخۆشیان جه ماوه ری خۆیانن. فه زای نمایشكردنیان هێنده فراوانه كه هه موو سنوره كانی خەیاڵ و فه نتازیا ده بزێنن و دەبڕن. لێره دا پیاو له به رده م خانمه تازه كه یدا دوو ڕۆڵ ده بینێت به دوو ده مامكی جیاواز، ڕۆڵی یه كه م: وەک قوربانیەک له ژیانی پێشویدا له گه ڵ ژنی یه كه م، وه ئه وەی ئه م ڕۆڵەش تۆخ ده كاته وەو بەرز دەینرخێنێت چه پڵه ی جه ماوه ره واته خانمی دووه م. ڕۆڵی دووهەمیشی ڕۆڵی پاڵه وانه، له م ڕۆڵه دا پیاو به هه موو زمانێك هه وڵی ئه وه دەدات كه نیشانی خانمه كه ی بدات كه ئەم چ پاڵەوانێكی عاشقه و هەر خۆی دەزانێت عاشق بێت. بیرمان نەچێت جەماوەر هەر خانمی دووەمە و هەر ئەویش چەپڵەی بۆ لێدەدات. لێرەش بەدواوه چیتر پیاو ناتوانێت لەو ڕۆڵەی بێتەدەرێ ،بەجۆرێك دەلکێت و تەماهی لەگەڵ ئەو ڕۆڵەدا دەکات کە دەچێتە ژێر پێستیەوە، ئەو دەمامك و كۆستیمه بەجۆرێك پێوەی دەلكێن و دەنوسێن كەئیتر داكاندنیان گەر مەحاڵ نەبێت ئەوا زۆر کارێکی گران و ئەستەمە.
تەنانەت لەپشتەوەی كەوالیسیشدا ناتوانێت جارێكی تر خۆی بێت و بەرگە کۆنەکەی بەبەری خۆیدا بکاتەوە. ساتەوەختی كەشفبوونی خیانەت لەلایەن ژنی یەكەمەوەچرکەساتی بوونیەتی وەك ئەكتەرێك لەسەر تەختەی شانۆی خیانەت. ساتێك پڕ لەهەڵەشەیی و شپرزەیی و لەتبوونی دەروونی. ئامادنەەبوون و نەبوونی دەق و تێکستێکی پێشوەخت بۆ ئەو ڕۆڵەش وا دەكات ژنی یەكەم زیاتر وەك گەمژەیەك و ساویلكەیەك ببینرێت، لەسەر ئەم شانۆیه کە نمایشکارەکانی و جەماوەکەشی خیانتکارەکانن نەک عاشقەکان! لێردا پیاو و جەماوەریش ڕازی نین بەبوونی ئەم ئەكتەره گەمژەیە کە پەی بە گەمەکەو بە دەقی شانۆکە نابات. پیاو هێندەی وەك جادوگەرێکی قێزەوون دەیبینێت كەهاتوو ڕۆڵی پاڵەوانبوون و عاشقبوون لێ بسەنێتەوه، نیو هێنده وەك ئەو كەسه نایبینێت كەساڵانێك ژیانی لەگەل بەشكردوه، هەر لەبەرئەوەیش پیاو ناچاره پەنا بەرێتە بەر ڕۆڵێكی تر و بەماسكێكی ترەوه نمایشبكات، ئهەویش ڕۆڵی جەلاده. پیاو چاری نیەدەبێت ژنی یەكەمی وەك ڕمزێك و فیگەرێكی كۆمڵایەتی و ئەخلاقی لەناوبەرێت و بكوژێت بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی وك پاڵوانێك بمێنێتوه، دەبێت ژنەکەی وەک قەحبەیەک لە سەر تەختی ئەو شانۆیە ڕسوا بکات. تا نمایشی ئەم دو كەسە بەردەوام بێت جەماوەریش زیاد دەكات، هەندێكیان بەردەاوم چەپڵه لێدەدەن بۆ پیاوی پاڵەاون و هەندێكیشیان بێدەنگن و بە چاوی بەزەییەوە لە ژنی خیانەتلێكراو دەڕوانن، هەندێكی تریشیان لەژێر لێوهوە و بە لاقرتێوە گاڵته بەگەمژەیی، ساویلكەیی و نەفامی ژنی یەکەم دەکەن! ئەوەی كە غائبه لە سەر تەختەی شانۆ لەم كاتەدا خانمی دووەمه، ئەم تاكه ئەكتەرەێكە كه له پشتی كەوالیسدا بێخەم دەمامك و كۆستیمی ئەو ڕۆڵەی لە بەر خۆی كردۆتەوه و داکەندووە، پشت ئەستوره لەوەی كەپاڵەوانەكەی بەهەواڵی مەرگی ژنەكەی و ڕوخان و تێکوپێکدانی شانۆكە بەسەریدا، دێتەوه بۆ لای ئەمی فریشتە. لەكۆتاییدا ئەم دووانه بەپاڵشتی جەماوەرێك كەدەزانێت بە تەنها چەپڵە لێبدەن شتێكی ڕاستیان واتەعەشقی ئەم دو كەسه، لەناڕاست و درۆ و خیانەتەوە، واتەئەو خیانەتەی كەلەسەرەتاوه كۆیكردونەوە، دروستكرد و کردە حەقیقەت.
تەئكیدكردنەوه له سەر وێنەی پیاو لەم مەسەلەیەدا مانای ئەونیە كەژن خیانەت ناكات، بەڵكو ژنیش وەك پیاو خیانەت دەكات بەڵام بەڕێگەی جیاوازو بەمۆتیڤی جیاواز بۆ نموونە، ژن زیاتر باس لەوە دەكات كەپیاوەكەی هەستی پێناكات لێیتێناگات و نازانێت خۆشی بوێت .(هێلێنا بیور) دەروونزان و شارەزا لەبواری كێشەی خێزانیدا لە یۆتۆبۆری پێی وایە هۆكاری ئەوەی كەزیاتر باس له خیانەتی پیاو دەكرێت ئەوەیه کە بۆ پیاو زیاتر قبوڵه خیانەت بكات، ئاسانتر له کێشه و دەرئەنجامەکانی دەرباز دەبێت، لكاتێكدا بۆ ژن ئەم مەسەلەیه زۆر قورس و ئاڵۆزتر دەكەوێتەوە.
لەكۆتاییدا هەڵبژاردنی من بۆ ئەم بابەته مانای ئەوە نیە كە باوەڕم بئازادی تاكه كەس نیه، پەیوەندی هاوسەرگیری بەو زیندانە داخراوه ئەبەدییە ببینم كەژن و پیاوەكان تا مردن دەبێت تیایدا لەگەڵ یەكبن و بژین ، بە ڵكوخیانەت و ئازادی خود دو مەفهوم و چەمکی جیاوازن و ڕەهەندی ئەخلاقی جیایان هەیه. دەكرێت تۆ كەسێكی ئازاد بیت وكەسێكی دیكەشت خۆش بوێت به شێوەیەی كەپێت خۆشه له گەڵیدا بژیت بەبێ ئەوەی خیانەت بکەیت و ئازاری کەسێکی تر بدەیت. مۆراڵ و ئاستی مرۆڤ بونت هێڵی جیاوازیه له نێوان ئەم دو هەڵبژاردنەدا.