ئەنجیلینا جولی نهێنییەك لەبارەی ژیانی ئاشكرادەكات و دەڵێت، كە دوای جیابونەوەی لە براد پیت نەچوەتە ناو هیچ پەیوەندییەكی خۆشەویستییەوە.
ئەنجیلینا جولی، خانمە ئەكتەر و دەرهێنەری ئەمریكی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ Yahoo Entertainment رایگەیاند، “راستگۆبم لەدوای جیابونەوەم لە ساڵی 2016ـەوە نەڕۆیشتومەتە ناو هیچ پەیوەندییەكی خۆشەویستییەوە، بۆم دەركەوتوە ئەم لایەنەی ژیانم سەرەكییترین نییە تا ئەوكاتەی سەرنجم لەسەر منداڵەكانم و خێزانەكەم بێت”.
جولی ئاماژەی بەوەشكرد, ئارهزو دهكات گۆڕانكاری لە ژیانی بكات و ئازادیی بەدەستبهێنێتەوە، دەیەوێت دوبارە بژی لەگەڵ ئەوەی “ژیان كەمێك تێكیشكاندوە”.
ئەمە لەكاتێكدایە ئەنجیلینا و براد پیت، كە خاوەنی درێژترین كەیسی جیابونەوە بون، لە ساڵی 2016 بڕیاری جیابونەوەیاندا و لە ساڵی 2024 بە فەرمی لە دادگا كۆتایی بە كێشەكانیان هات.
جەیمس سیمن، پارێزەری ئەنجیلینا جولی ئاشكرایكرد كە ئەو خانمە ئەكتەرە لەڕادەبەدەر ماندو بو بەهۆی ئەو كێشانە و ئێستا تەنها دەیەوێت ئارامی بۆ خێزانەكەی بگەڕێنێتەوە.