لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و پارتی گەشەپێدانی تورکمان کۆبوونەوە ..

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و پارتی گەشەپێدانی تورکمان کۆبوونەوە ..

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

nawandy-hawlerرۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 16/11/2016 شاندێكی ناوه‌ندی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گەلی کوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ هاورێ ( قه‌هار محمد ) به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ولێر و ( خالد حسن ) و ( فاخیر محمد ) و ( كاروان ئازاد ) ئه‌ندامانی ناوه‌ندی هه‌ولێر سه‌ردانی باره‌گای لقی هه‌ولێری پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانیان كرد و له‌ لایه‌ن به‌رێز ( زوهیر ره‌شید شاكر ) به‌رپرسی لق و ( ابراهیم عزت احمد ) به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان و ( مه‌تین عبدالرحمن جلال ) به‌رپرسی راگه‌یاندن و ( زانا تاریق رئوف ) به‌رپرسی كارگێری و دارایی و ( زریان نزدور موحسن ) ئه‌ندامی لقی هه‌ولێر پێشوازی كران . له‌ دیداره‌كه‌دا ره‌وشی هه‌نووكی ناوچه‌كه‌ و عێراق و كوردستان به‌ تایبه‌تی شه‌ری دژی داعش باسیان لێوه‌ كرا ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا جه‌ختی له‌ سه‌ر كرایه‌وه‌ .

0 FacebookTwitterPinterestEmail