نەجم محەمەد:
پرۆسەى پەروەردە لەهەرێمى کوردستاندا لەماوەى 25ساڵى ڕابووردوودا پرۆسەیەکى تەندروست وخاوەن فەلسەفەیەکى پەروەردەیی ئینسانى نەبووەوگەلێک کەم وکوڕى و کێشەوگرفت و قەیرانى هەبووەلە هەمووڕویەکەوەئەم قەیرانى داراییەى ئەمڕۆش کەدووچارى ئەم پرۆسەیەبووە هێندەى تر ئەم پرۆسەیەى ناتەندروست ونائینسانى ترکردووە وهێندەى تر ئەم پرۆسەیەى وێران کردووە هەربۆیەئەم ساڵى خوێندنى 2016-2017ساڵێکى ئێجگارسەخت و قورس وقەیراناوى وگران دەبێت لەبەردەم پرۆسەى پەروەردە لەهەریمى کوردستاندا کە ئەو دۆخە هەروا درێژەى هەبێت و بەردەوام بێت ئەگەرى پەک کەوتنى پرۆسەکە بەدوور نازانرێت.
ئەم پرۆسەیە خۆى دەردى کەم نەبوو ئەم دەردە گەورەشى هاتەسەر لەراِبووردوودا دەردەکانى پرۆسەکە زۆربوون بۆنموونە لەوانە: – بێ باکى وگرنگینەدانى دەسەڵات وحکومەت بە پرۆسەى پەروەردەو فێرکردن و بوونى فەلسەفەیەکى ناپەروەردەیی ناتەندروست ونەبوونى فەزایەکى ئازادودیموکراسیانەوسەردەمیانەومرۆیانەلەناوەندەکانى خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەکاندا بەردەوامى ئازارى جەستەى دەروونى وپەروەردەنەکردنى تاکێکى ئازادو سەربەخۆوپشت بەخۆبەستوو و خاوەن ماف وئیرادەووڕا وشکاندنى شکۆى مامۆستاو قوتابى و خوێندن بوونى ژمارەیەکى زۆرى مامۆستاوبەڕێوەبەروسەرپەرشتیارو بەرپرسى پەروەردەیی دەستەمۆوکۆیلەو وحیزبى وپەیوەندیەکى ناتەندروست لەنێوان قوتابى و مامۆستا ومامۆستا و بەڕێوەبەروسەرپەرشتیارو ژمارەیەکى ئیجگا رزۆرى قوتابى کەمى بینا وخراپى کوالیتى بیناو کێشەى کتێب وخراپى ودواکەوتووى مەنهەج نەبوونى دامەزراندن کەمى مامۆستا چارەکە مووچە بەسێ مانگ جارێ بایکۆت و ناڕەزایەتى مامۆستایان زۆرى پشوو تەزکیەو ئینتیماى حیزبى نەبوون و کەمى کارگوزار کێشەى ئاو کارەبا وگرنگى نەدان بەوانەکانى هونەرو وەرزش وپەرواوێزخستنیان دابەزاندنى ئاستى زانستى و نەبوونى داهێنانى زانستى ئەمانەو چەندین کێشەى تر بەرۆکى ئەم پرۆسەیەى گرتووە .
ئەم پرۆسەیە بەلاى منەوە لەگۆمێکى مەنگ ووەستاوى دەچێ کەوەختە بۆگەن بکات لەهەمووشى سەیرترئەوەیە هەر بەناو پسپۆڕو کادرو بەرپرسى پەروەردەیی ولیژنەى پەروەردەیی دێن هەریەکەوشتێک فڕێ دەداتەناو ئەو گۆمەوە ئەم پرۆسەیە لەکێڵگەیەکى تاقیکردنەوەدەچى هەریەکەو ئەزمونى خۆى تیدا تاقى دەکاتەوە بەبێ خوێندنەوەیەکى لۆژیکیانە و بابەتیانە و واقیعیانە ئەم پرۆسەیە ڕێک وەک چێشتى مجەوەرى لێ هاتووە من پێکەنینم بەقسەى ئەو بەرپرسە پەروەردەیانەدێت کە زۆر خۆش خەیاڵانەو بەشانازى و دەسکەوتێکى گەورەوە دەڵێن گۆڕانکاریمان لەپرۆسەى پەروەردەدا کردووە ئەوەى گۆرانکارى لەواقیعدا تیا کراوە تەنها شێوازى تاقیکردنەوەکان باقى پرۆسەکە هەرلەجێ ى خۆیەتى وچەقى بەستووە وفەلسەفەیەکى ناپەروەردەیی و ناتەندروست باڵى بەسەر ناوەندەکانى خوێندندا کێشاوە دەزگاو دامەزراوە حیزبیەکان لەپرۆسەکەدا جێگەى وەزارەتى پەروەردەو بەڕێوەبەرێتیەکانى پەروەردەو سەرپەریشتیکردنیان گرتۆتەوەبە بێ پرس وگەڕانەوە بۆحیزب ئەم دامەزراوە پەروەردەیانە ناتوانن وبوێرى ئەوەیان نیە هیچ بکەن گاڵتەجاڕیەکى گەورەیەباس لە فەلسەفەى پەروەردەیی و گۆڕانکارى پەروەردەیی بکەیت هەژموونى حیزبایەتى باڵى ڕەشى بەسەر پرۆسەکەدا کێشابێت بەبێ پرسى حیزب لەکارگوزارێکەوە تا وەزیرێک بەفەرمانى حیزب دادەمەزرێ دادەنرێ لادەبرێ پەتاى حیزبایەتى سەراپاى جەستەى پرۆسەکەى نەخۆش خستووە بەلاى منەوە ئەم پرۆسەیە شتێکى واى لەحوجرەکەى جاران زیاتر نیە کەئینسان تەنیا تیایا فێرى خوێندنەوە و نووسین و ژمارەکان دەبێت کەمن پێم وایە ئینسان دەتوانێ لەدەرەوەى ناوەندەکانى خوێندندا لە خولێَکى فێرکردندا زۆر بەباشى و ئاسانى وخێرایی فێرى خوێندن ونووسینى وژمارەکان وزۆرشتى تربێت ئەگەر پرۆسەى پەروەردە تەنها خوێندەوارى بێت بەڕاسى ئەم پرۆسەى خوێندنەى هەرێم ڕێک لەخولى نەهێشتنى نەخوێندەوارى دەچێ نەک پرۆسەى پەروەردەو فێرکردن.