ساڵى 2015 له مێژووى ئابورى به ساڵیكى پڕ كێشه له قه‌ڵه‌م درا تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه ، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین دیاریده‌كانى دابه‌زینى نرخى نه‌وت به سیێه‌كى نرخى به به‌راوورد به ساڵى 2014 ئه‌مانه‌ش پاش ئه‌وه‌ى ولاَته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانى نه‌وت له‌وانه ئوپیك بڕێكى یه‌كجار زۆر نه‌وتى خامیان هه‌نارده‌ى بازاڕه‌كان كرد كه گه‌یشتنه نیو بۆ ملیونى به‌رمیل له رۆژێكدا به‌و ئامانجه‌ى كه له پێناو راگرتنى رێژه‌كانیان له بازاڕ و جگه له‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ى ئێران و لابردنى ئابڵوقه‌ى ئابورى و له لایه‌كىَ تره‌وه ئه‌مه‌ریكاش نه‌وتى خۆى به بڕیكى زۆر هه‌نارده كرد ئه‌مانه هه‌موو بوونه هۆى زۆرى خستنه‌روو و كه‌مبونه‌وه‌ى خواست ،به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى چین كه یه‌كێكه له ولاَته به‌كارهێنه‌ره‌كانى نه‌وت گه‌شه‌ى ئابورى كه‌متر بوو له %7 و هه‌روه‌ها ولاَتى هندیش ، جگه له نه‌وت مه‌سه‌له‌ى قه‌یرانى یونان ئه‌و ساڵه ته‌واو ئه‌وروپاى به خۆه سه‌رقاڵ كرد به‌تایبه‌ت كاتێك قه‌رزه‌كانى له 300 ملیار یۆرو تیپه‌ربوو ته‌نانه‌ت بیر له‌وه‌كرایه‌وه كه یونان له یه‌كیتى ئابورى ئه‌وروپا بێته ده‌ره‌وه به‌لاَم دواتر به بڕى 86 ملیار یۆرو وه‌ك هاوكارى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كه كرا به‌لاَم به‌و مه‌رجه‌ى كه یونان ته‌واو به ئابورى خۆیدا بچێته‌وه‌و سیسته‌م و كارگیرى خۆى بگۆرى و خه‌رجیاتى كه‌مبكاته‌وه ، لێره‌دا گه‌ر لاپه‌ره‌ى ئابورى هه‌رێم بكه‌ێنه‌وه ئه‌وا هه‌رێم له گه‌وره‌ترین قه‌یراندایه چونكه سه‌ره‌راى كێشه‌ى نرخى نه‌وت، بغداد له لایه‌نى ئابورى دژایه‌تى به‌رچاوى كرد و ته‌نانه‌ت مووچه‌و بودجه‌ى برى ئه‌مانه وایكرد كه قه‌یرانه‌كه قوڵتر ببێت، و ئه‌توانرێت بوترێت قه‌یران به بىَ هاوكارى و بگره دژایه‌تیش قورسترین گرفتى ئابورییه بۆیه سه‌ركه‌وتن له‌م حاڵه‌ته‌دا خۆى بۆ خۆى داهێنانى بیردۆزێكى ئابورى نوێیه كه هیچ كام له ئابوریناسه‌كان نه‌یانتوانیوه شرۆڤه‌ى بكه‌ن . سه‌باره‌ت به ئیران دیاره ته‌نها مه‌سه‌له‌ى نه‌وت نه‌بوو به‌ڵكو كردنه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین ده‌رگاى بازارى جیهانى وه‌به‌رهێنان كه خۆى له 80 ملیون كه‌س ده‌دات له به‌رده‌م كالاَكانى ئیران و هه‌نارده‌كانى ، پیش‌تر بازاڕى كوردستان گه‌وره‌ترین جێگا بوو له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كانى ئێران كه‌واته له وانه‌یه ئه‌م رێكه‌وتنه‌ى نێوان ئیران و ئه‌مه‌ریكا دوو لایه‌ن كارێگه‌رى نه‌رینى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان جیهیشتبیت كه ئێستاكه ئه‌نجامه‌كانى ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كه‌میان دابه‌زینى نرخى نه‌وت و دووه‌میش گرانبوونى كالاَى ئیرانى چونكه پێشتر تاكه بازاڕ هه‌رێم بوو بۆ ساغكردنه‌وه‌ى كالاَكانیان به‌لاَم له ئیستادا كڕیار زیاتر بوو و ده‌رگاى هه‌نارده‌ى ئێرانى كرایه‌وه بۆ هه‌موو ولاَتى كه‌واته له‌م كاته‌دا نرخه‌كان ده‌توانن به‌رزكه‌نه‌وه و بىَ ترس، و پشت به‌ستنیان به بازاڕى هه‌رێمى كوردستان كه‌مبه‌كه‌نه‌وه . با بچێنه‌وه لایه‌كى تر و مه‌سه‌له‌ى روسیا و توركیا باس بكه‌ینه‌وه به‌وه‌ى ئه‌و كاته‌ى كه به هۆى مووشه‌ك و گرفتى جه‌نگى ئه‌و بورییه‌ى كه ده‌بوو له روسیاوه به ناو توركیا تیپه‌ڕبیت بۆ گواستنه‌وه‌ى بڕى 63 ملیار دوجا له گاز كه به ناوى سیلى توركى ناوبرابوو ، به‌مشیوه‌یه رێكه‌وتنه‌كه تێكچوو به‌مه‌ش رێگایه‌كى نوێیان گرته به‌ر به ناو ده‌ریاى به‌لتیق و به‌مه‌ش بۆ ئه‌لمانیا كه بڕى 55 ملیار دوجاى له خۆ ده‌گرت له ساڵیكدا ، كه‌واته زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م توركیا بوو له‌م مه‌سه‌له‌یه به‌لاَم له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌ى ئابورى بۆ بكه‌ین سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستان ئه‌وا قازانجه چونكه توركیا ته‌نها له‌به‌رده‌م ئه‌وه ده‌بێت كه هه‌رێم نه‌وت و گاز له رێگاى بورییه‌كانى توركیاوه هه‌نارده‌بكات و له كاتى نه‌بوونى ولاتى تر ئه‌وا توركیا كارئاسانى ته‌واو ده‌كات و هیچ هیوایه‌كى ئابورى به شوێنى تر نه‌ماوه له سنوره‌كانى له لایه‌ك ئێران كه هیچ كات متمانه و مامه‌ڵه‌ى ئابورى نێوان ئه‌و دوو ولاَته نه‌كراوه و ئیران له پیداویستى خاكى توركیا نییه بۆ هه‌نارده‌ى نه‌وت و گاز ، به‌وه‌ى پشتى به به‌نده‌رى ده‌ریاكانى ده‌وورووبه‌رى به‌ستوه ، له‌لایه‌كى تره‌وه سنورى سوریا هیچ قازانجى ئابورى بۆ توركیا نه‌ماوه له ئه‌نجامى شه‌رو كێشه‌كان ، وێراى سنوره‌كانى یونان ئه‌وا مه‌حاڵه چونكه یونان خۆى له‌به‌رده‌م گرفتى ئابورییه ، بۆیه به دڵنیاییه‌وه توركیا به‌ته‌واوى روو له هه‌رێم ده‌كات بۆ مه‌سه‌له‌كانى ئابورى و قازانجى سنورى . له لایه‌كىَ تره‌وه خۆى ئابورى روسیا به پىَ ووته‌ى سه‌رۆكه‌كه‌یان گه‌شه له %3 زیادى كرد به هۆى كه‌رتى كشتوكاڵ و خه‌ملاَندنى به‌رهه‌مى دانه‌ویڵه 100 ملیون ته‌ن ، به‌مه‌ش بڕى قه‌رزى ده‌ره‌كى بۆ %13 رووى له نزمبوون كرد به‌به‌راوورد به ساڵه‌كانى 2014 كه‌واته ئه‌وه‌ى تیبێنى ده‌كرێـت هه‌موو دونیا دوچارى زه‌ره‌ر هاتوون به‌تایبه‌ت ولاَته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت له‌به‌رامبه‌ردا ولاَتى وه‌ك روسیا توانى به‌سه‌ریدا زاڵ‌بێت و هۆكاره‌كه‌شى كه‌رتى كشتوكاڵ بوو ، بۆیه هه‌رێمى كوردستان پیویسته پێداچوونه‌وه‌ى جدى له‌مه‌ر كشتوكاڵ بكات و ژماره‌ى سایلوكان زیادبكات له پێناو قازانجكردنى ناوه‌وه‌ى هه‌رێم له دانه‌ویڵه ، ته‌نها ئه‌زموونى ولاَته‌كانى تر بكرێـته به‌رنامه دارێژى و سه‌ر له نوىَ سیسته‌مى كارگیرى ئابورى كوردستانى پىَ رێك بخرێته‌وه .
ماسته‌ر له كارگێرى كار