شنیار ئه‌نوه‌ر:
له سەرهەڵدانی قه‌یرانه‌كان و کێشەکانی هەرێم و بەغداد لە ساڵی ٢٠١٤، هه‌رزوو شكستی دەزگا حوکمیەکان دەركه‌وت. لەگەڵ ئەوەی سیسته‌می موچەی فەرمانبەرانیش بۆخۆی نادادگه‌ریه‌كی زۆری تیدا بو له‌نێوان پله‌به‌ندی فه‌رمانبه‌راندا, بەڵام رێژەیەکی زۆر لە فەرمانبەران هەوڵیان ئەدا لە سەر دامودەزگاکانی حکومەت موچەخۆربن نەک له‌كه‌رتی تایبه‌ت‌و ریكخراوه ناحکومیەکان كاربكەن، بەشێکی زۆر لەمە به‌هۆی نه‌بونی سیسته‌می خانه‌نیشینی و پاراستنی مافی كارمه‌ند له‌ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می گشتی.
جگە لەکەرتی گشتی، قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر كۆمپانیاكان و زۆرێك له‌و رێكخراوانه دانا کە پاره‌یان له‌حكومه‌ت وه‌رئه‌گرت, به‌ڵام ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و ریكخراوی ناحوكمی، قه‌یرانه‌كان كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ریان نه‌بووە، چونكه سەرچاوەی داهاتی ئه‌وان زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و ریكخراوه بیانییه‌كانه‌وه هه‌یه. بەڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئەم كۆمپانیا و ریكخراوانه، نەکەوتنە ژێر قەیران و کۆتوبەندە داراییەکان و، دۆخی داراییان باشه، کەچی به‌شێوه‌یه‌كی چاوچنۆكانه دۆخه‌كه‌یان قۆسته‌وه‌و به‌هۆی بێكاری و نه‌بونی موچەی حوكمی فەرمانبەران، ئه‌وانیش بێباكانه‌وه و بێ رەچاوکردنی بنه‌ما یاسایی و مرۆییەکان، ده‌ستكاری موچه‌ی كارمه‌نده‌كانیان ده‌كه‌ن، ئەمەش لەبەرئەوەنا کە سەرچاوەی داهاتیان کەمیکردبێت، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زَور بێكاره.
ئه‌م دۆخەیی کە رێکخراوەکان خۆیان دروستیدەکەن، هێنده‌ی تر متمانه‌ی خه‌ڵكی كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه له‌بری ئه‌وه‌ی سود له‌و هه‌موو توانا مرۆییە باشه وه‌ربگرن بۆ زیاتر پیشخستنی خۆیان و زیادكردنی داهات کە لەرێگەیەوە، متمانه بۆ خه‌لكی دروستبكه‌ن، بەڵام بە پێچەوانەوە کارمەندیان لێ دەتۆرێت.
بۆیە ئەمە متمانەی رێکخراوەکان کەمدەکاتەوە، به‌تایبه‌تی دوای بوژانەوەی كه‌رتی گشتی و كۆتایی هاتنی قه‌یرانی دارایی، جارێكی تر فەرمانبەران روئە‌كه‌نه‌وه كه‌رتی گشتی، ئەمەش وادەکات لەلایەکەوە كارمه‌ندو فەرمانبەری باش له بازاڕ‌دا نەمێنی بۆ ڕێكخراو و كومپانیاكان، لەلایەکەوە پێویستیان به‌موچه‌یه‌كی زۆر زیاتر ئه‌بێت بۆئه‌وه‌ی جاریَكی تر كاریان له‌گه‌لدا بكه‌نه‌وه.
ئه‌م تێڕوانین‌و هەڵسوکەوتەی رێکخراوەناحوکمیەکان، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به ِروئیاو ستراتیژی درێژخایه‌نی به‌رپرسانی كَومپانیا و ڕێكخراوه‌كانه‌وه هه‌یه، كه له‌بری دوخی دارایی، پێوسیتە كار بۆ دروستكردنی متمانه‌ی كارمه‌نده‌كانیان بكه‌ن, به‌شەکەی دیکەی په‌یوه‌ندی به‌نه‌بونی یاسا‌و چوارچێوەی کارکردنیانەوە هەیە، بەوپێیەی سه‌ندیكاو یه‌كێتییه‌كان شکستیان هێناوە و به‌رگری له‌مافی كارمه‌ندو فەرمانبەران ناكه‌ن.
بۆیە نەبونی چاودێر‌و سەرپەرشتی کردنیان، كه‌رتی تایبه‌ت‌و ڕێكخراوه ناحکومیە‌كان به‌و شیوازه کەڵک ئاوەژۆ (ئیستیغلال)ی کارمەندان دەکەن‌و به‌بیانوی جۆراوجۆر كاریان بۆ زیاد ئه‌كه‌ن و موچه‌یان بۆ كه‌مئه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه شتیكی ئاساییه كه ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌ك یان رێكخراویك بودجه‌كه‌ی كه‌م بكات ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانی كه‌مبكاته‌وه به‌پێی پێویستی خۆیان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نادروسته‌و به‌مانای وشه کەلک ئاوەژۆی کارمەندانە، ئه‌وه‌یه ده‌ست بۆ موچه‌ی كارمه‌نده دەبەن، ئەمەش له‌كاتیكدایە نرخی شتومه‌ك بازاڕ‌دا به‌شێوه‌یه‌كی بەرچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی بێت.
به‌مه‌ش ئه‌ركی كارمه‌ند قورس‌تر ده‌بێت‌و تواناكانی ده‌گوشرێت‌و له‌ماوه‌ی درێژخایه‌ندا توانای كارمه‌نده‌كه کەمدەبێت‌و دڵسوزی بۆ كاره‌كه‌ی نامێنیت.
به‌مه‌ش كۆمپانیا‌و رێكخراوه‌كان زیانمه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌بن، به‌ڵام هه‌روه‌ك چۆن كه‌رتی حوكمی به‌هۆی بریاری سیاسییه‌كانه‌وه جێیی متمانه نیه‌و ناوه ناوه توشی قه‌یران‌و گرفتی قوڵمان ئه‌كه‌ن, كه‌رتی تایبه‌ت‌و ڕێكخراوه‌كانیش شتێكی باشتر له‌حكومه‌ت پێشكه‌ش ناكه‌ن و شكستدەهێنن، بەوپێەیی کار لەسەر چەوساندنەوەو ماندوبونی کارمەند دەکەن، ئەمەش پشت بەستن بەو دۆخەی هاتوەتە ئاراوە، کەژمارەیەکی یەکجار زۆر خەڵک بێکارەو هەلی کارنیە.
خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌بواری كۆمه‌ڵناسی