د. فازیل ئهلبهدرانى
كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ى ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى 15ى ته‌موزى 2016، شێوه‌یه‌كى غافڵیرانهى هه‌بوو وه‌ك ئه‌و كودهتایانهى كه له ماوه‌ى 50 ساڵى رابردووى مێژووى توركیادا روویانداوه و خوێناویى بوون، به‌دڵنیاییه‌وه كوده‌تاكه به‌لاى وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه كه سه‌رقاڵى جه‌نگى دژه داعشن، حاڵه‌تێكى له‌ناكاو بوو، به‌ڵام ره‌نگه به‌لاى هه‌ندێك له وڵاته پێشكهوتووهكانهوه وانه‌بووبێت ئه‌مه‌یش ئه‌قڵ و لۆژیك پێمانده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بڕوانینه وه‌رچه‌رخانه جه‌وهه‌ری و كتوپڕهكانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێش نزیكه‌ى مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رامبه‌ر به وڵاتان و له‌وانه‌یش روسیا‌و ئیسرائیل و وڵاتانى دیكه‌ى عه‌ره‌بى و ئیقلیمیى. له‌هه‌مانكاتدا كوده‌تاكه وڵاتانى ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوهڕاستیشى ترساند.
یه‌كه‌م هه‌نگاوێك كه كوده‌تاچییه‌كان رایانگه‌یاند، گرتنى پردى پۆسفۆر بوو كه هه‌ردوو به‌شى ئاسیا و ئه‌وروپاى شارى ئه‌ستانبوڵ به یه‌كتره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌و شاره‌ى ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى ده‌گاته 20 ملیۆن كه‌س. هه‌روه‌ها چوونیان به‌ره‌و بیناى رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و باره‌گاى سه‌رۆكایه‌تى، ئه‌مه‌یش كارى له‌پێشینه‌ى هه‌موو كۆمه‌ڵه‌یه‌كى كوده‌تاچییه له وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. دیاره هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كوده‌تاچییه‌كان رووبه‌ڕووى پهرچهكردانى شه‌قام بوونه‌وه كه سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داواى لێ‌كردن بچنه سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه. ئه‌مه‌یش خاڵى هه‌ڵوێست وه‌رگرتنى شه‌قامى توركى بوو به‌وه‌ى كه لایه‌نگرى سه‌رۆكن یاخود پێشوازى له كوده‌تاكه ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌بوو له شاشه‌ى كه‌ناڵه ئاسمانیهكانیهشهوه بینیمان كه سه‌رانى كوده‌تاچى ته‌قه‌یان له هاووڵاتیان كرد. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه پهلامارهكهى سوپا به‌هێز و كاریگه‌ر بوو و بهیاننامهكهیشیان به كۆنترۆڵكردنى ته‌واوه‌تیى بارودۆخه‌كه لێدانێكى به‌هێزبوو بۆ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كه به‌تانك و فڕۆكه و سه‌رباز له‌ناو باره‌گا حكومیه‌كانه‌وه، رووبه‌ڕوویان بووه‌وه. به‌هه‌رحاڵ، شهقامهكانى شاره سه‌ره‌كیه‌كانى توركیا و له ناویشیاندا ئه‌ستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره، بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌یانبینین كه توندوتیژییان تێده‌كه‌وێت و ته‌قه‌كردن به چه‌كى سوك و قورس و بۆردومان و فڕۆكه بهئاسمانیانهوه، له‌ناوخۆیاندا ده‌كه‌ونه شه‌ڕه‌وه، ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه‌یه ئه‌م وڵاته‌یش ده‌چێته ریزى وڵاتانى ناسه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌وه، به‌تایبه‌ت عێراق و سوریاى دراوسَیى و ده‌بێته مه‌یدانى توندوتیژیى و ناكۆكیى ناوخۆیى.
چاو‌دێر و شرۆڤهكارانى بارودۆخى توركیا، هۆكاره‌كانى كوده‌تاكه‌یان گێرایه‌وه بۆ ده‌ره‌نجامى شكسته به‌رده‌وامه‌كانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئه‌ردۆغان، ره‌نگه وایشبێت. دیاره ساڵانێكه بوژانه‌وه و بیناسازیهكى به‌رچاو به توركیاوه دیاره و بازدانێكى فراوان له بواره‌كانى ژیان و ئابوریى توركیادا وایكردووه كه وڵاته‌كه له ئاستى جیهاندا بچێته قۆناغێكى پێشكه‌وتووه‌وه. به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێت ناكۆكیى سه‌ره‌كیى و هه‌میشه‌یى نێوان ئه‌ردۆغانى به‌هێز و دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازیى بێت كه ئه‌ویش هه‌ر به‌هێزه و ده‌یه‌وێت هه‌میشه رۆڵى كاریگه‌رى خۆى بپارێزێت له ژیانى سیاسیى توركیادا. هه‌روه‌ها هۆكارێكى دیكه‌یش، ئه‌و ماوه دوور و درێژه بێت كه پارتى داد و گه‌شه‌پێدان به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ردۆغان جڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌سته‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕاى ده‌ستكه‌وته‌كانى بۆ وڵاته‌كه به‌ڵام پارت و ده‌سه‌ڵاتێكى په‌سه‌ندكراو نین.
له‌سه‌ره‌تاى كوده‌تاكه‌دا، چاودێرانى بارودۆخه‌كه‌ى توركیا، له‌نێوان جهختكردنهوهكانى كوده‌تاچییه‌كان به سه‌ركه‌وتنیان و گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كى تریشه‌وه ره‌تكردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سهركۆمار و سه‌ره‌ك وه‌زیران و سه‌رۆكى پارله‌مانه‌وه، له‌وه‌دابوون بڕوا به‌سه‌ركه‌وتنى كوده‌تاچییه‌كان بێنن. به‌ڵام ده‌ركه‌وتنیان له‌ڕێى سكایپه‌وه، چاودێرانیى بیانى خسته گومانى تواناى حكومه‌ته‌وه له‌به‌رامبه‌ر سه‌رانى كودهتاچیدا.
له ئاستى عێراقیش، له‌سه‌ر راسپارده‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌ره‌ك وه‌زیران، سه‌ركردایه‌تى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایى و به‌په‌له‌ى به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئاسایشى نیشتمانى كرد بۆ به‌دواداچوونى ئه‌وه‌ى له توركیا رووده‌دات كه به وریایى و به وردى تاووتوێكرا. بێگومان ترسى ئه‌وه هه‌یه پریشكى كوده‌تاكه‌ى توركیا عێراقیش بگرێته‌وه. چونكه ئه‌وه‌ى توركیا په‌یامێكه بۆ هه‌موو وڵاتانى ناوچه‌كه كه بارێكى له‌رزۆك و فشه‌ڵى ئه‌منى و سیاسیان هه‌یه، له‌وانه عێراق و هه‌ندێك وڵاتى تر كه له‌وانه‌یه به‌هێزبن به‌ڵام هه‌ڵچوونێكى ناوخۆیى رانهگهیهنراویان تێدایه.
ئێستا ئیتر پرسیارێك به‌دواى وه‌ڵامدا ده‌گه‌ڕێت: كێ پشتیوانیى له سه‌رانى كوده‌تاكه كرد؟ ئایا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بوو؟ یان روسیا تۆڵه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى سه‌نده‌وه كه له‌كاتى خۆیدا سه‌رۆك پوتین به‌ڵێنى به ئه‌ردۆغان دا تووڕه‌یى روسیاى به‌سه‌ردا بڕێژێت؟ یان ئه‌و ئیسرائیله‌یه كه زیاد له جارێك ئه‌ردۆغان له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا له دژى وه‌ستاوه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستى دوژمنكارانه‌ى له فه‌له‌ستین؟ یاخود كۆتایى ئه‌و قۆناغى ئهردۆغانیهتهیه كه له 2002 وه به‌رده‌وامه و پێویستى ده‌كرد كه به فه‌رمانى گه‌لى توركیا له 15 ى ته‌موزى 2016 دا بوه‌ستێت؟
سه‌رچاوه: دواڕۆژى عه‌ره‌بى
وه‌رگێڕان: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید