ریکەوتی ١-٦ ی هەموو ساڵێک لە زۆریک لە وولاتانی جیهاندا بە رۆژی پاراستنی مافەکانی منالان دانراوە. ئەمەش لە کۆتایی سالەکانی چلەکانی سەدەی رابردوەوە لە لایەن ئەو وولاتانەی کە ناوی وولاتانی سۆسیالیستی و کومونسیتی یان بەسەردا دابرابو بریار درابو.بە جیا لەوەی کە ئەم وولاتانە سۆسیالیستی و کومونسیتی بو بن یان نا،بەڵام ئەمە ئەوە دەگەیەنێ کە لە سایەی یەکەم شۆرشی سۆسیالیستی کریکاری ئۆکتوبەری ١٩١٧ و بە دەسەلاتگەیشتنی شوراکانی کریکاران و جەماوەرەوە توانیان چەندین دەسکەوتی گەورە بو مرۆڤایەتی بەدەسی بینن .هەر لە مافەکانی ژنان و کریکاران و مافی چارەی خۆنوسین تا رادەی پیکهینانی دەولەتی سەربەخۆ کە چەوسانەوەی قەومیان لەسەر بوو هەتا دەگاتە مافەکانی منالانو دانانی رۆژیکی جیهانی بو پاراستنی مافەکانی مناڵان دەستەبەرکردنی و دەیان مافی ئابوری و کۆمەڵایەتی تر.
ئەگەرچی لە سەرەتای پەنجاکانیشەوە زۆریک لە وولاتانی ترو لە ژیر فشاری ئەم رۆژەداو بە سەرپەرشتی (یو ئین )رۆژی ٢٠-١١ یان دانا بە رۆژی جیهانی منالان.بەڵام بە کردەوە زۆریک لە وولاتان و ریکخراوە جیهانی یەکانی منالان هەر رۆژی ١-٦ بەرزرادەگرن وەک رۆژی جیهانی منالان.
خۆ ئەگەر ئەمرۆ دوای دەیان سالە بەسەر تیپەر بونی دانانی ئەم رۆژەدا بەراوردیکی مافەکانی منالان بکەین لەگەل ئەمرودا ئەوە دەبینین ئەمرۆ پیشیلکاری مافەکانی منالان لەهەمو رویەکەوە بەراورد ناکری.
ئەمە لە کاتیکدا بەڵێن و بریاری سەرانی دونیای نەزمی نویی جیهان بە سەرکردەیی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بە بینادنانی بەهەشتیک بو کۆمەلگا ئەم جارەکە سەدەیە گویی هەمونای گەر کرد.
بەلام لە راستیدا دۆزەخیکی واقعیان بو منالانیش لەهەمو جیهان پیکهینانەوە.
هەر وەک بینیمان و دەیبینین بەهۆی جەنگە مالویرانکەرەکان و ئاوارەیی و پەنابەری و بیکاری و برسیتی و هەژاری و نەخوینەواری و گرانی سەرسورهینەرو جەندین دیاردە ی تر ژیانی منالان بوتە زوخاو.
هەر لە برسا مردن و هەژاری و کاری تاقەت پروکین و نەجون بو خویندنگاکان تا دەگاتە جەکدارکردنیان و رەوانە کردنیان بو بەرەکانی شەرو بارزگانی کردنی سیکسی و ئیغتیساب ژیانی ئاسایی لە سەدان ملیون منال سەندۆتەوە.بە تایبەتی تاوانەکانی تاقمی درەندەی داعشو ئیسلامی یەکانی تر ،بە پال پشتی رژیمە ئیسلامی یەکانی وەک تورکیاو قەتەرو سعودیە بوە موری رەش بە روی سیستەمی جیهانی ئەمروە.
بە پیی ئامارەکانی ریکخراوەکانی مافەکانی منالان تەنها لە ئاکامی جەنگی تایەفی و قەومی و دینی لە سوریاو عیراق جەند ملیون منال لە سەرەتاترین ماف بی بەشن و لە کەمپەکان ژیان بەسەر دەبن.
هەژین ترین و کارەساتبار ترین روداو مەرگی ئایلانی کوبانی بوو لە کەنار دەریاکانی نیوان تورکیاو یونان کە لاشەی بی گیانی شەپۆلی دەریا فریی دابو.هەر ئەو روداو ریاکاری و ریسوایی هەمو ئەو سەرکردەو رژیم و دەسەلاتە سیاسی یەکانی سەلماند کە بەلینی بەهەشتیان بە کۆمەلگای جیهان دەدا لە ماوەی ٢٥ رابردودا.
بویە گومان لەوەدا نی یە کە دونیا بە بی دەستەبەرکردنی تەواوی مافەکانی منالان دونیایەکی ئینسانی نی یە.بەدیهینانی دونیایەکی باشتر کە تیایدا هەمو مرۆڤەکان بە تایبەتی منالان وەک ئینسانی تەواو بژین ئارەزوو ئومیدی هەموانەو بە خەباتی خودی مرۆڤە ئازادیخوازەکان و یەکسانیخوازەکانیش بەدی دیت.نەک لە سایەی سیستەمیکدا کە منالان تەنها بەهای کرین و فرۆشتن ی هەیە وەک هەمو کالاکانی تر.
موزەفەر عەبدولا