له‌وكاته‌وه‌ی داعش فه‌لوجه‌ی داگیركردووه (60كم خۆرئاوای به‌غدا) ژیانی له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی شێواندووه، ئه‌وه بۆ دوو ساڵه شاره‌كه له‌ژێر گه‌مارۆدایه‌و ژیانی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ته‌واوی كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
دایكی ئه‌حمه‌د له‌حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا ئاگردانێكی دروست كردووه، ئاماده‌كردنی خواردن بۆ ئه‌م ژنه په‌نجا ساڵانه كارێكی ئاسان نییه، چونكه هه‌موو جارێك روخساری وه‌ك كرێكاری كانه خه‌ڵوزه‌كان ره‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌وه تاكه سه‌رچاوه‌ی ئاماده‌كردنی خواردنی خۆی‌و منداڵه‌كانیه‌تی.
دایكی ئه‌حمه‌د كه مێرده‌كه‌ی نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ پێنج منداڵه‌كه‌یدا ئه‌م رۆژگاره سه‌خته به‌ڕێده‌كه‌ن كه تێی كه‌وتوون، نه ده‌توانێت ئه‌و پاره زۆر‌و زه‌وه‌نده بداته‌وه كه قه‌رزی بۆ كردوون‌و نه هیچ یه‌كێكی له‌كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێته‌وه كه له‌ده‌ستی چوون، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه ئاگردانه‌كه‌ی خامۆش نهبێتو ئه‌و خواردنه‌ی له‌سه‌ری داناوه زوو پێبگات، خواردنه‌كه‌ش له‌و گژو گیایه پێكهاتووه كه له‌قه‌راغی شۆسته‌ی شه‌قامه‌كان دهڕوێتو بووه‌ته ژه‌می سه‌ره‌كی خه‌ڵكی فه‌لوجه.
دایكی ئه‌حمه‌د به”نیقاش”ی وت “من‌و منداڵه‌كانم خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م خواردنه راهێناوه كه پێكهاتووه له‌گژو گیای سروشتی، به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره‌مان نه‌بوونی سوته‌مه‌نییه، ئه‌وه دوو مانگه پارچه ته‌خته‌و دار نه‌ماوه له‌ماڵه‌كه‌مدا نه‌یخه‌مه ناو ئاگردانه‌كه، هه‌ر له‌پارچه‌كانی ژووری نوستنه‌وه تا ده‌رگا ته‌خته‌كان، هه‌ر شتێك قابیلی سوتان بێت ده‌یخه‌مه ناو ئاگردانه‌كه”.
ده‌شڵێت “رۆژانه له‌ماڵ ده‌چمه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌خته‌و دار كۆبكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌م كاره زۆر قورس بووه، چونكه هه‌موو خه‌ڵكی فه‌لوجه هه‌مان كار دهكهنو ته‌خته‌و دار شوێنی سوته‌مه‌نی گرتووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نهوتو غاز ده‌ست ناكه‌وێت”.
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌به‌كارهێنانی داره‌وه بگرن، خه‌ڵكی شاره‌كه رۆژانه یه‌كجار ئاگر ده‌كه‌نه‌وه، كه زۆربه‌ی جاره‌كان پاشنیوهڕوانه، بۆیه له‌و كاتانه‌دا هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان دوكه‌ڵیان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه.
عه‌لی جه‌نابی یه‌كێك له‌دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی جۆلانی باكوری فه‌لوجه كه ئه‌و گه‌ڕه‌كه به‌كۆڵانه باریكه‌كانی ده‌ناسرێته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه باشترین كات بۆ ئاگر كردنه‌وه دوای بانگی نیوه‌ڕۆیه، ده‌ڵێت “ناوێرین به شه‌و ئاگر بكه‌ینه‌وه نه‌وه‌ك ببێته هێمایه‌ك بۆ فرۆكه‌و بۆردومانمان بكه‌ن، به‌هۆی كه‌می داریشهوه تاكه جارێك ئاگر ده‌كه‌ینه‌وه”.
جه‌نابی به”نیقاش”ی وت “پێشتر ژنه‌كه‌م ده‌یویست ژووری نوستنه‌كه‌مان بگۆڕین، به‌ڵام من نه‌مده‌هێشت چونكه دیاری برا بچوكه‌كه‌م بوو كه له‌شه‌ڕی تایفی ساڵی 2007 كوژراو یادگارییه‌كی جوان بوو له‌لام، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هیچی لێ نه‌ماوه‌ته‌وه، هه‌موویمان پارچه پارچه كرد‌و كردمانه ناو ئاگردانه‌كه‌وه، ئه‌وه‌تا به‌ده‌ستی خۆمان هه‌موو یادگارییه‌كان ده‌سوتێنین”.
عیماد عه‌بدولمه‌جید (44 ساڵ) ئه‌و داروتهختهیهی بۆ تێكردنی سه‌قف بهكاریدههێناو تاكه سه‌رچاوه بژێوییه‌كه‌ی بوو، ئێستا ورده ورده هه‌مووی ده‌سوتێنێت، له‌مڕووه‌وه ده‌ڵێت “هیچ كارێك نه‌ماوه‌و نرخی خۆراك فڕیوه‌و سوته‌مه‌نی ده‌ست ناكه‌وێت، ئه‌و داروتهختهیهی ده‌یان ماڵم پێ بنیادنا، ئه‌مڕۆ تاكه سودی ئه‌وه‌یه به‌كه‌ڵكی سوتان دێت”.
عیماد ده‌شڵێت “له‌فه‌لوجه ئێستا رۆژانه به‌به‌رچاوی خۆته‌وه خه‌ڵك ده‌بینی كه ته‌ورێكی پێیه‌و دار ده‌بڕێته‌وه، یان خه‌ریكی شكاندنی دار‌و ته‌خته‌ی ماڵه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام من بهمشارو به‌شێوه‌یه‌كی رێك داره‌كان پارچه پارچه ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كات به‌شی ئاگردانی ژنه‌كه‌م بكات”.
بهخهمو ئازاره‌وه درێژه به‌قسه‌كانی ده‌دات بۆ “نیقاش”و ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر ئه‌م داروتهختهیه نهسوتێنم، شتێك نییه خواردنی پێ دروست بكه‌ین”.
عیماد باس له‌وه‌ش ده‌كات كه پێشتر خه‌ڵك ده‌چوونه گوندهكانو داریان ده‌بڕی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه‌دا خاوه‌نی بێستانه‌كان داره‌كان به‌گران ده‌فرۆشنه‌وه، ده‌ڵێت “دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دراوسێكه‌م بڕێك داری خورمای كڕی به 200 هه‌زار دینار، كه ته‌نها به‌شی یه‌ك هه‌فته‌ی ده‌كات”.
رۆژ به‌رۆژ گوزه‌رانی خه‌ڵكی فه‌لوجه قورس‌تر ده‌بێت، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش هه‌وڵده‌ده‌ن ئاستی كاره‌ساته‌كه روون بكه‌نه‌وه، له‌مڕووه‌وه عه‌لی غه‌زال سه‌رۆكی رێكخراوی تهمموز بۆ په‌ره‌پێدانی مرۆیی به”نیقاش”ی وت “ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یزانین له‌فه‌لوجه كاره‌ساتێكی راسته‌قینه قه‌وماوه، شاره‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدایه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانیش گه‌مارۆیان داوه، له‌وێ كه‌ڵكی ژیان نه‌ماوه”.
غه‌زال ده‌شڵێت “كاره‌ساته‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی، هه‌ندێ خێزان به‌كۆمه‌ڵ خۆیان كوشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه توانیویانه له‌وێ بژین، نه رێی هه‌ڵهاتنیان هه‌بووه”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات نه خواردن ده‌ست ده‌كه‌وێ نه سوته‌مه‌نی نه كه‌لوپه‌لی پزیشكی، ده‌ڵێت “برسێتی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی شه‌كه‌ت كردووه، ئه‌بێ زوو رزگار بكرێن”.
سەرچاوە: نیقاش