رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١\١\٢٠١٦،ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی له دژی پێنه‌دانی موچه و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه و پێش ده‌ستپێكردنی چالاكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركران.
هیوا عومه‌ر رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له شاری هه‌ولێر له لێدوانێكدا ووتی “ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان له‌شاری هه‌ولێر، رێگرییه له ئازادی راده‌ربڕین و سه‌ركوتكردنی ئازادی بیروڕایه”.
وتیشی: “عه‌لی مه‌حمود و هاوڕێكانی ته‌نیا ویستیان ناڕه‌زایه‌تییه‌كی مه‌ده‌نیانه ده‌ربڕن، به‌ڵام به بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌تی یاسایی ئه‌وان ده‌ستگیركراون و تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه له زینداندان”.
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “له‌وه خراپتر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت حكومه‌ت هه‌موو روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌م قه‌یرانه داوه كه هه‌رخۆپیشاندانێك به ئاژاوه‌گێڕی وه‌سف ده‌كات”.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه “ئه‌وه‌ی ده‌گوزێت یاساشكێنی به‌رده‌وامه نه‌ك پاراستنی یاسا، مه‌به‌سته‌كه‌ش شاردنه‌وه‌ی شكستی به‌رپرسانه له حكومڕانییه‌كی باش”.
لەلایەکیتر هەڵمەتی دادپەروەردەی لە شاری هەولێر لەم بارەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندنەکەیە :
راگەیەنراوێک لە هەڵمەتی دادوەری
رۆژی یەکشەممە ٣١\١\٢٠١٦ ،لە کاتێکدا کۆمەڵیک چاڵاکوانی مەدەنی لە بەردەم پارکی هەولێر کۆبونەوەو بە نیاز بوون گردبونەوەیەک ئەنجام بدەن بۆ پرۆتستۆکردنی دواخستن و بە نیوەکردنی موچەی فەرمانبەران و ئەو نادادوەریەی کە ئێستا بە نیازن بە ناوی چاکسازی بەڕیوەی ببەن ، کە مافێکی ئاسای هاوڵاتیانە بە پێی ئەو یاسایەی کە خۆیان بڕیاریان لەسەرداوە و ئیمزایان لەسەر کردوە و کەچی ئەوە لەو مانگەوە کەمپینەکەمان بۆ جاری دووەم نەک هەر رێگیری لێدەکرێ و بەڵکو ئەوڕۆ لە لایەن پۆلیسی هەولێر ، هێڕشیان هێنایە سەر و هاوڕێ عەلی مەحمود ناسراو بە عەلی سیاسی ، لەگەڵ شەش چاڵاکوانی مەدەنی دیکەیان دەستگیرکرد و گردبونەوەیەکەشیان هەڵوەشاندەوە، لە کاتێکدا ئەو کەمپینەو و ئەو خەڵکەی کە دەستگیرکراون چالاکوانی مەدەنی وئازادی خوازن و ناسراون لەلایەن جەماوەر و دەسەڵاتی کوردستان و سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی نین تا بیکەنە بیانوو و لە دڵسۆزیەوە هاتونەتە سەر شەقام و بۆ هاوکاری ئەو هەوڵانەی کە نیاز وایە ئەنجامبدرێ بە ناوی چاکسازی ، بۆیە لێرەوە جەماوەری خەڵکی کوردستان لەو کارە نەشیاوە ئاگادار دەکەینەوەو بە بێهێزی دەسەڵات دەزانین کە رێگری لەو جۆرە چاڵاکیانە دەکات و ئەگەر بێ یەک و دوو ئازادیان نەکەن ناچارێن دەنگمان بەزتر بکەینەوەو دڵنیای دەسەڵات دەکەین کە ناتوانن بە سەرکوتکردن و پێشێلکردنی مافی ئازادی رادەربڕین و بەکار هێنانی هێز ، دادیان نادا و ئازادی و دادوەری ناوەستێ و ئەوەی دەکرێ کەڵکی لێ وەرگیرێ گوێ گرتن و رێزگرتنە لە رای خەڵک و چالاکوانی مەدەنی .
هەڵمەتی دادوەری
هەولێر