:
بیهێننه به‌رچاوى خۆتان، گه‌نجێك له خۆراواى جیهانه‌وه هاتووه‌ته ئێره و به‌ناوى خاچه‌وه خۆى له‌یه‌كێك له گۆڕه‌پانه گشتیه‌كانماندا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
بیهێننه به‌رچاوى خۆتان، دوو سه‌نته‌رى به‌رز له یه‌كێك له پایته‌خته عه‌ره‌بیه‌كاندا رووخاون و گروپێكى توندڕه‌وى مه‌سیحى كه ئه‌ندامه‌كانى جلوبه‌رگى هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ریان له‌به‌ردابێت، ده‌ربكه‌وێت و به‌رپرسیارێتیى خۆی له‌و رووداوه رابگه‌یه‌نێت، جه‌ختیش بكاته‌وه له سووربوونى بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى رێنماییه‌كانى مه‌سیح و سه‌رده‌مه‌كه‌ى و سه‌رده‌مى قوتابییه‌كانیشى.
خه‌یاڵى ئه‌وه‌یش بكه‌ن، ده‌نگى راهیب و قه‌شه‌كان له كڵێسا‌و په‌رستگاكانه‌وه، له‌ناو جیهانى عه‌ره‌بى و ده‌ره‌وه‌یدا،ببیستین، كه له‌به‌رده‌م بڵندگۆكاندا هاوارده‌كه‌ن به‌سه‌ر موسڵمانانى كافردا ( خوایه موسڵمانان له‌ناوبه‌ره و هه‌موویان بفه‌وتێنه).
وێناى ئه‌وه بكه‌ن، ئێمه ژماره‌یه‌كى بێهه‌ژمار، نیشته‌جێبوون و ناسنامه و ره‌گه‌زنامه و وه‌زیفه‌ى گونجاو و كورسیى خۆڕایى خوێندن و چاره‌سه‌رى پێشكه‌وتووانه‌ى به‌خۆڕایى و بیمه و جۆره‌هاى دیكه‌مان داوه به خه‌ڵكانێكى بیانى . له‌ولاوه دێوێكى ناقۆڵا له‌ناو كۆچبه‌ره‌كانه‌وه، وه‌ك دڕنده‌یه‌كى تینوو به‌خوێن ده‌رپه‌ڕێت و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانمان، له‌ناو بیناكانمان، له رۆژنامه‌كانماندا، له مزگه‌وت و قوتابخانه‌كانماندا گیانى رۆڵه‌كانمان بكێشێت.
ئێمه وه‌ك گه‌شتیار ده‌چینه وڵاته‌كانیانه‌وه كه‌چى ئه‌وان گولـله‌بارانمان ده‌كه‌ن و هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه‌مان پێدا ده‌ته‌قێننه‌وه، وه‌ك قبوڵنه‌كردنمان لاى خۆیان (موسڵمانان له وڵاتى شارستانیه‌ت ده‌ربكه‌ن).
تیرۆریستێكى عه‌ره‌ب یان موسڵمان به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانێت ئه‌م وێنه‌یه بێنێتنه به‌رچاوى خۆى، چونكه باوه‌ڕى وایه یاخود دڵنیابووه كه خۆراوا مرۆڤدۆسته.
ساڵانێكى زۆر، به‌بێ هیچ ترس و نیگه‌رانییه‌ك له وڵاته‌كانیاندا بووین، ملیۆنه‌ها گه‌شتیارى موسڵمان و كۆچبه‌رو خوێندكار‌و ئه‌وانه‌ى كه به‌دواى هه‌لى كار‌و رزقدا ده‌گه‌ڕێن، ده‌رگاكان كراوه‌و شه‌قامه‌كان پڕبوون له دڵنیایى.
به‌ڵام هه‌تا كه‌ى ؟
ئه‌مڕۆ دۆخه‌كه گۆڕا، توڕه‌یى ده‌ركه‌ت. لێدوانى ترسێنه‌ریان بڵاوكرده‌وه، دوا پاڵه‌وانیان دۆناڵد ترامپ بوو كه داواى رێگرى له موسڵمانان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى نه‌چنه ئه‌مریكاوه.
سه‌یره ئه‌گه‌ر وابزانین مافى نكۆڵیكردنى ئه‌و لێدوانانه‌مان هه‌بێت. له‌باتى ئه‌وه‌ى له‌شه‌رمه‌زاریدا سه‌رمان نه‌وى بكه‌ین و سه‌رشۆڕى ئه‌و به‌رنامه‌ى فێركردنه‌مان و ئه‌و په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنه‌مان و ئه‌و رژێمانه‌مان بین كه گاڵته‌یان به ئه‌ركى بنیاتنانى مرۆڤدا ده‌هات. له‌برى ئه‌وه‌ى به‌خۆماندا بچینه‌وه، به رێگه‌كانى توندڕه‌ویى په‌رستنمان و به شێوازى هه‌ڵسوكه‌وتى كۆنه‌په‌رستانه‌مان له‌گه‌ڵ خۆمان و له‌گه‌ڵ جیهانیشدا. له‌برى داواى لێبوردنكردن له جیهان. چه‌ندین هه‌ڵمه‌ت به‌رپاكران دژى توندڕه‌ویى ترامپ و مارى لۆبینى راستڕه‌و. خۆ ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بووینایه، كێ به‌رپه‌رچى ئه‌وانى ده‌دایه‌وه، بێگومان خودى جیهانى خۆراوا. كۆشكى سپى رایگه‌یاند لێدوانه‌كانى ترامپ ره‌نگدانه‌وه‌ى به‌هاى ئه‌مریكییه‌كان نییه. ئه‌وروپاییه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه هێزى توندڕه‌وى، نوێنه‌رایه‌تیى بنه‌ماكانى ئازادییان و قبوڵكردنى به‌رامبه‌ر ، ناكات.
په‌رچه‌كردارى تۆ چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌وروپاییه‌ك هۆڵى شانۆى شاره‌كه‌ت بته‌قێنێته‌وه یان ئه‌و گازینۆیه‌ى كه كوڕه‌كه‌تى لێ دانیشتووه ؟ ئه‌گه‌ر گوێت له له‌عنه‌تكردن بێت له ئایین و بیروباوه‌رشه‌كه‌ت له‌رۆژانى یه‌كشه‌مماندا ؟.
وایدابنێ له ئه‌مستردام یان له‌نده‌ن یاخود نیویۆركیت، كه‌سێك هه‌یه گومان له راستگۆیى قورئانه‌كه‌ت ده‌كات، یان له پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه‌كه‌ت، و بیشزانیت قوتابیانى ئه‌وێ له به‌رنامه‌كانى خوێندنیاندا فێرى ئه‌وه ده‌كرێن كه تۆ كافریت و كوشتنت جیهاده‌و ده‌یگه‌یه‌نێت به حۆریى چاومه‌ست. ئاخۆ باقى رۆژه‌كانى وه‌رزى هاوینت له‌وێ به‌سه‌رده‌برد، یان دوور ده‌كه‌وتیته‌وه، یان خۆتت ده‌ته‌قانده‌وه، یان كه‌مترین هه‌ڵوێستت ده‌نواند له‌توڕه‌ییدا ده‌تاسایت و داوات ده‌كرد مه‌سیحییه‌كان بۆیان نه‌بێت بێنه وڵاتانى عه‌ره‌به‌وه؟.
چیت ده‌كرد ؟
ئه‌ى داخۆ چ جه‌نگێك به‌رپا ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌هۆى تاوانى خوێنى به‌ناهه‌ق رژاوه‌وه، مرۆڤى خۆراوا ده‌ستبه‌ردارى به‌هاكانى خۆى ببێت و ئه‌گه‌ر توندڕه‌ویى خۆراوایى یان مه‌سیحى له شاره عه‌ره‌بییه‌كانماندا سه‌رهه‌ڵبدات ؟
دواى ئه‌م هه‌موو گاڵته‌جاڕییه، شرۆڤه‌كارێكى له‌رزۆكى عه‌ره‌بت لێ په‌یدا ده‌بێت، به وتارى فشۆڵ ملیۆنه‌ها جار دووپاتى ده‌كاته‌وه كه : ئه‌وانه له‌سه‌ر ئیسلام حساب ناكرێن. پریاسكه‌كه‌مان هه‌ر هێنده‌ى تیایه.. ته‌نیا وه‌ڕین.
نووسینى: نادین ئه‌لبه‌دیر
وه‌رگێڕانى: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید-
سایتی دوارۆژ