14
وه‌زیری نه‌وتی عیراق، مه‌رجی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌ینێت، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، حكومه‌تی به‌غدا، ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی راگرتووه.
وه‌زیری نه‌وتی عیراق، مه‌رجی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌ینێت، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، حكومه‌تی به‌غدا، ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی راگرتووه.عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیری نه‌وتی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاندووه، ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندی به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه له رێگه‌ی كۆمپانیای “سۆمۆ”وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان رۆژانه بڕی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی بكات، ئه‌وا به‌غدا ئاماده‌یه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئاماده‌نه‌بێت نه‌وتی خۆی راده‌ستی حكومه‌ت ناوه‌ندی بكات، ئه‌وا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم نانێردرێت.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2015دا حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی رێككه‌وتن، كه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه بڕی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی بكات و له به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌نێرێت، به‌ڵام دوای چه‌ند مانگێك رێككه‌وتنه‌كه شكستی هێنا.
سه‌رچاوه: رأی الیوم