ئه‌و چه‌کداره‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که ناوبه‌ناو له‌گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییدا به‌ده‌موچاوێکی هه‌ڵپێچراوه‌وه ده‌رده‌که‌وێت‌و به‌ئینگلیزییه‌کی باش قسه‌ده‌کات‌و دیله‌کان سه‌رده‌بڕێت، هاوڵاتییه‌کی به‌ڕیتانیی به‌ڕه‌گه‌ز کوه‌یتییه به‌ناوی محه‌مه‌د ئه‌موازی.
ئه‌موازی له‌ته‌مه‌نی 6 ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ دایک‌و باوکی‌دا ڕوده‌که‌نه به‌ریتانیاو له‌له‌نده‌ن نیشته‌جێ ده‌بن، باوکی محه‌مه‌د له‌به‌ریتانیا وه‌ک شۆفێر کاری کردوه، له‌کاتێکدا دایکی ژنی ماڵه‌وه بوه‌و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دو دوو خوشکه بچوکه‌که‌ی ماونه‌ته‌وه.
میدیاکانی به‌ریتانیا به‌وردی به‌مێژوی محه‌مه‌د ئه‌موازیدا گه‌ڕان، تا توانیان وێنه‌و زانیاری ورد له‌سه‌ر منداڵیی سه‌ربڕه‌که‌ی داعش که به “جۆنی جیهادیی” ناسراوه، بدۆزنه‌وه.
له‌یه‌کێک له‌به‌ڵگه‌نامه‌کاندا که محه‌مه‌د له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا له‌قوتابخانه پڕی کردوه‌توه، نوسیویه‌تی که حه‌ز له‌یاری تۆپی پێ ده‌کات‌و هانده‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئیگلیزییه، هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی کاتێک ته‌مه‌نی ده‌گاته 30 ساڵ، ئاره‌زوو ده‌کات ببێته یاریزانێکی تۆپی پێ‌و گۆڵ تۆماربکات. به‌ڵام ئه‌و، بوه یه‌کێک له‌به‌ناوبانگترین چه‌کداری مه‌ترسیدارترین رێکخراوی تیرۆرستیی‌و سه‌ری چه‌ندین هاوڵاتی بێ تاوانی له‌له‌شی جیاکردوه‌ته‌وه.
وێبسایتی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی یه‌کێک له‌هاوڕێ منداڵییه‌کانی محه‌مه‌د ئه‌موازی دۆزیوه‌ته‌وه‌و تا باس له‌هه‌ڵسوکه‌وتی بکات له‌منداڵیدا، “محه‌مه‌د ته‌نها قوتابیی مسوڵمان بو له‌ناو ئێمه‌دا، جارێکیان له‌ناو وانه‌ی ئاییندا هه‌ستاو باسی له‌ئایینه‌که‌ی خۆی کرد، به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ته‌خته‌که ده‌ینوسیی‌و باسی رۆژوگرتنی ده‌کرد”.
هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی باسکردنی منداڵیی محه‌مه‌دا، ئه‌و هاوڕێ منداڵییه‌ی ده‌ڵێت، “ئه‌و ئینگلیزییه‌که‌ی باش نه‌بو، سه‌ره‌تا ته‌نها چه‌ند وشه‌یه‌کی ده‌زانی. زۆربه‌ی کاته‌کانی به‌یاریی تۆپی پێوه به‌سه‌ر ده‌برد، یاریزانێکی باش بوو، وه‌ک هه‌موو ئه‌وانی تر ده‌یویست له‌هێڵی هێرش به‌ردا یاریی بکات”.
له‌ساڵی 1999 کاتیک محه‌مه‌د خوێندنی ناوه‌ندی ته‌واو ده‌کات، په‌یوه‌ندی ده‌کات به‌ئه‌کادیماییه‌که‌وه بۆ خوێندن، له‌وێوه زیاتر په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌کلتوریی ئایینی خۆیه‌وه‌و خوشکه‌که‌شی حیجاب ده‌پۆشێت.
محه‌مه‌د ئه‌موازی، له‌ساڵی 2012ه‌وه په‌یوه‌ندی کردوه به‌داعشه‌وه‌و له‌ماوه‌ی پێشودا، چه‌ندین چالاکیی سه‌ربڕینی ئه‌نجامداوه، له‌وانه دوو رۆژنامه‌نوسه ئه‌مه‌ریکیه‌که، جێمس فۆلیی‌و ستیڤن سۆتۆلۆڤ، هه‌روه‌ها دو چالاکوانه به‌ریتانییه‌که‌ی بواری مافی مرۆڤ، دیڤد هێنزو ئالان هینگ‌و عه‌بدول ره‌حمان کاسیگی ئه‌مه‌ریکیی.