
ئەدێڵ لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا بینەرێكی زۆر بۆ كلیپە نوێكەی كۆدەكاتەوە كە بە ناوی (Hello) بڵاویكردەوە و سەرجەم پێشبینییەكان تێدەپەڕێنێت و تائێستا زیاتر 110 ملیۆن كەس بینەری كلیپەكەی ئەو هونەرمەندە بوون.
ئەو كلیپە بە یەكەم بەرهەم دادەنرێت كە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا لەماوەیەكی كەمدا ئەو هەموو بینەری هەبووبێت، تەنانەت چەندین هونەرمەند و ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود و كەسایەتییە دیارەكانی جیهان لەڕێی پەیجە تایبەتەكانیانەوە گۆرانییەكەیان بڵاوكردۆتەوە.
ئەدێڵ بە نیازە لە20ی مانگی داهاتوودا نوێترین ئەلبومی خۆی لەژێر ناوی 25 بڵاوبكاتەوە.
https://www.youtube.com/watch?v=YQHsXMglC9A