گۆرانیی “كامەرانی”ی فیلمی شین، بە دەنگی هەردو هونەرمەند، هەڵوێست محەمەد و رێناس وریا بڵاوبوەوە.
هەڵوێست محەمەد لە كەناڵی یوتیوبی خۆی بەرهەمی “كامەرانی” بڵاوكردەوە كە لەگەڵ رێناس وریا، بۆ فیلمی سینەمایی “شین” پێكەوە وتویانە.
ئەم بەرهەمە لە تێكستی شوان كەریمە، هەردی سەلامی و هەڵوێست ئاوازیان بۆ داناوە، ئەفشین شوكری كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی محەمەد مستەفایە.
فیلمی سینەمایی شین، نوێترین فیلمی كوردییە، كە كاری دەرهێنانی لەلایەن محەمەد مستەفا بۆكراوە، لە 21ی مانگی رابردودا لە سلێمانی نمایشبكرا.
لەم فیلمەدا، هەریەك لە ئەكتەران، روبار خالید، هەڵوێست محەمەد، ئاڵا عەباس، شەماڵی عەبەڕەش، كارۆ سەوز و كەژان عەبدولوەهاب رۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕن.