موزەفەر عەبدوڵا:
زۆر جار لە روداوە گەورەکاندا ،جا ج راپەرین و شۆرشەکان بیت کە ئومیدو هیواو ویستی گەورە بە مرۆڤەکان دەبەخشی بۆ گۆرانکاریو وەرجەرخان ،یا خود کارەساتە مرۆڤیی یەکان بی کە بی ئومیدی و بی هیوای بێ توانایی بەدوادا دی ،کەسانیک دەبن بە قارەمان و میژویی ئەو روداوانە دەنوسنەوەو دەگیرنەوە کە بە واقعی لەگەلیدا ژیاون و رەنگە هەرگیز پیشبینی ئەوە نەکرابی ئەم کەسانە دەبنە ئەم قارەمانە میژوویانە.
یەکیک لەو روداوانە کۆمەڵکوژی – هۆلۆکۆستی – ئەو مرۆڤانە بون کە ناسننامەی جولەکەیان بەسەرادراوە کە لە جەنگی جیهانی دوەمدا لە لایەن نازی یەکانەوە جەند ملیون کەسیان لێکۆمەڵکوژ کرا.جا یەکیک لە قارەمانەکانی ئەو روداوانە کچیکی هەرزەکاری ١٣ سالان بوو بە ناوی ئەننا فرانک کە توانی بە نوسینەوەی یاداشتەکانی لە ماوەی دوو سالدا ،کە لەگەل خیزانەکەی و جەند کەسی تر، خۆیان شاردبوە لە شاری ئەمستردامی هۆلانداو پاشان دەسگیرکرانو رەوانەی زیندانە زۆرەملیکانی ئەلمانیا کران و گیانیان لە دەستدا ، بە نوسینەوەی رۆژانەی یاداشتەکانی گۆشەیەکەی گەورەی ئەو کومەلکوژی یە بنوسیتەوە. هەلبەت ئوتو فرانکی باوکی ئەننا ،کە تەنها ئەو رزگاری بو لەو کۆمەلکوژی یە ،کاتی گەرایەوە هۆلەند لە مالەکەی خۆی ئەو یاداشتانەی ئەننای کچی دۆزی یەوە کە نوسیبویەوە.پاش جەند سال لە کۆتایی چلەکان بۆ یەکمجار چاپی کرد . ئیستا ئەو یاداشتانەو ئەو خانوە کە خۆیان تیا شاردبوە لە لایەن یونیسکۆوە وەک یەکیک لە بەلگە گرینگەکانی کارەساتی هۆلۆکۆست پاریزراوە.
کارەساتی شەنگالیش کە زیاتر لە سالیک لەمەوبەر لە لایەن تاقمی داعشی ئیسلامی تیرۆریستی ئینسانکوژەوە دەرهەق بە خەلکەکەی ئەنجامدرا ،کە بوە هۆی کوشتن، برینداربون، دەسگیرکردن، بی سەروشوین کردن، لاقەکردن،سەربرین و. بارزگانی پیوە کردنی دەیان هەزار کەسەوە ،روداویکە لە شیوەی هۆلۆکۆستی ئەو خەلکەی کە بەهەر هۆیەکەوە بی ناسنامەی جولەکەیان بەسەردا براوە هەروەک خەلکی شەنگال کە دەلین یەزیدی یەکان.
گومان لەوەدانی یە کەهەر کەس لەو ساتەوە تا ئیستا کە بەهەر شیوەیەک ئەو کارەساتەی بیستبی و بینیبی گەر گەردیلەیەک بیرو هەستی مرۆڤانەی هەبی قورگی پر گریان و چاوی پر فرمیسک دەبی . بە تایبەتی کاتێک لەسەر زاری ئەو کورو کجو منالو پیرو دایکو باوکانەوە جیرۆکە تالەکان دەگیرنەوە لە کاتی هێرشی درندانەی لەناوکاوی داعش بۆ سەریان.
هەڵبەت هەتا ئیستا لەسەر زاری سەدان کەس، بە تایبەتی لە کجان کە بەهەر شیوازیک بووە رزگاریان بوە ،ئەو جیرۆکانەیان گیراوەتەوە کە وەک چیرۆکە ئەفسانی یەکان وان و رەنگە کەسانیک لە روانگەی دەمارگیری زیاتر ئاینی یەوە پێیان باوەر نەکا..وە لە نیو ئەو کەسانەی کە لە نیو روداوەکانداو کارەساتی گەورەی دیوە ئەو کجە هەرزەکارەیە کە دوای دەسگیر کردنی رەوانەی لای ئەبوبکری بەغدادی کراوەو وەک کەنیزەک بەغداد جەللادو دەستوپیوەندەکانی مەمەڵەیان لەگەڵدا کردوە.
بەڵام ئیستا پرسیار ئەوەیە ئاخۆکێ دەتوانێ ببیتە ئەننا فرانکی قوربانی دەستی نازی یەکانو، وەک ئەو لە پاداشتەکانیدا گوزارشتی تەواو لە هۆلۆکۆستی شەنگال بکات ،تا ببیتە بەڵگەنامەیەکی میژوویی واقعی بۆ قەدەغە کردنی ئەو بیروبارەرە سیاسی و ئاینی یەی کە لە پشتی داعشو هاوشیوەکانی وەستاون ، وەک بیروباوەری نازی و فاشی یەکانی جەنگی جیهانی دووەم کە هەتا ئیستا قەدەغە کراون.
لە راستیدا بیروباوەرو ئایدیولۆژیایەک کە داعشو هەمو تاقمە ئیسلامی یە تیرۆریستی یەکان پشتی پی دەبەستن هەمان ئایدیولوژیای فاشیزمو نازیزمەو یویستە قەدەغە بکرین.
بو بینینی یاداشتەکانی ئەننا فرانک دەتوانن ئەم لینکە کلیک بکەن http://www.biography.com/people/anne-frank-9300892
هەروەها بو بینینی یەکیک لە بەلگەنامەکان لەسەر شەنگال ئەم لینکە سەرنجراکیشە.
http://arabic.cnn.com/middleeast/2015/09/30/me-300915-girl-purple#autoplay