لەبارەى قەیرانى ئاوەوە
نەجم محەمەد:
مرۆڤى چاخى بەردین مرۆڤەکانى نیاندەرتاڵ سوودمەندو بەهرەمەند بوون لەئاوبەڵام مرۆڤەکانى ئەم سەردەمە لەکوردستانێکى پڕئاوا بەدەس بێ ئاویەوە دەناڵێنن و بەهرەمەند نین لەئاوکەسەرەتایترین مافە وەک پێداویستى وخزمەتگوزارى.
دیسانەوەقەیرانى ئاو سەرى هەڵدایەوە لەکوردستان وخەڵکى کوردستان دەستیان دایەوە خۆپیشاندان لەپێناوى ئاودائەمە یەکەمین جارنیە خەڵکى کوردستان بەدەست قەیرانى نەبوونى ئاوە وە بناڵێن بەڵکو بەدرێژایی 24 ساڵى ڕابووردوو بەدەست ئەم قەیرانەوە دەناڵێنن ودەست وپەنجەیان لەگەڵ ئەم قەیرانەدا نەرم کردووە بەڕاستى زۆر سەیرە دکتاتۆرترین وتۆتالیتارترین وبەربەریترین دڕندەترین دەسەڵاتدارانى جیهان بەزیادەوە ئەم مافەیان دابین کردووە بۆ هاوڵاتیانیان تەنانەت لەهەندێ ووڵاتدا کەسامانى ئاویان زۆر کەمە سوود لەئاوى ئاوەڕۆکان وەردەگرنەوە ودواى پاکژکردنەوەى ئاوەکە دیسانەوەپێشکەشى هاوڵاتیانى دەکەنەوە کەچى لێرە دەسەلاِتدارانى ئەم هەرێمە ئەو هەمووە سامانى ئاوە پاکژەهەیەلەم کوردستانەدا ناتوانن سوودى لێوەربگرن و پێشکەشى هاوڵاتیانى کوردستانى بکەن.
ئەوەتا خەڵکیان نوقمى قەیرانى نەبوونى ئاو کردووە لەم کوردستانەداکەخۆى نوقمى ئاوە.. ئێستا لەکوردستاندا سامانى نەوتیش ئەوەندە زۆرە هەروەک سامانى ئاو زۆر بووە ئێ خۆدەتوانن هەربەفرۆشتنى نەوت قەیرانى ئاو چارەسەربکەن بەڵام نایانەوێت هەرچۆن خەڵکى کوردستان بەهرەمەند نیە لەسامانە نەوتیەکەى ئاواش بێ بەشى دەکەن لەسامانە ئاویەکەى ودەبێت بەردەوام بەدواى دەبەیە ئاوو دەبەیە نەوتدا عەوداڵ بێت لەم کوردستانە پڕنەوت و ئاوەداسەیرە زۆر سەیرە مرۆڤى چاخى بەردین مرۆڤەکانى نیادەرتاڵسوودمەندو بەهرەمەند بوون لەئاوبەڵام مرۆڤەکانى ئەم سەردەمە لەکوردستانێکى پڕئاودا بەهرەمەندنین لەئاوکەسەرەتایترین مافەوەک پێداویستى وخزمەتگوزارى .
دیارە دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمە خەڵکیان خستۆتە ئاوادۆخ وقەیرانێکەوە خەڵکیان سەرقاڵکردووەبە قەیرانى دارایى ومووچەو قەیرانى کارەباو بەنزین و ئاو هتد کەسەرەتایترین مافى مرۆڤە لەهەرکوێ ى ئەم دونیایەدا بێت بەڵێ دەسەڵاتداران خەڵکیان لەئاوا بارودۆخێکدا ڕاگرتووە تاخەڵکى بیر لە شتى گەورەتر مافى گەورەتر نەکاتەوە ونەبنە فشارو هەڕەشە وتا کورسى ودەسەڵات و بەرژەوەندیەکانیان پارێزراوبێت دەنا دەبوو خەڵکەى کوردستان ئێستا داواى ئازادى و یەکسانى و دادپەروەرى وسیستەم ودەستورێکى سیکولارو مافى مرۆڤ و مافە گەورە ئینسانیەکانى تریان بکردایە بۆئەم مافانەخۆپیشاندان و نار|ِەزاییان دە ربڕیایەنەک داواى ئاو وئاوەڕۆو کارەباو بەنزین ومووچەوهتد بکەن.
سەیرە لەهیچ سوچێکى ئەم دونیایەدا نەمان بیستووە و نەمانبینیوە مرۆڤەکان خۆپیشاندان و ڕێپێوان بکەن لە پێناو ئاوداو بێنە سەرشەقامەکان و ناو کۆڵانەکان ..چەند ساڵێک لەمەوبەر هەرلەم هەرێمەدا بەهۆى قەیرانى نەبوونى ئاوەوە لەیەکێک لەگوندەکان خۆپیشاندان کرا ئەوەبوو خۆپیشاندانەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە سەرکوتکراو تەقەش کرا لە خۆپیشاندەران لەئەنجامدا هاولاًتیەکى گوندنشینى خۆپیشاندەر کوژراو گیانى لەدەست دا لەپێناو داواکردنى ئاودا بەڕاستى هەموو مێژووى دونیا هەڵدەیتەوە شوێنێک هەرێمێک ووڵاتێک نادۆزیتەوە کەمرۆڤێک لەسەر داواکردنى ئاوى خوارن تیایدا کوژرابێت وگیانى لەدەست دابێت لەم هەرێمەى ئێمەدا نەبێت..بەڕاستى شەرمەزاریە بۆ دەسەڵات و حکومەتێک کەهاوڵاتیانى خۆى بکوژێت وسەرکووت بکات لەسەر داواکردنى مافى ئاوبەڕاستى شەرمەزاریە بۆ دەسەڵات و حکومەتێک نەتوانێت ئاو بۆ هاوڵاتیانى خۆى دابین کات لە کوردستانێکدا کەبۆخۆى نووقمى ئاوە بەڕاستى شەرمەزاریە بۆ دەسەڵات و حکومەتێککە هاوڵاتیەکانى خۆپیشاندان بکەن بۆ داواکردنى ئاولەهەمووى سەیرترئەوەیە کەئێستا دەسەڵات و حوکمەت و حیزبەکان خەڵکى کوردستانیان سەرقاڵکردوە بە پرسى سەرۆکایەتى یەوە تا وەکو خەڵکى ماف وداواکارى وقەیرانەکانى لەبیر چێتەوە ئێستا ئەوان شەڕى کورسى و پۆست و بەرژەوەندیەکانیان دەکەن نەک شەڕى خەڵکى ..ئەوى لەبیریان نەبێت و نەیناسن و حسابى بۆ ناکەن خەڵکیە..ئەوان تەنها خەڵکیان لەکاتى هەڵبژاردنەکاندا لەبیرە وحسابى بۆدەکەن ودەیناسن ئەوان خەڵک وەک کارت وژمارەوداتا دەبینن نەک وەک مرۆڤى خاوەن ماف وبەهاوئیرادەوپێداویستى مرۆیی..ئەوان خەڵک بەخزمەتکارى خۆیان دەزانن نەک خۆیان بەخزمەتکارى خەڵکى ئەوەتا خەڵکیان لەناخۆشترین وسەخترین وقەیراناویترین بارودۆخدا ڕاگرتووەبچووکترین کۆبوونەوەى حیزبى و حکومى و پەرلەمانى ناکەن لەبارەى باس کردن وباشکردنى باروگوزەرانى خەڵکیەوە.
بەڵام لە پێناو دەسەڵات وپۆست وبەرژەوەندیەکانى خۆیاندا ڕۆژانەسەرقاڵى کۆبوونەوەى حکومى و حیزبى و پەرلەمانى و سیاسى دووقۆڵى و سێ قۆڵى وچوارقۆڵى و پێنج قۆڵى و چەندین قۆڵى ترن بەڕاستى دڵسۆزو خزمەتگوزارى خەڵکین وخاوەن ئەو بەڵێنانە بوون کەپێش هەڵبژاردنەکان بەخەڵکى کوردستانیان دابوو …ئەوان پێش هەڵبژاردن خەڵکى دەخەنە سەرشانیان بەڵام دواى هەڵبژاردن ودەنگ هێنانیان وسەرکەتنیان لە هەڵبژاردنەکاندا دەچنە سەرشانى خەڵکى ئەوان بارى سەرشانى خەڵکى سووک ناکەن بەڵکو بۆخۆیان بارى گرانن بەسەر خەڵکیەوە ئاخرپۆستى سەرۆکایەتى کەى کێشەى خەڵکە وا ئەم هەمووکۆبوونەوەیەو شەڕوهەرایەى لەسەردەکەن ئاخر کورسى سەرۆک وسەرۆکایەتى توینێتى خەڵکى تینوى بێ ئاو دەشکێنێ..خەڵکى برسى تێردەکات..هەژارى ونەدارى وبێ کارى وبێ خانەو لانەیى ناهێڵێت…بەکارەبا ماڵەکان ڕووناک دەکاتەوە وخەونى لاوەکان بەدى دێنێ..ئازادى و یەکسانى ودادپەروەرى بۆ خەڵک دێنێ..خۆشگوزەرانى و خزمەتگوزارى بەخەڵکى دەبەخشێ..دەستوورو سیستەمێکى سیکولار پەسەند دەکات..حورمەت وئیرادەو بەها بۆهاوڵاتیانى کوردستان دەگەڕێنێتەوە وەک مرۆڤ دەڕوانێتە ژن وتوندوتیژى دژى ژنان ڕادەگرێت ؟!وهەزارەها ئایاو ئایاى تر وەڵام بێگومان نەخێرهیچ کام لەمانە ناکات کەواتە کێشەى خەڵک پرسى سەرۆکایەتى نیە بەڵکوپرسى خۆشگوزەرانى و خزمەتگوزارى و مافى مرۆیی یە.