هاورێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ، پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی پادشای ئوردن کرد و تێیدا “بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی تیرۆریستیی” رۆژی هەینی بۆسەر کڵێسایەکی ئوردن کرد. و تیایدا هاتووە.
بەداخەوە رۆژی هەینی، 23ی تشرینی یەکەمی 2026 لە ئەنجامی تەقەکردنی چەند چەکدارێک لەنێو کەنیسەیەک لە پارێزگای کەرەکی باشووری ئوردن، حەوت کەس کوژران و 34 کەسی دیکەش بریندار بوون.
نیگەرانیی و داخ و پەژارەی قووڵمان بەرانبەر بەو کردەوە تاوانکارییە دەردەبڕین و ڕایدەگەیەنین پێشێلکارییەکی ئاشکرای بەها مرۆییەکان و ئەو بنەمایانەیە کە ئازادیی خواپەرستی و پاراستنی شوێنە ئایینییەکان و گیانی هاووڵاتییانی سڤیل دەستەبەر دەکەن.
ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، وێرای هاوخەمیمان بۆ گەلی ئوردن لەهەمانکاتدا لە پاڵتاندا دەوەستین بۆ وەستانەوە بەرامبەر تیرۆرستان.