رۆژی دووشەممە ٢٠٢٦/١٠/٥، حزب و لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک لە بارەگای حزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دواین گۆڕانکاری و پێشنیاز و رووداوەکانی عێراق لە دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، لەگەڵ هەڵسەنگاندنی رەوشی ئەمنی پارێزگای کەرکوک.
دواي گفتوگۆیەکی تیروتەسەل سەبارەت بە کۆی پرسەکان، بەشداربووانی کۆبوونەوەکه جەختمان لەسەر ئەم داواکارییانەی خوارەوە کردەوە:
١. لە کاتیکدا پشتگیری لە راگەیاندنی سەروەریی عێراق دەكەین، جەخت دەكەینەوە که سەروەری تەنها لە کشانەوەی هێزه بیانییەکاندا کورت نابیتەوە، بەلكو پێویستی به سەروەریی یاسا و پایەندبوونی تەواو به دەستوور و كوکركردنەوەی چەک و دوورکەوتنەوە لە دەمارگیریی تایفی و پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی هەیه.
٢. نیگەرانی خۆمان بەرامبەر رووداوەکەی شارۆچکەی پردێ دەردەبرین و داواکارین ئەنجامی لێکۆلینەوەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن و لێپرسینەوەی توند لەگەڵ سەرپیچیکاران بكرێت و سزا بدرێن، داواش دەكەین لێکۆلینەوەکانی تایبەت به رووداوەکە به دادگایەکی مەدەنی بسپیردرێت.
٣. پێویسته مەترسییەکی سەرهەڵدانەوەی تیروریستانی داعش بەهەند وەرگیرین و بۆشاییه ئەمنییه کانی سنووری پاریزگای کەركوك له رێگەی پیکهێنانی هێزی هاوبەشی سوپا و پیشمەرگەوە پربکرێنەوە.
٤. داوا دەكەین دۆسیەی ئەمنی ناوشار رادەستی هێزه خۆجێيەكان بكرێت و سوپا بکشێتەوە بۆ دەرەوەی شارەکان بۆ جێجیكردنی ئەرکه سەربازییەکانی دەست لە كارووباری هاووڵاتییان وەرنادەت و له بازگەکان، گێچەڵ بە جووتیاران و كاسبکاران نەکات.
٥. سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست و خۆبەخش و کرێکارانی ڕۆژانەی حکومی لە بودجەی ٢٠٢٧ بکریەن به هەمیشەیی.
٦. لەبەرئەوەی نرخی ئەمپێرى ئەم مانگه بارگرانییەکی زۆری بۆ سەر شانی هاووڵاتییان دروستکردووە، داواکارین ڕەچاوی دۆخی ژیان و گوزەرانی خەلک بکرێت و نرخی ئەمپێر به خێرایی کەم بكرێتەوه و ئەركی بەریوبەرایەتی بەرەهمه نەوتییەکانى کەركوکیشە گاز بۆ مۆلیدەکان دابین بکات.
٧. گەرمترین پیرۆزبایی دەستپێکی سالی نوێی خوێندن ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی ماندوونەناس و قوتابیانی ئازیز دەكەین، به هیوای ساڵێکی پر له دەستکەوت و سەركەوتنی گەورە هاوکات، داوا له وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكەین که ئاوڕی جدی لە بەشی خوێندنی کوردی بداتەوه و گرنگیی تەواوی پێ بدات، لەبری فەرامۆشکردنی.
حزب و لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک
110