لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ زانکۆی شیکاگۆ: کەمخەوی ئارەزووی سێکسی لاواز دەکات

زانکۆی شیکاگۆ: کەمخەوی ئارەزووی سێکسی لاواز دەکات

0 تێبینییەکان 3 بینینەکان

توێژەرانی زانکۆی شیکاگۆ لە ئەمریکا ئاشکرای دەکەن، ئەوانەی کەمخەون ئارەزووی سێکسیان لاوازە یاخود بەپێی تێپەڕینی کات و بەردەوامبوونیان لەسەر ئەو خووە، ئارەزووەکەیان لاواز دەبێت.
ئەنجامەکانی توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی شیکاگۆوە ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری کۆمەڵەی پزیشکیی ئەمریکیدا (JAMA) بڵاوکراوەتەوە، پشتگیریی ئەمە دەکات کە کەمکردنەوەی خەو بۆ ماوەی هەفتەیەک بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن لای پیاوانی تەندروست بە رێژەی 10٪ بۆ 15٪. 
جگە لەمەش توێژەران روونی دەکەنەوە، تێکچوونی خەو رەنگە لای هەندێک کەس ببێتە هۆی هەندێک کێشەی ئەدای سێکسی، بەڵام تاکە هۆکار نییە، چونکە چەندین هۆکاری تەندروستی و دەروونیی دیکە تێکەڵی دەبن.
توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پەرشوبڵاویی مێشک، لاوازیی سەرنج و سەرقاڵبوونی بەردەوام بە ورووژێنەرە دیجیتاڵییەکان، لەوانەیە کاریگەری لەسەر ئامادەیی مێشک و تێوەگلانی دەروونیی پێویست بۆ وەڵامدانەوەی سێکسیی ئاسایی هەبێت.
ناوەندی هاوای بۆ تەندروستیی سێکسی لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ‘تەمەن، ناڕێکیی هۆرمۆنەکان، گوشاری دەروونی، هەندێک جۆری دەرمان و چەند نەخۆشییەکی تایبەت’ هۆکارن بۆ لاوازیی توانا و ئارەزووی سێکسی، هاوکات ناوەندەکە چەند خۆراکێک بۆ زیادکردنی ئارەزووی سێکسی وەکو ‘شاتوو، شلیک، ئاڤۆگادۆ، بادەم، هێلکە، دارچین، تەماتە، سێو، سەوزەکان، گێلاس و شووتی’ پێشنیازدەکات.
سەرچاوە: رووداو 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە