24
بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدایی مامۆستا “حسێن محەممەد بەهائەدین” ـی برای بەێزتانم بیست.
بەناوی خۆم و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و لە خانەوادەی بەڕێزتان دەکەم و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
بەهیواین ئەمە دوا خەم و ناخۆشیتان بێت، سەبر و ئارامی بگەڕێتەوە بۆتان.
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
15ی حوزەیرانی 2026