11
ژنانێكی دیکە باڵاپۆشن و پەیڕەوەی بەرنامەو ئاراستەی وڵاتانی عەرەبی و تورکیا و ئۆردۆغان دەکەن. ئەگەر دیقەت بدەین ئەوانیش جۆڕێك خۆیان جیادەکەنەوە بە جۆری بەستنی لەچکەکانیان و لاسایی ژنی ئۆردۆغان دەکەنەوە کە ئیخوانین، بەو هۆکارە ئەم جۆرەی دیکە لە باڵاپۆشی کۆدێکی دیکەی نوێی هەیە لەسەر تاسەری جیهاندا. ئەم دیاردانە پەیوەست نییە بە نەتەوەیەکی تایبەت، بەڵکو بەڕای من پەیوەستە بە باوەڕێکی توندڕەو کە شوناسی ژن دەشارێتەوە، هێزی لێدەبڕێت و دەیخاتە خزمەتی پیاوانەوە و پیاوسالاری پێ بەهێزتر دەکات.
تێگەیشتنێک دەبینم سەبارەت بەوەی نیقاب جل و بەرگی ژنی عەرەب و عەرەبستانە. من لێرەدا دەمەوێت بڵێم لە ڕاستیدا لەسەردەمی ئەمڕۆی ئیمەدا (نیقاب بەرگی هیچ ژنیك نییە)، هیچ نەتەوەیەك نییە بەدیاریکراوی، بەڵكو شوناسی گروپە توندڕەوەکانە لە هەر کوێ بێت، وڵاتانی عەرەبی بێت، یان بە ڕەچەڵەك ئەوروپی بیت و باوەڕی بەو گروپە توندڕەوانە هێنابیت کە نیقاب دروشمیان بێت، یاخود تاڵیبان لە ئەفغانستان کە زوو ژنی بەم دروشمە داپۆشی کە عەرب زمان نین، یان باکۆ حەرام لە وڵاتی نێجیریا لە ئەفریقا، یان داعش لە عێراق و سوریا، یاخود گروپە ئیسلامیە توندڕەوەکانی کوردستان بێت. من پێموایە ئەمە ئەو شوناسەیە کە ئەوان کاری بۆ دەکەن بۆ بردنە پێشەوەی ستراتیژی خۆیان وە جیاکردنەوەی خۆیان لە حزبە ئسلامیەکانی دیکە و هاندان بۆ داپۆشینی ژنان بە گشتی و کاری سیاسی خۆیانی بۆ دەکەن. ئەم هەوڵە بۆ پێدانی شوناسێكی نوێیە بۆ ژن کە خاڵیە لە خۆ بوون، بوون, شوناس, هێزی ژن..
بە ڕای من دروست نییە دەوتریت ئەمە بەرگی وڵاتانی عەرەبیە، ئەی ئەو ژنە خەباتگێرانەی تری وڵاتانی عەرەبی و ئەفغانی کە خەبات دەکەن بۆ ڕزگاری ژن لە دەست گروپە دروستکراوەکان بۆ کۆیلەیەتی ژن كیێن؟ ئەوان هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ بچوکردنەوەی ژن لە چوارچیوەیەکی دیاریکراودا لە ژێر عەبایەکدا بە ناوی ئازادی جلو بەرگەوە ژنیان خنکاندوە. ژنە عەرەب زمان و داراییەکان، نێجیریی و فارس، تورکەکان. ژنە نێجیریەکان و فارسەکان کێن و چین کە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە و خەبات دەکەن بۆ خوێندن، بۆ بەشداری، بۆ بوونی شوناس و کەسایەتی. ئایا دەکرێت شانی خۆمان بەوە خاڵی بکەینەوە هەر ئەوەندە بڵین ئەوە بەرگی ژنی کورد نییە؟ بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە بەرگی ژنە ئەفغانیەکانیش نییە،
مێژووی ئەم ناوچەیە شاهیدە کە نیقاب بەرەو نەمان دەچوو لە وڵاتانی عەرەب زمانیشدا هەتا لە وڵاتانی وەك خۆمادا بە ناوی پەچەوە لەناو چوو لە ساڵەکانی هەشتادا. لە ڕاستیدا ئەوە گروپە توندڕەوەکانن لەم سەردەمەی ئیمەدا جارێکی دیکە ئەم عەبایەیان هێنایەوە کە باشترین وەسیلەیە بۆ شاردنەوەی ژن و بێدەنگکردنی ژن، ڕازی بوونی ژن بە توندوتیژی و نایەکسانی…
ژنانێكی دیکە باڵاپۆشن و پەیڕەوەی بەرنامەو ئاراستەی وڵاتانی عەرەبی و تورکیا و ئۆردۆغان دەکەن. ئەگەر دیقەت بدەین ئەوانیش جۆڕێك خۆیان جیادەکەنەوە بە جۆری بەستنی لەچکەکانیان و لاسایی ژنی ئۆردۆغان دەکەنەوە کە ئیخوانین، بەو هۆکارە ئەم جۆرەی دیکە لە باڵاپۆشی کۆدێکی دیکەی نوێی هەیە لەسەر تاسەری جیهاندا. ئەم دیاردانە پەیوەست نییە بە نەتەوەیەکی تایبەت، بەڵکو بەڕای من پەیوەستە بە باوەڕێکی توندڕەو کە شوناسی ژن دەشارێتەوە، هێزی لێدەبڕێت و دەیخاتە خزمەتی پیاوانەوە و پیاوسالاری پێ بەهێزتر دەکات.
نووسینی: بەهار موونزیر