88
بۆبنەماڵەی هاوڕێی تێکۆشەر(نەجمەدین مامۆ)
هەواڵی کۆچی دوایی ژنە تێکۆشەر و ماندوونەناس(خاتوون سەید) مان پێگەیشت،ئەم هەواڵە لەناخەوە دڵگران وخەمباریکردین،بەناوی خۆم و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە، پرسەوسەرەخۆشیتان لێ دەکەین خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین .
خاتوون سەید،یەکێك بوو لە ئافرەتە ماندوونەناسانەی لەخەباتی شاخ و شار شانبەشانی ڕۆڵەکانی تێدەکۆشا، ماڵەکەی هەمیشە لانکەی ئێمەی پێشمەرگە بووە، قوربانیدانەکەی تا ئاستی بەخشینی رۆڵەیەکی گەیشت! ..شەهید (فەرسەت)ی قارەمان یەکێك بوو لەڕۆڵەکانی.
جارێکیتر بۆ کۆستی لەدەستدانی ئەو خاتوونە، لەپاڵتان دەوەستین .
هاوڕێتان
مام خدر
سکرتێری گشتی
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان