لاپەڕەی سەرەکی بیروڕا گژوگیاو سەوزەیان لێسەندینەوەو پیتزاو ماكدۆناڵدیان پێناساندین.

گژوگیاو سەوزەیان لێسەندینەوەو پیتزاو ماكدۆناڵدیان پێناساندین.

0 تێبینییەکان 39 بینینەکان

ئەو ڕۆژە خەڵەتێنراین

هەردی شەفیق

گژوگیاو سەوزەیان لێسەندینەوەو پیتزاو ماكدۆناڵدیان پێناساندین.

فێریان كردین ڤیتامین لەڕێگای  حەبەوە بكەینە جەستەمانەوە ، نەك لەڕێگای گژو گیاو میوەوە. 
فێریانكردیت چەوری تەندروست لەڕێگای حەبەوە بكڕیت نەك ڕوەك و تۆوی ڕوەكەوە.
فێریان كردین كەباوكت ، دایكت ساڵەهای ساڵ قنگرو گۆزروان و قارچك  و دەرزیلەو  پەڵپینەیان خواردو …لەتۆ لەشساعترو تەندروستتر بوون و تۆ شوێن قسەی ڕیكلامی تەلەفیزۆنەكە كەوتیت و تۆیان فێری كێكو شیرینی و برینجی دەنك درێژو ڕۆنی ناسروشتی و دەرمانی زەخت و شەكرەو چەوری سەر جگەركرد . 
ئەو ڕۆژە تۆ خەڵەتێنرایت وازت لەبرنجی چەڵتوك هێناو شوێن قسەی كچە ناسكو نازدارەكە كەوتیت،  كەهەموو دەموچاوی دەستكردبوو، ڕیكلامی بۆ برنجی دەنكدرێژو بۆنخۆشئەكرد ئەیوت سروشتییە.  لەڕاستیدا ئەوەی خۆت سروشتی و ئەویان نەخۆشی شەكرەو چەوری ورگ  بوو!

ئەو ڕۆژە خەلەتێنرایت كەوازت  لەجوڵەو ڕۆیشتن هێناو  نیوەی تەمەنت لەسەر تەختەخەوەكە بۆسەیركردنی ڕیكلام و زانیاری دەربارەی جۆری میكیاج و جۆرەكانی دەرمان تەرخانكرد، تۆ لەخۆتت نەپرسی بۆچی ئەوسا مرۆڤ لەمالەوە لەسەر حەسیرێك ڕائەكشا نەك قەنەفەو سیستەم  و لەدەرەوە بەپێ ئەڕۆیشت ساغ و تەندروستتر بوو؟

ئەو ڕۆژە تۆخەڵەتێنرایت كەخواردنی فاسفود(خواردنی  خێرای پیسوپۆخڵی دەرەوە) پێشكەوتنەو  لێنانی پەڵپینە لەمالەوە دواكەوتنە،  چون بۆ خواردنگە گرانباییەكان پۆزو شانازییەو چون بۆلادێیەكی دورەدەست و كڕینی هێلكەو پیاز وپەڵپینە توی شلك دواكەوتوییە، تەنانەت ئەوكاتەیش توشی شێرپەنجە بوویت بیرت نەكردەوە، تۆ خواردنێكت خوارد بەیانی هەتا ئێوارەبەیەك ڕۆن چوارفەردە پەتاتە سور ئەكراوە، بەوەی ماڵەوەت ئەوت پەتاتەی سورەوەكراو، بەوەی دەرەوەت ئەوت فینگر!
 تۆ ئەوڕۆژە فریوت خوارد وتیان ئەگەر سەگێكت لەباوشدا بێت پێشكەوتویت و مانگایەك لەحەوشەكەتدا بێت دواكەوتویت . 
مانگایەك  لەحەوشەكەتدا بەخێو بكەیت شیاكەی بەخاكەناز بماڵیت ،دواكەوتوییەو سەگێكت بەدەستەوەبێت لەدەرەوە بەدەست پیساییەكەی بكەیتە عەلاگەوە پێشكەوتووییە! 
ئەگەر لەگەڵ پشیلەكەتدا خواردن بخۆیت تۆ پێشكەوتویت و ئەگەر بەیانیان پەرداخێك شیری سروشتی لەگەڵ دایكوباوكت بخۆیت دواكەوتویت . 
ئەگەر لەباڵەخانەی هوتێلێكدا ڕەسم لەپاڵ پارچە كێكێكدا بگریت تۆ  پێشكەوتویت و ئەگەر لەكێڵگەی جوتیارێكدانانو خەیاری سروشتی  بخۆیت دواكەویت، ئەمیان  ئەبێتە قەڵەوی و زەخت و شەكرەو سەرەتان و ئەویان ئەبێتە دابەزاندن و دەرمان ! 

لەو ڕۆژەوە تۆڕوخایت كەهێلكە لەكولانە دەرهێنانت  لێبوو بەئەركێكی قورس و فێری كێك و شیرینیان كردیت لەكافێكاندا،  فێریان كردیت پەڵپینە خواردنت پێ عەیبە بێت و هەڵگرتنی حەبی زەخت وشەكرەو  قۆڵۆن ئاسایی بێت. 
فێریانكردیت  سێڵفی گرتن لەپاڵ جۆرەكانی شیرینی شانازییەو خاكەناز هەڵگرتن بۆسەوزكردنی حەوشەكەت دواكەوتوویە!
فێریان كردیتسێڵفی گرتن لەخواردنگەیەكی كەنار دەریادا پێشكەوتووییەوخواردن خواردن ژەنێو هەوای سروشتی و هاژەی چەمو ژێرسێبەری درەختدا دواكەوتووییە!

‎وایان تێگەیاندیت كچە ئەوروپییەك كەلەگەڵ سەگەكەیا پیاسە ئەكات و پیسایی سەگەكەی ئەكاتە عەلاگەوە شەوان لەبێكەسیدا ئەیباتە سەرجێگەی نوستن شارستانییەتە، بەڵام ژنێك كەمانگا بەخێو ئەكات بۆشیرو ماست و لەباوەشی مێردەكەیدا ئەخەوێت دواكەوتووییە . 

تۆ ئەوڕۆژە دۆڕایت  كەپێت وابوو لەدنیایەكی  پێشكەوتوودا ئەژیت و گەرباوكو دایكت ببەیتە خانە ی بەسالاچوان ئاساییەو  لەم سەردەمەدا كاری گرنگترت هەیە، بەڵام  سەگێك كەلەدنیاسروشتیەكەی خۆی دەرت هێناوە و ژیانی خۆیت لێسەندوەتەوە و وەك مرۆڤ ئەژی ، كاتێك ونبوو ساڵەهای ساڵ بەدوایدا بگەڕێیت، وەفاو خۆشەویستی و ئەمەكدارییە.
ئەو ڕۆژە دۆڕایت تێنەگەیشتیت لەم سەدەی قاتو قری وەفاو بەحیساب پێشكەوتنەشا سەگێكت هەبوو گوێڕایەڵ و دەستەمۆ ئیتر ئەمە ژیانێكی بێسەریەشەو پێشكەوتنەو لەگەڵ ژنێكدا وەك دوو مۆم بەسەریەكتریدا بتوێنەوە دواكەوتنە
لەحەوشەی هەریەكێكماندا بەشی ئەوەندە خاك هەبوو تۆزێك پیازو سەوزەی تێدا بچێنین و پارەی بەشێك لەحەب ودەرمانی كۆڵۆنەكەی تێدا بدەین بەتۆی سەوزەو بیچێنین و ڕێز لەڕیخۆڵەمان بگرین لەقورگمانەوە تا ڕیخۆڵە ئەستورەمان  . 
بەشی  ئەوە هەبوو دوو مریشكی تێدا بەخێو بكەیت و هێلكەی كوردی بخۆیت.
ئێستا كەتۆ پێت شەرمە بچیت گژو گیا بكڕیت و لێی بنێیت ،  ناچاریت  شەرواڵ و دەرپێكەت هەڵماڵیت بۆئەوەی عەمەلیاتی نەخۆشیەكانی قۆڵون و دەرچەی كۆمت بكەیت ، لەخۆتت پرسیوە كاتێك كەتۆ لەوڕۆژەوە نەتتوانی لەحەوشەكەتدا بەشی هێلكەو ڕۆنێك پیاز بچێنیت و فێری مریشكی دەواجین و ئاژەڵی دەواجینیان كردیت ،  فێری سلیكۆن و بۆتۆكس و نەشتەرگەریی لوتیان كردیت ، توشی چەند نەخۆشیان كردویت ؟

دوای ئەوەی تۆیان ئالودەی دەرمان، نەشتەرگەری جوانكاری، خواردنی كێك و شیرینی، پیتزاو ماكدۆناڵد  كرد، تۆیان فێری خواردنی حەبی چەوری ئۆمیگاسری و حەبی ڤیتامین و زینك كرد ، فێریانكردیت ڕیكلام لەبری ئەقڵت ئیشبكات ، دەموچاوی خۆت وسینگ و سمتی خۆت بدەیتە بەرتەقەڵ و نەشتەرگەری ، خۆیان وازیان لێهێنا،  ئێستا خۆیان كیلۆیەك تەماتەی سروشتی بەپانزە ئیرۆ ئەكڕن ، ئێستا خۆیان پرتەقاڵی سروشتی و سەوزەی سروشتی ئەكڕن ، ئێستا خۆیان ئەگەڕێنەوە بۆ لادێیەكی دورەدەست تاكو هەوای  پاكی سروشتی  هەڵبمژن و سەوزەی سروشتی بخۆن ، ئەوشتانەی كەتۆ ئەوسا هەتبوو پێت وابوو لادێییت و لەبەر خاتری دوای ڕیكلام كەوتن و شوێن قەرباڵغی كەوتن ، تەنها بۆئەوەی پێت بڵێن پێشكەوتوو سەردەمیانە ئەژیت ، وازت لێهێنا شوێن ریكلامی تەلەفیزۆنەكە كەوتیت و ئێستا ئەبێت وەكو تاقم و تفەنگ حەبو دەرمان هەڵبگریت . 
ئەزانیت  ئەوانەی تۆیان فێركرد ئێستا خۆیان ئەگەڕێنەوە بۆ ئەو ژیانەی كەتۆ لێی ڕاتكرد !

بەپارەی ئەو حەبو دەرمانەی ڤیتامین و زینك و كێك و شیرینی و ماكدۆناڵدو  دەرمانی شێرپەنجەو  خواردنی ناسروشتی و سلیكۆن و فیلەرو بۆتۆكسە ، خەریكی وەرزشن ، خەریكن لەلادێیەكی دورەدەستدا هەوای سروشتی هەڵئەمژن و هێلكەی لادێ ئەكڕن و مریشكی  سروشتی ئەخۆن !
بەپارەی ئەو حەبو دەرمانەی ڤیتامین و زینك و كێك و شیرینی و ماكدۆناڵدو  دەرمانی شێرپەنجەو  خواردنی ناسروشتی و سلیكۆن و فیلەرو بۆتۆكسە ، خەریكی وەرزشن ، خەریكن لەلادێیەكی دورەدەستدا هەوای سروشتی هەڵئەمژن و هێلكەی لادێ ئەكڕن و خواردنی سروشتی ئەخۆن !
نەخۆشی حەبو دەرمانەكەش بۆتۆ ئەنێرن!
ئێستا ئەوان وەك ژیانە  كۆنەكەی ئەوسای تۆ ئەژین كەوەك دەوڵەمەندێكی خۆراوایی ئەژیایت ، تۆش وەك  مرۆڤێكی بەڕۆبۆتكراوی هەژاری ئەوروپایی ئەژیت ، كەسەریان پڕكردوە لەڕیكلامی ماركەو تیشێرتێكی دە دۆلاری چینی بەلۆگۆی ماركەوە بە  شەش تا پانزە ئەوەندەی نرخەكەی خۆی ئەكڕێت ….
جاتۆ پێت وایە من لادێییەك ماكدۆناڵد نەخۆرم و من هەوڵئەدەم وەكو دەوڵەمەنێكی ئەوروپایی بژیم و بچمەوە سەر رێچكەی ژیانە لادێییەكەی ئەوسا ، تۆش كەیفی خۆتە وەكو مشكی تاقیگە كە ڕیكلام و خواردن و سەرەتانت لەسەر تاقیئەكرێتەوەو دەرمانەكەیت پێئە فرۆشن تا بژیت.
لەدوای پەنجا ساڵی ، بەكۆڵێ نەخۆشیەوە ئەزانیت باسی چی ئەكەم بەڵام قورسە كاتێك ئارەزوت هەیمەنەی كردوە بەسەر ئاوەزتدا قورسە لەمە تێبگەیت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە