دوابه‌دوای هه‌لبژاردنه‌كانی دوومانگی رابردوی په‌رله‌مانی فنلاند، سه‌رئه‌نجام سێ حزبی ڕاست و ڕاسیست حكومه‌تی نوێ یان پێكهینا، كه كارنامه‌و به‌رنامه‌ی ئه‌م حكومه‌ته له راستای بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ین ماف و خزمه‌تگوازریه‌كانی هاولاتیاندایه. به‌جۆریك كه بریاره له‌ماوه‌ی حكومرانیاندا بری 10 ملیارد ئیورۆ له بیمه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان كه‌مكه‌نه‌وه، بۆ پركردنه‌وه‌ی به‌شیَك له‌وقه‌یرانه ئابوریه‌ی كه به‌رۆكی به‌م حكومه‌ته گرتووه.
ڕۆشنه خه‌لكی كریكارو زه‌حمه‌تكیَشی كومه‌ڵگا باری قورسی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ده‌كه‌ویته سه‌رشان و بریاروایه كه به‌راده‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له بیمه‌و مافه‌كانی مندلانی باخچه‌ی ساوایان، قوتابخانه‌كان، گه‌نجان، مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران، بیكاران و خه‌لكی كریكارو زه‌حمه‌تكیش ببرن. كه دیاره به‌شیَك له‌م گوشاره به‌له‌به‌رچاوگرتنی پیَگه‌ی چینایه‌تی په‌نابه‌ران و خارجیان وه‌ك به‌شیك له كه‌مده‌رامه‌ترین خه‌لكانی ئه‌م كۆمه‌لگایه گۆشه‌یه‌ك له‌م هیرش په‌لاماردانه به‌رۆشنترین شیَوه به‌رۆك به په‌نابه‌ران و كۆچكردوان ده‌گریت.
بۆیه له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا بۆ تووندتكردنه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر په‌نابه‌ران ده‌ستیانداوه‌ته زنجیره‌یه‌ك هه‌نگاوی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌مه‌به‌ستی گوشارهینان و ناچاركردنیان بۆ گه‌رانه‌وه‌و بۆ ولاتانی خۆیان یا ڕوشتنیان بۆ ولاتانیكیتر. له‌مباره‌وه فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌رانی سه‌ر به وه‌زارتی كۆچبه‌ران له‌به‌رواری 16 / 6 / 2015دا هه‌ستاوه به ناردنی ئاگاداریه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ئیقامه‌ی( ب )یان هه‌یه. له‌م نامه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یاساوریساكانی فنلاند له‌سه‌ره‌تای مانگی حه‌وته‌وه گۆرانیان به‌سه‌ردیت و ئه‌گه‌ر له پولیس مۆله‌تی مانه‌وه‌تان دریَژنه‌كرایه‌وه ئه‌وا ده‌بیَت ئه‌م ولاته جیَبهیلن و ئاره‌زومه‌ندانه بگه‌رینه‌وه ولاتی خۆتان. ئه‌گه‌رچی ئه‌م نامه‌یه روو به‌هه‌موو په‌نابه‌رانیكه كه ئیقامه‌ی (ب)یان هه‌یه، به‌لام ئه‌وه‌ی جیگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌مان نامه‌دا به‌رۆشنی ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌حالی گه‌رانه‌وه بۆ باكوری عیراق ریكخراوه‌ی نیونه‌ته‌وه‌ی كۆچبه‌ران ( ) خزمه‌تگوزاری كاركردن بۆ گه‌راوه‌كان پیشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌كاتیكدایه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند سالی رابردودا زیاتر له 6 هه‌زار په‌نابه‌ری كوردزمان گه‌رانیراونه‌ته‌وه‌و تا ئیسته‌ش ته‌نیا یه‌ك كه‌س به‌هرمه‌ند نه‌بوو له هیچ جۆره قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك!
كه دیاره مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌م هه‌نگاوه جگه له‌وه‌ی ئاراسته‌ی سه‌ره‌كی قوربانیانی ئه‌م هیرشانه دیاری ده‌كات كه په‌نابه‌رانی كوردزمانه،هاوكات په‌رچه‌كرداریَكیشه له‌به‌رامبه‌ر به‌هاتنی په‌نابه‌رانی كوردزمان، كه به‌هۆی باری نائه‌منی كوردستانه‌وه له یه‌ك سالی رابردودا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو روویان كردوه‌ته فنلاند. بۆیه له راستیدا ئه‌م هه‌نگاوه جیاواز له‌وه‌ی هیَرشیَكه بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی كوردزمان هاوكات هه‌ره‌شه‌یه‌كیشه له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌رئیسته به‌ریَوه‌ن و بۆ فنلاند به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهینانی مافی په‌نابه‌ری .
ئه‌مه له‌كاتیكدا كه هه‌نگاویكیتری حكومه‌تی فنلاند دژ به په‌نابه‌ران بریتیه له‌وه‌ی كه‌سانیك كه تا ئیسته خیزانه‌كانیان نه‌هاتووه‌ته فنلاند له‌ئیسته‌دا زۆریكیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه داواكاریه‌كه‌یان ڕه‌دكراه‌ته‌وه به پاساوی ئه‌وه‌ی كه ده‌بیت كارتان هه‌بیت و بتوانن ده‌رامه‌تی بژیوی ژیانتان مسۆگه‌ر بكه‌ن. ئه‌م دوو هه‌نگاوه جیاوازله‌وه‌ی كه پیشلیكاریه‌كی ئاشكرای ڕیَكه‌وتنامه نیوده‌وله‌ت‌یه‌كانه هاوكات پیچه‌وانه‌ی یاساوریساكانی فنلاند خۆشیه‌تی ونابیت به‌هیچجۆریك قبولبكریت! بۆیه له‌مباره‌وه فیدراسیونی سه‌راسه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له فنلاند بانگه‌وازی هه‌موو په‌نابه‌ران ده‌كات كه به‌هیچ جۆریك مل به‌م پیشیلكاریه نه‌ده‌ن و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆتان ده‌ربرن و به زووی په‌یوه‌ندی بكه‌ن به سكرتاریه‌تی فیدراسیونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه رینمای پیویستان بخاته به‌رده‌ست و له نه‌خشه‌و به‌رنامه‌كانی خۆی ئاگادارتان بكاته‌وه. به‌دلنیای له ریگه‌ی یه‌كگرتووی و هاوده‌نگیمانه‌وه ده‌توانین له‌مبه‌ریكی به‌هیز دژ به‌م بریاره‌ی حكومه‌تی فینلاند دروست بكه‌ین بۆ پاشه‌كشه پیكردن به‌م بریاره‌و به ده‌ستهینانی مافه‌كانی خۆمان. به‌دلنیای له‌مباره‌وه زۆریك له حزبه سیاسی و ریكخراوه كریكاری و ئینساندۆسته‌كان و خه‌لكی فنلاند پشگیری له ماف و داواكاریه‌كانمان ده‌كه‌ن و ده‌توانین له ری یه‌كگرتووی یه‌یكخستنی ده‌نگی خۆمانه‌وه پاشه‌كشه به‌م سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌ی حكومه‌تی فنلاند بكه‌ین!
به‌ها عمر”ریبوار عارف”فیدراسیونی سه‌راسه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له فنلاند: