پلانگێڕییەکەی دیلکردنی بەڕێز”عەبدوڵا ئۆجەلان”لە”ئۆکتۆبەری١٩٩٨”بەدەرکردنی لەسوریا دەستیپێکردو لەدوایین هەنگاویشدا لە (نایڕۆبی پایتەختی کینیا)دا دەستگیرکرا. ئامانجی سەرەکی دیلگرتنەکە، لەلایەن لێژنەی ئەمنی ناتۆو دەزگای مۆسادی ئیسرائیل.
ئەو وڵاتانە مەزەندەیان دەکرد بەدەستگییرکردنی”ئۆجەلان”، پارتی کریکارانی کوردستان (PKK)، تەفروتونا دەبێ ولەلای دیکە کاریزمایی وجەماوەری نامێنێ وزەمینەسازی دەبێ بۆ بەهێز بوونی ڕۆڵی “مەسعود بارزانی وجەلال تاڵەبانی”، وەک دوو سەرکردە لەسەرتانسەری کوردستان، پێگەیان بەهێز دەبێ. ئەو ڕۆڵدانەش بەو دوو سەرکردەیەی باشووری کوردستان وئاشتکردنەوەیان لەواشنتۆن ١٩٩٨وبەسەرپەرشتی”مادلین ئۆلبرایت”ی رەچەڵەک جوو و وەزیری دەرەوەی ئەمریکە، بۆ ئەوە بوو، لەلایەک دەستەمۆی جولانەوەی نیشتیمانی کوردستانی بکرێت ولەبندەستی خۆیان بمێنێتەوەو هێزێکی کاریگەری وەک ئاپۆچی نەبێتە داینەمۆی بەهێزی داخوازی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان لەدەرەوەی یارییەکانی ناتۆو ئیسرائیل وترسەکەی تورکیش بڕەوێنەوەو ئیتر مەترسییەکان لەبندەستی خۆیان دەبێت. بەدیلگرتنی ئۆجەلان دوو شت بۆ ناتۆ بەدەر کەوت:
_ لەگەڵ گەیشتنی هەواڵی دەستگیرکردنی بەڕێز”عەبدوڵا ئۆجەلان”رێکخستنەکانی PKK)) وەک بروسک ئاسا لەماوەیەکی یەکجار کورتخایەندا، کە هێشتا ئۆجەلان بە ئاسمانەوە بوو لێ ئاگاداربوونەوەو(ئەو دەستە دەشکێنین کە دەست بۆ ئۆجەلانی بردەوە)و بڕیاری هاتنە سەرجادەو هێڕشکردن وهەڕەشەکردن لەبەرژەوەندیی وهێمنی ئەو وڵاتانیان دا کە بەشداری دەستگیرکردنەکەیان کردبوو.
_ گەلی کوردستان لەهەموو پارچەکان وشوێنی هەبوونیدا تێکڕا بەدەنگ هاتن ووەک شکۆشکاندنێکی نەتەوەیی لەو دەستگیرکردنەیان نۆڕی .یانی تەنیا بەسەرکردەیەکیPKK))و باکووری کوردستانیان سەیر نەکردو تێکڕایان هەر یەکە بە جۆرێک دەنگیان هەڵبڕی و( یەکێتی نەتەوەیی کوردستانیان) بەرجەستەکرد لەبەرهەڵستی وپەرچەکرداری دژ بەو دیلکردنە.
ئەو کات مادلین ئۆلبرایتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکەوهەندێ لەلێپرسراوانی دیکەو مێدیاکانی ئەوروپی سەرسوڕمانی خۆیان بەو دەستوبردەی رێکخستنەکانی PKK))و پشتیوانی گەلی کوردستان لەئۆجەلان بەسەر سوڕمانەوە باس کرد. گەلی کوردستان ورێکخستنەکانی PKK)) خاوەنداریەتی بە هەموو تواناوە شکۆی نەتەوەیی خۆیان کردو زۆر بەتووندی بەرەنگاری دوژمنانیان بوونەوە.
ئیستاش ئۆجەلان ئەسیری دەستی ناتۆیە بەڵام بە پاسەوانی و شوێن زیندانی(ئیمرالی) تورکیاو گۆڕینی بڕیاری لەسێدارەدانیشی هەر بە فشاری ناتۆو ئیسرائیل بووە. ئۆجەلانیش لەزیندانەدا ئەو کات لەنوسینێکیدا دەڵێ”یەکەم کەس کە دوای گەیشتنم بەئیمرالی سەردانی کردم، کەسێک بوو بەناوی مافی مرۆڤەوە هاتبوو، بەڵام تێگەیشتم کەسێکی هەواڵگری ناتۆیەو هەندێک لە راستیەکانی بۆ درکاندنم”. ئیتر بەدەستگیرکردنی ئۆجەلان نەمەبەستیناتۆ و نە مەبەسرتی تورکیا هاتە دی.
دوای نزیکە لەچوارێگە سەدەیەک لەهەمان کاتی هەڕەشەکردنی لەسوریادا(ئۆکتۆبەر)، نەتەوەپەرسترین سەرکردەی تورک”دەولەت باخچەلی”داوای بەردانی ئۆجەلان وراگەیاندنەوەی پرۆسەی ئاشتەوایی جاڕ دایەوە لەگەڵ فراکسیونی”دەم پارتی”، لەبەرلەمانی تورکیا. ئەگەر بە وردی لەقسەکانی باخچەلی ورد بینینەوەو وەک خۆی هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین، لەراستیدا نەداوای ئاشتەواییەو نەئازادکردنی ئۆجەلانە، بەڵکو پیلانگێڕیەکی تازەیە بۆ هەمان مەبەستی دەستگیرکردنی وبەڕاشکاوی باخچەلی دەڵێ(بانگێشی ئۆجەلان بۆ بەرلەمان بکرێ وجاڕی راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەیPKK)) چەکفڕێدانی قەندیل وتەواوی گریلاکانیان بکات). ئەرێ ئەوە خۆ بەدەستەوەدانە یان ئاشتەواییە!؟، ئەگەر PKK))و قەندیل وچەکی گەریلا نەبێ تورکیا چ منەتێکی لەکوردستانیان هەڵدەگرێ وکوشتاری دۆڵی زیلان ودەرسیم وڕۆبسکێ…..) دڕانەتر دوبارە دەکاتەوە.هەربۆیە بڕیاردەرو ناوەندەکانی ئەو پارتPKK)) بەسستی وساردی ئەو هەنگاوەی دەوڵەتی تورکیان وەرگرت ولەپەیامەکەی ئۆجەلانیش هەستی پێ دەکرێ”ئەگەر زەمینەسازی بکەن، لەتوانامدایە رۆلی خۆم ببینم”.
ئەوەی مەبەستە، دوای هەموو فشاری سیاسی وهێڕشی سەربازی ناووناوتۆرە دۆزینەوە بۆ ئەو جولانەوە ئاپۆچییە، ئێستا ئەوەی بەچەک وپشتیوانی نێودەوڵەتی ناتۆ بۆیان نەکرا، دەخوازن یاریەکی دیکە ئەنجام بدەن وبە ناوی ئاشتەوایی وچارەسەری دۆزی کوردستان یاری لەسەر”درز خستنە نێو قەندیل وئیمرالی”و”پەرتکە زاڵبە”بەرجەستە بکەن. هێندە کۆلەوارو گەمژەن، لەوە نەگەیشتوون، ئۆجەلان وقەندیل، دوو توخمی یەک جەستەی فیکری ئاپۆچیەتن. چونکە ئۆجەلان ئێستا هەر سەرکردەو بیروباوەڕو ڕێکخستن وهێزی گەریلایی نییە بەڵکو ئیرادەی کوردستانی ومیتۆدی شۆڕشگێڕی وهێزی مۆڕالی نەتەوەیەکەو لێکتر جیا ناکرێتەوەو ئاپۆچیەت وقەندیل دوو هێزی بەیەکەوە تێکهەڵکێشراوی ناو یەک پرۆسەن نە درزی دەکەوتێ ونە بێی یەک دەتوانن بە زیندووویی بمێنەوە.