دڵخۆشی شتێك نییە روبدات و بەسەرتدا بێت، بەڵكو لەدەستی خۆتدایە و بە پێی بیركردنەوە و كاردانەوەكانتە بۆ هەر شتێك كە روبەڕوت دەبێتەوە، ئەگەر دڵخۆشی هەمیشەییت دەوێت، پێویستە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكەیت.
1. هەمیشە لەبیرت بێت هیچ كەسێك نییە لەسەر زەوی كێشەی نەبێت، تۆ تاكە كەس نیت كە كێشەت هەیە.
2. ئاڵنگاری و بەربەستەكانی ژیان بەشێكە لە ژیان، تەنها كەسێكی مردو هیچ ئاڵنگارییەك و سەختییەكی روبەڕو نابێتەوە.
3. هیچ كێشەیەك نییە چارەسەری نەبێت، چارەسەر هەیە بۆ هەمو ئەو كێشانەی پێیدا تێپەڕ دەبیت.
4. ئەو وێنایەی تۆ بۆ خۆتت دروستكردوە لە مێشكی خۆتدا، ئەو وێنایەتە كە دەبێت بەڕاستی، هەربۆیە وێنای خۆت بكە بە كەسێكی بە بایەخ و گرنگ.
5. گرنگی بەو كەسانە مەدە كە لەبارەی تۆوە دەدوێن.
6. هاوڕێیەتی راستەقینە دوستبكە، لەگەڵ كەسێك كە لە كاتی ناخۆشیدا بتوانێت بە پێكەنینت بهێنێت.
7. با كاتی بەتاڵت نەبێت، هەمیشە خۆت سەرقاڵ بكە بەو كارانەی كە ئارەزوت لێیەتی یان خەونی تۆن.
8. تا لە ژیاندا بیت، واتە هیوایەك هەیە بۆئەوەی بەسەر ئازارەكانتدا زاڵ بیت.
9.ژیان سەركێشییە، تا سەركێشی نەكەیت، ناتوانیت بگەیت بەوەی دڵت دەیەوێت.