لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و (KNK) کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و (KNK) کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان
رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (١٦\٧\٢٠٢٤) وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ( KNK) بە سەرۆکایەتی و ( ئەحمەد قەرەموس ) هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی وەفدێکی یاوەری، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کە شاری هەولێر کرد لەلایەن هاوری مام خدر سکرتێری گشتی و دەستەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
لەدیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوایین پیشهاتەکانی باسیلێوەکرا و لەشکرکێشی و هێرشی بەردەوامی دەوڵەتی تورکیا و بەزاندنی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق تەوەرێکیتری گفتوگۆکان بوون.
هەردوولا کۆک بوون لەسەر یەکریزی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان بۆ وەستانی ئەو لەشکرکێشیانە و بۆردومانە بەردەوامەکان .
جێگای باسە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، لەگەڵ دەستپێکی ئەو لەشکرکێشیەی ئەو دواییانەی دەوڵەتی تورکیا رایگەیاندووە ( ئۆپراسیۆنی تورکیا لە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوێکی مەترسیدارە ووەک چۆن لە رابردوودا بە ڕاشکاوی دژ بە ھەر جۆرە لەشکرکێشیەک بووین، دژ بە خاکی ھەرێمی کوردستان، وە پێمان وابووە کە کێشە و گرفتەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بە شەڕ و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن چارەسەر ناکرێت، بە پێچەوانەوە گشت لایەک تێیدا زەرەرمەند دەبێت و کێشەکان قوڵتر و ئاڵۆزتر دەکات.
بۆیە ئێمە جەغت دەکەینەوە کە تاکە ڕێگا بۆ سەقامگیری ناوچەکە بە گشتی و تورکیا و عێراق و کوردستان بە تایبەتی، گەڕانەوەیە بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان .)
لەکۆاتاییدا وەفدی میوان بە گەرمی بەڕێکران .
0 FacebookTwitterPinterestEmail