پڕۆفیسۆر “جۆناسان هایدت” کە پسپۆڕیەکەی لە ” دەروناسی و کۆمەڵناسیە”ومامۆستایە لە زانکۆی نیویۆرک، کتێبێکی تازەی دەرکردووە بە ناوی “نەوەی دڵەڕاوکێ” ئەم کتێبە فۆکس دەخاتە سەر کاریگەری ئامێرە ئەلیکترۆنییە مۆدێرنەکان بە تایبەت مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەرەکانی ئایپاد لەسەر لەسەر تەندروستی دەروونی و ژیانی کۆمەڵایەتی کوڕان و کچانی نەوەی نوێ.
لەم کتێبەدا؛ جۆناسان کۆڵێك لە ئامار و بەڵگەی بەڵگەدار دەخاتە ڕوو کە یەکتر دەبڕن کە ئاماژەن کە گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی و چەشنی “پەتا” لە ئارادایە لە زیادبوونی ڕێژەی (دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، تەمبەڵی، لەدەستدانی ئارەزوو، زیانگەیاندن بە خود، و حاڵەتی خۆکوشتن لە نێوان هەرزەکاران لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان). لە بەرامبەریشدا دابەزینی بەرچاو لە ئارادایە لە هێزو لە کارامەیی کۆمەڵایەتی و توانای پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەوانی تر لەنێو نەوەی نوێدا، ئەم پەتایەش لە سەرەتای دەیەی دووەمی سەدەی ئێستادا (سەرەتای ساڵی ٢٠١٠) وەکو شەپۆڵێکی بەردەوام وا تەشەنە دەکات.
جۆناسان دەڵێت ئەم مێژوە گرنگە پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی مۆبایلە زیرەکەکانەوە هەبووە، و فراوانبوونی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نەوە نوێیەکان لە ئینتەرنێتدا، هاوتەریب لەگەڵ دابەزینی ڕێژەی یاریکردن بە ئازادی کە هەرزەکاران چێژیان لێ وەردەگرن بەهۆی مەیلی دایک و باوکانەوە بۆ ئەوەی نەهێڵن کوڕ و کچەکانیان لە ترسی بڵاوبوونەوەی تاوان و ماددە هۆشبەرەکان بە ئازادی بگەڕێن وایکرد بە شێوەیەکی سەرەکی تەکنەلۆژیا ببێتە سێنتەری جیهانی مناڵ و هەرزەکاران.
بە گوتەی جۆناسان ، پێشەنگانی پیشەسازی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی، کە نوخبەیەکی ئەمریکین لە کەشوهەوای کۆتایی شەڕی سارد لەگەڵ ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت (١٩٩١) بەمتمانەو زیادەڕەویەکی زۆرەوە وەکو پاڵەوانی ئەفسانەکان کەوتنە موژدەیبەخشین،کە هیچ ڕێگرییەك نییە، تا قازانج لە دامەزراندنی ئەو شتە بکەن کە دواتر بە دونیای ئینتەرنێت ناسرا، واتە جیهانی مەجازی نوێ،کە پڕبوو لە بەڵێن ، کە ئەوان دەتوانن کۆمەلگەی مرۆڤایەتی گۆڕانکاری پۆزەتیڤی بە دیاری بۆ بهێنن!
بەرهەمەکانی ئەم قۆناغە نەک هەر هەستی گەورەکانیان بۆ جیهان گۆڕی، بەڵکو کاریگەری لەسەر منداڵان و هەرزەکاران هەبوو کە بەهۆی گەشەکردنی بایۆلۆجی خۆیانەوە، لە قۆناغەکانی ناسکی و ناسەقامگیری دەروونیدا دەژین کە وایان لێدەکات هەویرێکی شل و شلۆق بن بەدەستی جۆرێک لەسەرمایەداریی بێ سنوور وجیهانی، بە تایبەتی کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیایانەی کە بەرپرسیارن لە گەندەڵکردنی دەروونی کچان وکوڕانی هەرزەکار. بە شێوەیەکی سەرەکی مێینەکان، بە پێچەوانەی بەرهەمهێنەرانی یارییە ڤیدیۆییەکان کە دەست بە دەست لەگەڵ سایتە پۆرنۆگرافییەکان، لە ڕێگەی ئەلگۆریتمێکی بەهێزەوە دەستیان بەسەر لەناوبردنی تەندروستی دەروونی هەرزەکارانی نێردا گرتووە کە توانای ئەوەیان هەیە گەنجان لە قووڵایی ئالوودەبوون بە ناوەڕۆکدا بخەنە تەڵەوە !
جۆناسان، لە کتێبی پێشووی خۆیدا بە ناوی “نازکردنی عەقڵی ئەمریکی” دەستی بە بەدواداچوونی ئامارەکان لەسەر تەندروستی دەروونی هەرزەکارانی ئەمریکی کردووە، دەڵێت، نیشانەکانی گۆڕانکاری لە ئاستی ئازارە دەروونییەکانی گەنجان لە سەرەتای ساڵی 1999دا بە شێوەیەکی سنووردار هەیە سەدەی بیست و یەکەم.بەڵام دەیەی دواتر، واتە لە ساڵانی ٢٠٠٠ – ٢٠١٠، شایەتی بەرزبوونەوەی خێرای بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییە کەسییەکان بوو لەگەڵ فراوانبوونی بنکەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت و سەرهەڵدانی یەکەم مۆدێلی بەرنامەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (فەیسبووک ٢٠٠٤ و تویتەر ٢٠٠٦) ، و لە ساڵی ٢٠١٠ گەیشتە لوتکە بە خستنەبازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان کە کامێرایان تێدایە کە ڕێگە بە گرتنی سێڵفی دەدات، و دواتر کۆمپانیای زەبەلاحی “فەیسبووک” ئەپڵیکەیشنی “ئینستاگرام”ی قووت دا، کە بووە بەناوبانگترین بەرنامە لەو سەردەمەدا لەنێو هەرزەکاراندا.
لەم قۆناغەدا بۆ هەرزەکاران وێنەیەکی سێڵفی بوەتە پێوەر بۆ سەرکەوتنی هەرزەکاران لە ژینگەی کۆمەڵایەتی خۆیاندا زیاتر پەیوەست بووە بە توانای خۆیان بۆ پێشکەشکردنی خۆیان بۆ کەسانی دیکە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی پەیوەندی مەجازییەوە، و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خۆ لە ڕێگەی قبوڵکردنی خێرا لەم نامۆ بوونەدا لە ڕێگەی “لایک”ەوە!
جۆناسان پێی وایە ئەمە وایکردووە هەرزەکاران زۆربەی ڕۆژەکانیان و هۆشیارییان بە بەڕێوەبردنی تایبەتمەندییەکانی وێنە کەسییەکانیان لە سایتە مەجازییەکان بەسەر بەرن، تا ئەو ڕادەیەی کە نزیکەی نیوەی هەرزەکاران لە ئەمریکا بەردەوام بە ئینتەرنێتەوە دەمێننەوە کە لە هەندێ حاڵەتی تۆمارکراوەدا گەیشتۆتە ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، جۆناسان بە پشت بەستن بە ئاماژەی یەکلاکەرەوە کە بەسەربردنی زیاتر لە 5 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا لە سۆشیال میدیا دەبێتە هۆی خەمۆکی کلینیکی توند لە لانیکەم لەسەدا ٤٠ی حاڵەتەکاندا، بە تایبەت لە نێوان کچانی هەرزەکاردا، ئەم حاڵەتەش لە ساڵی ٢٠١٠ەوە بە ڕێژەی لەسەدا ١٣٤ بەرزبووەتەوە، حاڵەتەکانی خەمۆکی کلینیکی لەسەدا ١٠٦، نەخۆشی بێئاگایی لە خواردن لە سەدا سەد، حاڵەتەکانی تێکچوونی چالاکیی زۆر کەمی سەرنج لە سەدا ٧٢، شیزۆفرینیا لەسەدا ٦٧، نەخۆشی دوو جەمسەری لەسەدا ٥٧، و ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لەسەدا ٣٣.
جۆناسان پێی وایە ئەم شەپۆلە لە پەتا بە شێکی پەیوەندی بەو زەمینەیە هەیە بەپیتی لە مەیلی دایک و باوکانی هاوچەرخ بە تایبەتی لە(لە ڕۆژئاوا) بۆ زیادەڕۆیی لە سەرپەرشتیکردنی هەموو لایەنەکانی ژیانی منداڵەکانیان کە نههێلن بچنە دەرەوەو تیکەڵ بە چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بن و هەردەم لە بەرچاوی خۆیان بن، کەئەمەش بێبەشیان دەکات لەو ئەزموون و لێهاتووییانەی کە پێویستیانە بۆ پەرەپێدانی نەرمی و شارەزایی زیاتر کە پێویستن بۆ داهاتوویان، لە ئەنجامدا پاڵیان پێدەنێت بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر لەبەردەم شاشەکاندا بەسەر بەرن (بە هەموو فۆرمەکانیانەوە)، لە جیاتی ئەوەی ببنە مرۆڤی کۆمەڵایەتی ئاسایی!