هونه‌رمه‌ند دڵنیا ڕه‌زازى له نوێترین دیمانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕى ئێن ئاڕ تى دوو كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌ى ئاشكرا كرد ئه‌و هونه‌مه‌نده ئه‌مڕۆ كلیپه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه
له لێدوانیكدا هونه‌رمه‌ند دڵنیا ڕه‌زازى وتى نوێترین كارى هونه‌ریم بڵاو كردنه‌وه‌ى كلیپێكه به ناوى( كه‌ى شه‌و دادێ)، ئاواز و هۆنراوه‌ى هونه‌رمه‌ند موحسینى حوسێن پوور ئاماده‌ى كردووه و دابه‌شكردنى موزیكى پیدرام شه‌هلایی و فه‌رهادى حوسێن پوور كردویانه.
به‌رهه‌مه‌ى دڵنیا له سوید له‌لایه‌ن ستافێكى سویدی كارى بۆ كراوه و ئه‌مرۆش به بۆنه‌ى ڕۆژى ڤالانتاینه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌ى بۆ یه‌كه‌مجار بڵاوكرده‌وه.
گۆرانیبێژ دڵنیا ڕه‌زازى خاوه‌نى ته‌نیا ئه‌لبوومێكه كه به‌رهه‌مێكى ته‌واو نه‌كراوى هونه‌رمه‌ند “مه‌رزیه فه‌ریقى” بوو، دوایین كارى هونه‌رى بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مێك بوو له ساڵى 2015 به ناوى ” له‌و ڕۆژه‌وه” كه بۆ ساڵ یادى كۆچى دوایى دایكى وتبووى.