لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بۆردومانەکانی هەرێمی کوردستان، پێشهاتێکی مەترسیدارە و بە توندی ئیدانەی دەکەین.

بۆردومانەکانی هەرێمی کوردستان، پێشهاتێکی مەترسیدارە و بە توندی ئیدانەی دەکەین.

0 تێبینییەکان 12 بینینەکان

لە رێگەی درۆنەوە ماوەیەکە هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان،بەو هٶیەشەوە ترس و دڵەراوکێی لای خەڵک دوورستکردووە ژیان و ئەمنیەتی کۆمەڵگای خستۆتە ژێر مەترسییەوە و سەروەری خاک و سیادەی دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەخەنە ژێر پرسیارەوە، ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان وێڕای ئیدانەکردن و شەرمەزارکردنی ئەو کارە تیرۆریستیانە. لەهەمانکاتیشدا داوا دەکەین هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی سنورێک بۆ ئەو هێرش و پەلاماردانە بۆ سەر خاک و سیادەی عێراق دابنێن،لەکاتێکدا بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان  کراوەتە بیانووی ئەم جۆرە بۆردومانانە.

مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
سەرەتای جانیوەری ٢٠٢٤

0 FacebookTwitterPinterestEmail