به‌گوێره‌ی ئاماری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لەھەرێمی کوردستان، له‌ساڵی 2023دا 21 هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان کۆچیانكردوه بۆ ئەوروپاو 37 كۆچبه‌ری كوردیش لەو ڕێگەیه گیانیان لەدەستداوە.
بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لەھەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه لەکۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری كۆچكردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی بۆ ئه‌وروپا ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، له‌ساڵی 2023دا، 21 هەزار كه‌س له‌هەرێمی کوردستانه‌وه به‌ره‌و ئەوروپا کۆچیانكردوه.
وتیشی، “له‌و 21 هەزار كۆچبه‌ره‌ی ئه‌مساڵ له‌هەرێمی کوردستانه‌وه ڕویان له‌ئەوروپا كردوه، سێ هه‌زارو 400 کەسیان خەڵکی سنوری ئیداره‌ی ڕاپەڕین بون”.
له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌ڕێگه‌ی گه‌یشتنیان به‌هه‌نده‌ران بونه‌ته قوربانی، بەکر عەلی وتی، “ئه‌مساڵ 37 كۆچبه‌ری كورد لەڕێگەی هه‌نده‌ران گیانیان لەدەستداوە. ژمارەیەکی زۆری کۆچبەریش لەسنوری بیلاڕوسیاو چەند وڵاتێکی تر لەزینداندان”.