رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی( 21/12/2023) بە داوەتێکی فەرمی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداریکرد لە مەراسیمی دەستپێکی گۆنگرەی یەکەمی پارتی دیموکراتی تورکمان لە شاری هەولێر.
جێگای باسە هاوڕێ مام خدر وێڕای سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی پارتەکەیان بۆ خواستن لەهەمانکاتدا جەخت لەسەر پەیوەندی برایانە و مێژووی نێوان هەردوولا کرایەوە، لای خۆشیانەوە بەشداربووانی کۆنگرەی پارتی دیموکراتی تورکمان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە بەشداری هاوڕێ مام خدر لە دەستپێکی کارەکانی کۆنگرەکە .