25/8 ی هه‌مووساڵێك یادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان وه‌ك رێكخستنێكی سیاسی و مه‌ده‌نی له لایه‌ن ئازادیخوازان و خه‌باتگێرانی دیموكراتخواز به‌رز راده‌گیرێت .
له ساته‌وه‌ختێكی ناله‌باردا كاتێك كوردستان، شه‌رێكی بێ ئامان به‌رۆكی گرتبوو ده‌یان هه‌زار لاوی ئه‌م نیشتیمانه بونه قوربانی شه‌رێكی خۆبه‌خۆی بێ ئه‌نجام ،له‌و كاته‌دا و له هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی مێژوویی و له‌پێناو ته‌سك كردنه‌وه‌ی بازنه‌ی شه‌ڕو فراوانكردنی بازنه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان بۆ چه‌سپاندنی (ئاشتی , دیموكراتی , دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ) ، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان راگه‌یاندرا .
ئه‌مرۆ كه‌یادی 25 ساڵه و یۆبیلی زیوینی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه ،وێرای پیرۆزبایمان له خۆمان و ته‌واوی ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ،پێمان وایه به‌جۆرێكی تر نیشتیمانه‌كه‌مان كه‌وتۆته ناو پیلانی داگیركه‌ران و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان، كه ڕوبه‌ڕوی به‌سه‌ربازگه كردنی خاكی نیشتیمان له‌لایه‌ن ئۆردوی داگیركه‌ران ،له‌لایه‌ك و برسی كردنی گه‌ل له‌ئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی به‌رێوه‌بردن و حوكمرانی به‌جۆرێك كه ژیانكردن بۆ هاونیشتیمانیان بۆته كارێكی تاقه‌ت پروكێن . بۆ وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی ئه‌م نه‌هامه‌تیانه، بزووتنه‌وه‌كه‌مان تێده‌كۆشێت له‌پێناوگردبوونه‌وه‌ی ته‌واوی لایه‌ن و گروپ و هێزه چه‌په‌كان و ئازادیخوازانی كوردستان بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی خه‌ونی داگیركه‌ران و گرتنه‌به‌ری هه‌رجۆره ڕێوشوێنێكی دروست بۆ كۆتایی هێنان به له‌شكركێشی داگیركارانه‌ی سه‌رخاك و وڵات .
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان پشتیوانی له‌هه‌ر هه‌وڵ و ده‌نگێك ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادی خه‌ڵكی كوردستان ،به‌تایبه‌ت ئه‌و ناڕه‌زاتیانه‌ی قوت و شایسته‌ییه‌كانیان ده‌كرێت، به ڕه‌وای ده‌زانیین و داواده‌كه‌ین، حكومه‌تی هه‌رێم رێز له‌و داوایانه بگرێت و داخوازیه ره‌واكان جێبه‌جێ بكات .
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ،پشتیوانی له پرۆژه‌ی چاكسازی ئابووری ده‌كات و به هه‌وڵێكی گرنگی ده‌زانێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی داهات ، به‌ڵام پێویسته ئه‌و چاكسازیه،به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان بگرێته‌وه ،وه‌ك نه‌وت و گاز و خاڵه سنوورییه‌كان و داهاته جۆربه‌جۆره ناوخۆییه‌كان ، نه‌ك ده‌ستبردن بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ، پێویسته مه‌رزه‌كان چاودێری بكرێن له‌لایه‌ن كه‌سانی دڵسۆز و رێگری بكرێت له هێنان و بردنی قاچاغ و كه‌لوپه‌لی ماوه به‌سه‌رچوو .
گه‌نده‌ڵی كه‌ته‌واوی جومگه‌كانی به‌رێوه‌بردنی گرتۆته‌وه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی تووشی داهێزران كردووه . رووبه‌رووبونه‌وه‌و سزادان و ئاشكرا كردنیان ،ئه‌ركی له پێشینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه كه‌ده‌بێت پاكتاویان بكات و یه‌كه‌م هه‌نگاوی رێره‌و كردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی حكومه‌ته و دڵنیایی هاونیشتیمانیان له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات .
له 25ی هه‌شت یادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان دا ، داواده‌كه‌ین ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی میدیای و رۆژنامه‌وانی به‌رته‌سك نه‌كرێته‌وه ، یاساكانی ئه‌م بواره به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت و هه‌وڵ بدرێت له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كاندا مامه‌ڵه له گه‌ل میدیادا بكرێت .
– پیرۆزبێت ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان.
– به‌ڵێ بۆ ژیانێكی ئاسووده و پڕ كه‌رامه‌ت بۆ هاوڵاتیان .
– بژی ئاشتی و ئازادی و پێكه‌وه‌ژیان .
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
25/8/2020