لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ساڵرۆژی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پیرۆز دەکا

حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ساڵرۆژی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پیرۆز دەکا

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان
لە ساڵیادی دامەزراندنیدا، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێر و مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان دەکات
بەڕێز: هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
بەڕێز: مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
بە بۆنەی یادی 28 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتیگ گەلی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین‌ و هیوادارین ئەم یادە هاندەر بێ بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و بەرەو پێشبردنی خەبات لەپێناو بەدیهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلی كوردستان .
بەڕێزان..
یادی ساڵەی 28 دامەزرانی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی کوردستان لە کاتێک دایە ، کە جیهان و ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیار تێدەپەڕێ، هاوکات هەرێمی کوردستان لە بەردەم بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریی نێوەخۆیی و دەرەکی دایە، لێکەوتەکانی ئەم ڕەوشە بە گشتی و لێکترازانی سیاسی لە نێوەخۆدا، لە هەموو حزبە سیاسییەکانی کوردستان دەخوازێ بە دیدگایەكی سیاسی نوێ بەرپرسیارییەتی ئەرکە هاوبەشەکانی قۆناخەکە لە ئەستۆ بگیرێ و ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی دیموکراسی و پاک و بێگەرد بکرێت، کە دەستەبەری تەبایی و سەقامگیریی سیاسی بکات. هەر لەم بۆنەیەدا ، جارێكی دیكە جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندی دۆســتانەی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان‌ و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان دەكەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا.
مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
24ی ئابی 2023
0 FacebookTwitterPinterestEmail