بۆ خانەوادەی تێکۆشەری نەمر هاوڕێ عەلی مەکتەبە و کوڕ و کچانی ئازیزی
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (گوڵێ) مان بیست، خێزانی تێکۆشەری دێرین علی مەکتەبە و دایکی هاوژینی هاوڕێمان ( ڕامیار)
بەناوی خۆم و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی یەکە بەیەکەی ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و خاتوو گوڵێش مێژوویەکی پرشنگداری بۆ خۆی تۆمارکرد لە پاڵشتی و هاوکاری کەسانی شۆرشگێڕ و داڵدەدانیان، ئەوە بۆ هەمیشە بۆ هەموومان جێگای شانازییە لەم خاتوونە میهرەبانە نزیک بووین و بە بەردەوامی لەسەر رێگای راستی و دڵسۆزی و میهرەبانی و تێکۆشان لەپێناو ئاشتی و ئازادی و دادپەروەری، بۆ هەمیشە رێز لە رێگاکەی خاتوو گوڵێ دەگرین .
هاوڕێتان:
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
١\٧\٢٠٢٣