
لە دەســـپیێکی ئایاری ئەمســاڵدا کرێکارانی عێراق و کوردســـتان بە خراپترین دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیـــدا تێدەپەڕن.. لە پاش کەوتنی بەعس و دەستبەکاربوونی سیستەمی نوێی تازە لە عێراقدا هەوڵێکی زۆر درا بۆ جەسپاندنی سیستەمێکی هاری ئابووری کە تێــیدا تەواوی دامودەزگا دەوڵەتیــیەکان وەلاخران یان بە تایبەت کران و خرانە ژێر دەســتی کەرتی تایبەت و سەرمایەدارانەوە. ئازادی دوای قۆناغی دیکتاتۆریەت یەك مانای هەبوو ئەویش ئازادی وەگەڕخســتنی سەرمایە و کەڵەکەکردنی قازانج بوو بۆ سەرمایەدارانی عەمامەبەسەر و شەرواڵ لەپێ، بۆ خەڵك و چینی کرێکاریش گرانی و نەخۆشی و دواکەوتوویی و پەرش و بڵاوی زیاتر بوو.
پرۆسەی بە تایبەتی کردنی کەرت گشــتی و نەهێشـــتنی ڕێکخراووبوون لەو مەرجانەن کە بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراو لەڕێی دەسەڵاتدارانی سەرمایەدارەوە سەپاندوویەتی بەسەر کۆمەڵگەی عێراقدا. ئەم ســــیاسەتە ترسناکە نەك تەنها بۆ چیــنی کرێکار بەڵکو بۆ تەواوی کۆمەڵگە قورس و زیانباره. ئەم دۆخە ترسناکە تەنها بە ڕێکخراوبوون دەتوانرێت تێپەڕێنرێت!
بۆ ئەوەی چینی کرێکار بتوانێــت هێز پەیدا بکاتەوە و کۆمەڵگەش لە چواردەوری خۆی ڕێکبخا دەبێــت لە هەوڵی ڕێکخراوبوون و بەرپاکردنی کۆبوونەوە گشــتیەکانی خۆیان بن. تەنهـــا ڕێکخراوبوونە دەتوانێت هوشــیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم چیــنە بەرێــتە ئاستێکی سەرتر لە خەباتی چینایەتی و کۆمەڵگە و خەڵکیش بە مافەکانی خۆیان ئاشـــنا بکات..
بەرز و شکۆدار بێت ئایاری گۆڕانکاری و خەبات.
عمری خەتات