لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بەرز و بەرێز بێت ١ی ئایار رۆژی جیهانی هاوپشتی چینی کرێکار

بەرز و بەرێز بێت ١ی ئایار رۆژی جیهانی هاوپشتی چینی کرێکار

0 تێبینییەکان 35 بینینەکان

هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەبۆنەی ١ی ئایار رۆژی جیهانی هاوپشتی چینی کرێکار پیرۆزبایی لە کرێکاران و زەحمەتکێشان دەکا و پەیامێکیش ئاراستەی دەسەڵاتداران دەکا ، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە “

پیرۆزبیت 1 ی ئایار جەژنی کرێکارانی جیهان ..

به‌ناوی خۆم و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ،جوانترین بیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی كریكاران و زەحمەتکێشانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م . هیوادارین له‌م یاده‌دا بار و گوزه‌رانی كرێكاران چاوی پێدا بخشێندریته‌وه‌ و له‌ مافه‌كانیان بی به‌ش نه‌بن به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن خاوه‌نی كار و ده‌سه‌ڵاتداران، ژیان و گوزارانی کرێکاران کە دورست کەری هەمو شتە جوان و سوود بەخشەکانن ببێتە یەکێک لە کارە سەرەکیەکانیان. مامه‌ڵه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌یان له‌گه‌ڵدا بكریت و كرێكار هه‌ست به‌ چه‌وسانه‌وه‌ نه‌كات و چاوخشاندنه‌وه‌ به‌و یاسانه‌ی له‌ خزمه‌ت داخوازیه‌كانی كریكاران نین ،هێنانە کایە و  کار پێکردنی یاسایەرکی مۆدێرنی کرێکاران کە ماف و ئازادییەکانیان لەم یاسایە پارێزراو بێت یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی خۆمان دەزانین و کاری بۆ دەکەین، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان وەکو هێزێکی چەپ و ئازادیخواز لە پشتەوەی هەمو ماف و ئازادییەکی کرێکاران وەستاوە و دەوەستێ بۆ ئەوەی ژیان و گوزارانی کرێکاران و خێزانەکانیان باش بێت و بەهرەمەند بن لە ژیانێکی شایستەی ئینسان ..
جاریكی دیكه‌ بیرۆزبایی 1ی ئایار جه‌زنی كریكارانی كوردستان ئاراسته‌ی ته‌واوی كریكاران ده‌كه‌م،بەهیوام ئەو یادە یادی بەرزکردنەوەی یاسایەکی پێشرەوی کرێکاران بیت بۆ باشترکردن و ئامن کردنی ژیان و گوزەرانی کرێکاران

مام خدر 

سكرتیری كشتی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
١ی ئایاری ٢٠٢٢

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە