مردنی دو خانەنشین لەسەرەی موچەدا، زیاتر تیشکی خستە سەر نەهامەتی‌و ئازاری ئەو توێژەی کە لەدوا سالەکانی تەمەنیاندا لەوپەڕی دەستکورتی‌و هەژاریدا ژیان بەسەردەبەن، خانەنشینێک دەڵێت “خوا لەم دەسەڵاتدارانەی قبوڵ نه‌كات، كه خۆیان به‌فه‌رده دۆلار‌و موچه ده‌به‌نه‌وه‌و بەسێ مانگیش چکە موچەیەکمان نادەنێ”.
سه‌دان خانه‌نشینی به‌ته‌مه‌نی ژن‌و پیاو له‌به‌رده‌م بانك لەسلێمانی ریزیان به‌ستوه‌و چاوه‌ڕوانن سه‌ره‌یان بێ‌و موچه‌ی خانەنشینییان وه‌ربگرن، زۆربه‌یان له‌تاو ساردی‌و سەرما هەڵدەلەرزن، هەندێکیشیان لەترسی داکردنی باران چەترییان پێیە. ئەنوەر سابیر، کە پیاوێکی بەتەمەنی ٧٣ سالە، كاتژمێر دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ به‌ئاوێنه‌ی وت “لەتاریک‌و رونی بەیانییەوە لێرەم، هێشتا سەرمای بەرەبەیان لە جەستەمدا ماوە، ئەمە کەی حاڵە ئێمەی تیاین، لەم وڵاتەدا کە خانەنشین کرایت یانی مرێندریت، هاوینان بۆ سەرەی موچە دەبێ لەبەر خۆره‌تاو و گه‌رمادا بسوتێین‌و به‌مقه‌با سێبه‌ر بۆ سه‌رمان دروستدبكه‌ن. زستانانیش دەبێ لەتەنەکەدا بەپارجە مقەبا ئاگر بکەینەوەو چاوەڕوانی کردنەوەی بانک بکەین”.
وتیشی “دنیا تاریک بوە هاتوین لەبەر ئەم بانکەدا سه‌ره‌مان گرتوه، كه‌چی ئێستا بەمن‌و ئەم هەمو خەڵکە دەڵێن پارە نەماوە لەبانکداو دەبێت بەدەستبەتاڵی بڕۆمەوە، ئه‌مه ژیان نییه ئێمه‌ی تیاین، چکە موچەیەکە بەدو مانگ جارێك به‌م شێوه‌یه ئه‌مانده‌نێ، خوا لێیان قبوڵ نه‌كات، كه خۆیان به‌فه‌رده دۆلار‌و موچه ده‌به‌نه‌وه”.