لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن کەرکوک:شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی خانەوادەی هاوڕێ مام هاشمیان کرد

کەرکوک:شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی خانەوادەی هاوڕێ مام هاشمیان کرد

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

رۆژی شەممە رێکەوتی (٨-١-٢٠٢٢) شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی و بەیاوەری هاورێ خلیل و هاوڕێ نەژاد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی ماڵی هاوڕێ مام هاشمیان کرد لە شاری کەرکوک لەلایەن خێزان و مناڵەکانی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە نزیکەوە لە خێزان و مناڵ و کەسوکاری مام هاشمیان پرسییەوە و بەخانەوادەکەیان راگەیاند ئێمە سەربەرزین لەنزیکی ئێوەین، ئەوانیش لای خۆیانەوە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی کە مام هاشم بەشێکی زۆری ژیانی لەریزەکانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەسەربردووە و تێکۆشاوە لەگەڵ ئەو هاوڕێیە دڵسۆزانە لەپێناوی ئاشتی و ئازادی و دادی کۆمەڵایەتی .
 هاوڕێ مام هاشم ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی ناوەندی کەرکوکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بوو بەداخەوە بەهۆی نەخۆشیەوە ساڵی رابردوو کۆچی دواییکرد .

0 FacebookTwitterPinterestEmail