ئاشکرایە لەژیانی ئێستاماندا كێشەگەلێک ڕوبەڕوی هاوڵاتیان دەبێتەوە لەباری تۆمارنەكردنی لەهاتوچۆ یاخود مردنی فرۆشیار یاخود ئامادەنەبونی فرۆشیار بۆ تحویل كردنی. بەم دواییانەش وەزارەتی ناوخۆ ڕێگەیەکی نوێی گرتۆتەبەر وەک دەرەچەیەک وەك لەڕونکردنەوەی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە ئەو چەندین کێشەی بەرۆكی هاوڵاتیانی گرتووە چارەسەری دەكاتو لەلایەکی تریشەوە ئاسانکارییە بۆ خەڵكی. بەڵام دەبێت ئەوەشمان لەبیربێت ئەم بڕیارە چەند كێشەو کەموکوڕییەکی ھەیە لەڕوی یاساییەوە کە خۆی لەم چەند خاڵەدا دەبینێتەوە:
۱_ ئەم بڕیارە پێچەوانەی مادەیەكی روون و ئاشكرای یاسای هاتوچۆی بەركارە لە هەرێم چونکە چۆن دەكرێت بەڕێنماییەک کارکردن بەیاسای ژمارە ۸٦ ی ساڵی ۲٠٠٤ بوەستێنرێت، چونکە لەیاساكەدا بەڕوونی باسی كڕین و فرۆشتنی بەردەم ئەفسەری هاتوچۆ دەكات دەبێت فرۆشیار خۆی یاخود بریكاری ئامادە ببێت. بۆیە ئەم هەنگاوە دەكرا لەهەمواری یاسای هاتوچۆ یاخود دەرچواندنی یاسایەكی نوێ جێگیر بكرێت.
۲_ لەلایەکی ترەوە هەر بڕە پارەیەك وەزارەتی ناوخۆ دیاری دەكات بۆ ئەم گرێبەستە پێی دەوترێت “رەسم” كە ئەم پرسەش دەبێت بەیاسا رەسمو پارە بسەپێنرێت بەسەر هاوڵاتی بەپێی دەستوری عێراق.
۳_ئەم بڕیارە لەرووی كاروباری دادگاكانیشەوە هیچ بنەمایەکی نی یە چونکە بەپێی بریارەكانی دادگای پێداچونەوەو بنەما یاساییە جێگیرەكان گرێبەستی ئەلیكترۆنی بەتایبەت ئەو گرێبەستانەی دەرەوەی بەردەم ئەفسەری هاتووچۆی تایبەت بەتۆماركردن پووچەڵن یاسا حسابیان بۆ ناكات دادگاش ناتوانێت بڕیاربدات بەتملیكی ئۆتۆمۆبیلی فرۆشراو.
٤_لەڕونکردنەوەی هاتوچۆی هەولێردا ئاماژە بەوەدراوە کە لەباری مردنی فرۆشیار، ئەگەر بگرێبەستی ئەلکترۆنی بکرێت لەفەرمانگەی یاسایی هاتوچۆ پشتڕاست بکرێتەوە وە لەماوەی دیاریکراوی خۆی پێشکەش بکرێت، مافی میراتگرەکانی مردوەکەی بەسەر نامێنێت کە ئیستا ئەو کێشەیە زۆر باوە وەخەڵکێکی زۆر ئوتومبێلی کەسانی مردوویان لایە وە ناتوانن بیخەنەسەر ناوی خۆیان، ئەم تێروانینە پێچەوانەی یاسای باری كەسێتی و بابەتی میراتە بۆیە لەم ڕووەوە پێویستی بەهەمواری یاسا هەیە چونکە ئەمە بێبەشكردنی مافی وەرثەیە دەبێت بەیاسا جێگیر بكرێت.
بەداخەوە ڕێزگرتن لەیاساو دامەزراوەی پەرلەمان لەقۆناغێکی خراپدایە، دەنا وەزارەتی ناوخۆ چلۆن ھەنگاوێکی لەم چەشنە دەنێت بەبێ پەرلەمانی کوردستان!
پارێزهر چۆمان محمد
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاند: لەڕۆژی 2022/1/3ڕێنمایی ژمارە(3)ی سالی2021ی وەزارەتی ناوخۆی تایبەت بەڕێنمایی ڕێكخستنی كاری كۆمپانیاكانی هاوردەكردن وگواستنەوەو فرۆشتنی ئوتومبێل كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەروەها ووتیشی: بەپێی بڕیارەكە لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بڕی 25 هەزار دینار بۆ گرێبەستە ئەلیكترۆنیەكە لە شۆفێران وەردەگیرێت و پێشتر ئەو بڕە پارەیە وەرنەدەگیرا.
خاوەنی پێشەنگایەك ئاماژه بهوه دهكات ئەوەی ئێستا دهگوزهرێت تەنها لە زیانی هاوڵاتیاندایە و زیادكردنی بڕێكی دیكەی پارەیە لەسەر هاوڵاتیان ، ئێمە وەكو پێشەنگاكان لەكاتی كرین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا گرێبەستی خۆمان هەیە و بڕی دیاریكراو وەردەگرین.
لێسهندنی بڕی 25 ههزار بۆ عهقدی ئهلیكترۆنی له لایهن حكومهتهوه لهكاتێكدایه لە كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بۆ ئۆتۆمبێلی بچوك لەبەرانبەر گرێبەستە ئەلیكترۆنیەكە بڕی 100 دۆلار و بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە بڕی 200 دۆلار وەردەگیرێت و دەبێت هەر هاوڵاتیەكیش جگە لەو پارەی گرێبەستانە بڕی 25 هەزاری دیكەش بداتە هاتوچۆ بۆ گرێبەستی ئەلیكترۆنی.
بهوهش لهكاتی كڕینی ئۆتۆمبیلدا دهبێت جگه لهو بڕهپارهیهی له پێشهنگای ئۆتۆمبیل لێت وهردهگیررێت كه بهشێكی بۆ حكومهته دهبێت 25 ههزاریش بدهیت به حكومهت .